په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٨\٢٠١٢

لە بری خەتەنەکردن، نێرینەی دوو منداڵ تێکچوو.

 


داوای لێپێچینەوە دەکەین.


بە مەبەستی خەتەنەکردن، لە ١٧\٧\٢٠١٢ ھەردوو منداڵ(ھەیسەم و ھەمام)لەگەل باوکیان(میساق) سەردانی نەخۆشخانەی خانەقینیان کردووە.


خەتەنەکردنەکە لەلایەن (دکتۆر ﺋـ. ع) بە یاوەریی برینپێچان(م. م) و (پ. ع) ئەنجام دراوە، بەڵام بە وتەی فەزیلە کەریم (دایکی منداڵەکان)، بووە بەھۆی بڕینی تەواوی نێرینەی یەکەمیان و دووھەمەکەشیان تۆزێ گۆشتی پێوەوە ماوە.

لەکاتی سەردانی ئەم خێزانە لە ئاوایی(ئەخوە)، باوک و دوو منداڵەکەی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کارەساتەکەیان لە سەردانی وەلید ئەلخەیالی و د. راشد ئەلعگیلی بوون لە(نەخۆشخانەی ئەلخەیالی) لە بەغدا. لەپەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل باوکی منداڵەکان، وتی: (دکتۆرەکان وتیان ھیچ چارەسەرکیان بۆ نییە).

داوا دەکەین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات لێپێچینەوە لەم کارەساتە بکەن.
داوا دەکەین لە حکومەت بە زووترین کات فریای ئەم دوو منداڵە بکەن.


بۆ پەیوەندیکردن بە باوکی منداڵەکان: ٠٧٧٠٢٤٧٢٦٠٥

 

 

لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک