له بیره‌وه‌ری 20 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی گۆپته‌په و ئه‌نفالی چواردا، پێویسته سه‌رجه‌م تاوانباران بێ جیاوازی بدرێنه دادگا.
که‌سوکاری قوربانییان.. خه‌ڵکی ناوچه‌کانی شوان و شێخبزێنی و ساڵه‌یی و قه‌ڵاسێوکه و دوکان و ده‌شتی کۆیه و ده‌شتی هه‌ولێر.. جه‌ماوه‌ری کوردستان..
20 ساڵ له‌مه‌وپێش سوپای داگیرکه‌ری به‌عس له رێکه‌وتی 5/3/1988 کاتژمێر 5.30 ی ئێواره له گوندی گۆپته‌په و عه‌سکه‌ری ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوکه تاوانێکی که‌م وێنه‌یان ئه‌نجامدا، له ڕێگه‌ی 6 فرۆکه‌ی جه‌نگییه‌وه به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی کیمایی بۆردومانی ناوچه‌که‌یان کرد. له ئاکامدا له گوندی عه‌سکه‌ر 9 شه‌هید و له گوندی گۆپته‌په زیاتر له 300 که‌س شه‌هید و بریندار بوون. له ناویاندا جگه له ئه‌نفالکراوه‌کان 154 که‌س شه‌هید بوون، له کۆی ده‌ڤه‌ره‌کانی ئه‌نفالی چوار ٢٣٧ گوند خاپور کران و کۆی گشتی ٢٨٥٥٠ که‌س ئه‌نفالکران. ئه‌نفالی چوار یه‌کێک له پڕ زیانترین و دڵره‌قانه‌ترین قۆناغه‌کانی ئه‌نفال بوون.
له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌یان فه‌وجی جاش و مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی پشکدار بوون، هاوڵاتیانیان له کونه شاخ و ناو ڕ‌ه‌ز و باخ و جێگه لاته‌ریکه‌کان ده‌رهێناو ته‌سلیم به سوپای عێراقیان کردن.
مه‌خابن ئه‌مساڵ کاتێک یادی ئه‌م تاوانه ده‌که‌ینه‌وه، دیسانه‌وه لیستی داواکارییه‌کانی خه‌ڵک دوور و درێژه له باشترکردنی باری ژیانی به جێماوانی قوربارنییان و دادگایی سه‌رجه‌م تاوانکاران به جاشه‌کانه‌وه، گرنگیدان به ناوچه‌که و دروستکرنی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و قه‌ره‌بووکرنه‌وه‌ی هاوڵاتیان. هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان و .... داواکاری خه‌ڵکن، هه‌ربۆیه خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش بێ‌ئومێد بوونه له به‌ڵێن و واده‌کانی ده‌سته‌ڵاتداران.
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک وێرای غه‌مباریمان به له ده‌ستدانی ئه‌و که‌سوکارانه‌مان، هاوکات به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه پشتیوانی له داواکاری که‌سوکاری قوربانییه‌کانمان له‌م ناوچه‌یه ده‌که‌ین.
داواکارین کۆتایی به سزادانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییان بهێنرێت و ئاوڕێکی جدی له پێداویستی و داواکارییه‌کانییان بدرێته‌وه.
ناوه‌ندی چاک ٢٩/٤/٢٠٠٨
|