٢٤\٦\٢٠١٥
لە چاوەڕوانیی ماچی دۆستدا.

ژاکا
سەر بەندەره
ئێوارەیه و لە ژێر دارەکه،
چاوم لە ئاسۆی گەڕانەوەته.
پێموابێ، خوێن زۆر گریا
بۆیه ئاسۆ وەها سووره
ئەی دۆست،
دەمێکه یەکمان نەدیوە،
وتم:
دەترسم بشمرم
گەڕانەوەت نەبینمەوه
لەبیرم دێ
چاوت لە چاوانم بڕی.
وتت:
فریشته نامرن.
وتت:
کاتێ قوتابخانه کرایەوه
دەگەڕێمەوه لات و
لە رێگاوه دەتدزم! و
دوور لە چاوی هاوڕێکانت
ماچت دەکەم...
لەبیرمه
منیش بزەم هاتە سەر لێو
وتم: بە نیگام دەتکوژم
نێوچاوانم لێ تێکنای و
وتم:
(چۆن دەهێڵم ماچم بکهی؟!)
پێکەنی و دەستەکانمت گرته دەست و
وتت: چاک دههێڵی
(هێنده بیرم دەکەی، کە خۆت ئاوات دەخوازی بێمەوه و ماچت بکهم...)
قژمت گرت و بۆنت کرد و
دهستت لە دەستم کردەوه!!!!
لە دوورەوه هاوارت کرد:
سێ دانه سی رۆژ ببژێری من دەبینی!!!
ئەی دۆست!
شەوقت بۆ ڕۆشتن چاوەکانتی داگرتبوو
رۆژی یەکەم
رۆژی دووەم
رۆژی حەوتەم دڵم پڕ بوو
چوومەوه جێگاکەی خۆمان
لەسەر لەشی ئەو دارەی
ئەو ناومان لەسەری هەڵکەند بوو
بە زۆر نووسیم:
ئەی دۆست
لەپڕ دەنگت هاته گوێم و بە هاوار پێت وتم:
(سێ دانه سی رۆژ ببژێره من دەبینی)
سی رۆژێک تێپەڕی و دوو سی رۆژ مابوو بێیتەوه
سی و یهک رۆژ
سی و دوو رۆژ
سی و حهوتهمین رۆژی دوورییت
ههستم بە نائومێدیی کرد
چوومەوه ژێر دارەکەمان
دهستم نەچوو هیچ بنووسم
دڵم نەهات چاو لە لهشی دارەکەم بکەم!
سی رۆژی دووهم تێپەڕی و سی رۆژێک ماوه بتبینم
شەست و یەک ۆژ
شەست و دوو رۆژ
ئەی دۆست
رۆژی شهست و حەوتی دوورییت
هەستم بە نائومێدیی کرد
نەچوومەوه لای دارەکه،
بەڵام دەنگت دەلاقەی هیواکانم بوو وا بە هاوار لە گوێمدا دەزرینگاوه:
(سێ دانه سی رۆژ ببژێره، من دەبینی)
بیست و سێ رۆژ مابوو بتبینم!
ئەی دۆست!
نازانم بۆ نەهاتیەوه
قوتابخانه کرابوونەوه و من
هەر ترسم بوو
رۆژێک لە رێوه دەمدزی
ئەی دۆست، چوومه زانکۆ و
ئێستا ژمێریاریی فێربووم
سێ دانه سی رۆژ هێشتا پێموایە کۆتایی نەهاتووە
بۆ
من خراپم بژاردوه...
ئەی دۆست، ئەمڕۆ چوومەوە بەندەرەکە
لە ژێر دارەکەدا، نیگام دەبڕییە نیگای نادیارت و دەگریام!.
ئەو گریانە، دەڵێی بۆتە هاوڕێیەکی باشم،
لەسەر لەشی داره پیر و بێ چارەکەی وا شاهیدی دەنگهدەنگی فرمێسکم بوو
لە لای (دۆست) نووسیم:
ئاخر تۆ کەی دێیتەوه تا ماچم بکهی؟!
٢٨\٥\٢٠١٥
- بۆکان
zhaka1234@gmail.com
|