په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٦\٢٠١٢

لە بودجەی ئەمساڵدا بریندارانی چەکی کیمیایی بنەماڵەی قوربانییان لە یاد مەکەن.
 


چەندین رۆژە مشتومڕی گەرم لەسەر بودجە لە پەرلەمانی کوردستان لە ئارادایە، ئەوەی جێگای نیگەرانی ئێمەیە نە حکومەت و نە پەرلەمانتارانیش ئەوەی لە بیریان نەبوو قسەی لەسەر بکەن و داکۆکی لێبکەن, مافی قوربانییانی جینۆسایدە لە کوردستان، ئێمە لێرەدا کۆمەڵێک داواکاری کە شیاوی جێبەجێبکردنە و دواخستن ھەڵناگرێت دەخەینە بەردەست لیستە بەرێزەکانی پەرلەمان ھیوادارین داکۆکی لیبکەن:


١- بودجەیەکی بە پەلەی تایبەتی بۆ چارەسەری بریندارانی چەکی کیمیایی تەرخان بکرێت کە رۆژانە لێیان دەمرێت.
٢- مەنحە بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی ببڕدرێتەوە کە تا ئێستا ئەم شەھیدە زیندوانە ھیچ ‌ مەنحە و پشتیوانییەکیان نییە.
٣- پەلە بکرێت لە ھەموار کردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری قوربانییان و مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری قوربانییان و شەھیدان بە پێی دوا ھەمواری یاساکە لە لایەن وزارەتی شەھیدانەوە رێکبخرێت.
٤- بەھۆی ئەوەی مووچەی کەسوکاری قوربانیان لە ئاستی ژیانی کەسوکاری قوربانییاندا نییە, داواکارین لەم ساڵدا ٢٠١٢ ھەر خێزانەی دوو مووچەی زیادەی پێ بدرێت.

 


فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی دژە جینۆساید لە کوردستان
کوردستان - ھەولێر
٢٣\٦\٢٠١٢

رێکخراوەکانی ئەندامی فیدراسیۆن:


١. کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٢. رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٣. رێکخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
٤. چاودێری کوردۆساید-چاک
٥. کۆمەڵەی داکۆکی لە قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراوانی گەرمیان
٦. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و کیمیاباران - دوکان
٧. کۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالکراوانی کوردستان
٨. رێکخراوی ھەڵوێست بۆ داکۆکی لە قوربانیانی ئەنفال
٩. رێکخراوی شەھید ئارام
١٠. رێکخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
١١. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان
١٢. رێکخراوی کیمیاباران و ئەنفالکراوانی بالیسان و دەوروبەری
١٣. رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
١٤. سەنتەری ئەنفال-دھۆک
١٥. ناوەندی داکۆکیکردن لە زیان لێکەوتوان و ئاوەدانی پشدەر
١٦. دەزگای مۆنمێنتی ھەڵەبجە لە ھۆڵەندە
١٧. رێکخراوی کارا بۆ داکۆکیکردن لە کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال
١٨. سەنتەری ئەنفال
 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک