له‌بیسته‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالدا ، چاک مژده‌یه‌ک به خه‌لکی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاک ،کۆمیته‌ی سوێد له سه‌ره‌تای مانگی 10ی 2006 ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌تێک کرد بۆ ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به جینۆساید. گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بؤ ناوه‌ندێکی کوردی له‌وته ده‌ربڕینه‌وه، بیکاته کاری مه‌یدانی و ئاسته‌م بوو سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌م بواره‌دا ئه‌زمونمان که‌م بوو ، به‌ڵام توانیمان بۆ یه‌که‌م جار له‌دیرۆکی کورددا، واژۆی 42 ئه‌ندام په‌رله‌مان و 3 پارتی سه‌ره‌کی سوێدی وده‌یان سه‌دان هاولاتی کورد‌و سوێدی به‌ده‌ست بهێنین . بۆ به‌ره‌وپێش چونی ئه‌م کاره‌شمان ، رۆژی 2007/05/06 ، له‌یه‌کێک له‌هۆڵه‌کانی په‌رله‌مانی سوێددا ، هه‌ڵساین به سازدانی کۆنفرانسێک له‌م باره‌وه ، که نوێنه‌رانی 5 پارتی سه‌ره‌کی سوێدی تیا به‌شدار بون ،که‌له کۆتاییدا بریاردرا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بخرێته به‌ر دیباتێکی په‌رله‌ماندا . خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ئاگادار کراینه‌وه که رۆژی 11/06/2008 له‌په‌رله‌مانی سوێدی دیباتێک له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆساید ساز ده‌کرێت .
گفتۆگۆ کردن له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆسایدا له په‌ڕله‌مانێکی ئه‌وڕپی ، ئێمه به سه‌ره‌تایه‌کی گرنگی ده‌زانین، بۆیه داوا کارین له سه‌رجه‌م وپارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان له سوێد و کوردانی ناو پارته سیاسیه‌کانی ئه‌م وڵاته‌دا ، له‌ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیانا ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تێک بکه‌ن له‌نێو پارت و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی سوێددا، تا پاڵپشتی زیاتر به‌ده‌ست بهێنین .هه‌ر لێره‌شه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نین ناوه‌ندی چاک به‌هاوکاری کۆمه‌لێک ڕێکخرا و پارتی کوردستانی ، به‌نیازه له‌گه‌رمه‌ی گفتۆگۆکانی په‌رله‌ماندا، خۆپیشاندانێک له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان سوێد ساز بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵپشتێک بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی که هه‌ولده‌ده‌ن په‌ڕله‌مانی ولاته‌که‌یان ئه‌نفال به‌جینۆساید بناسێنێ.
ناوه‌ندی چاک _ کۆمیته‌ی سوێد 12/04/2008
|