٢٤\٤\٢٠١٢
لە جەژنی نێونەتەوەیی منداڵانی جیھاندا، ٢٣ی نیسان:
منداڵانی
دەوڵەتمەداران و سیاسەتمەدارانی کورد بۆ قوتابخانە گشتییەکان
بگەڕێنەوە.
نیو لیبراڵیزمی جیھانی بەبەر چاوانەوە خەریکی داڕماندنی سستەمی خوێندنی
گشتییە لە سەرتاسەری جیھان ,لە چەند مانگی رابردوو قوتابیانی بەریتانیا
و کەنەدا و تایوان و شیلی و کۆڵۆمبیا و... بەرەو رووی ھێرشی
دەسەڵاتدارانی نیولیبراڵی بوونەوە کە ئامانجی ویرانکردنی خوێندنی
گشتییە.
لە کوردستانیش پاش روخانی رژێمی فاشیستی
بەعس , دەسەڵاتدارانی کورد و پارتە دەسەڵاتدارەکان و ھاوپەیمانەکانیان
کە ئێستا لە ریزی ئۆپۆزسیۆندان کەوتنە لاواز کردن و وێرانکردنی کەرتی
پەروەردەی گشتی و لە بەرامبەردا سەدان قوتابخانەی تایبەتیان بۆ
منداڵانی خۆیان کە ١٪ی چەوسێنەری کۆمەڵگان درووست کردووەو
قوتابخانە گشتییەکانیان لە ناو زبڵدان و بێ خزمەتگوزاری و پەراوێز خستن
بۆ منداڵانی ئێمەی ٩٩٪ی کۆمەڵگا بەجێ ھێشتووە , لە بەرامبەریشدا
بەھەشتێکیان بۆ منداڵانی خۆیان بنیات ناوە.
مایەی شەرمە لە وڵاتێکداین سەرجەم منداڵانی دەوڵەتمەداران لە وەزیر و
پەرلەمانتاران و سەرکردە سیاسییەکان لە قوتابخانە تایبەتییەکان و
زانکۆکانی ھاندەران دەخوێنن لەو کاتەی سەر زمان و بن زمانیان فرمێسکی
تیمساحیانەی بەرژەوەندی گەل و مافەکانیەتی.
لێرەوە داواکارین سەرجەم منداڵانی سیاسەتمەداران و وەزیر و
پەرلەمانتاران و پلە وەزیفیە باڵاکان بگەڕێنرێنەوە قوتابخانە گشتییەکان
وەک رێزێک بۆ قوتابخانە گشتییەکان , ئەگەر پیاوانی حکوومەت و سیاسەت
رێز لە قوتابخانەکانی حکوومەت نەگرن ,چۆن دەکرێت داوای وا ئاراستەی
دەوڵەمەندان بکرێت.
بزووتنەوەی ٩٩٪ لە کوردستان
kurdistan_k_99@yahoo.com
http://www.facebook.com/profile.php?id=100003000351360
|