له جیهاندا ته‌نها سوپای تورك و
گواتیمالا بانكی تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌یه !
هۆشیار
مه‌لائه‌وره‌حمان
(هیچ شتێك له پێشێلكردنی یاسا خه‌راپتر نیه)
Francis bacon
پسپۆڕانی بواری ئابووری وسه‌رمایه‌دارانی توركیا داوای
بچوكردنه‌وه‌ی سوپا و كورتكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌ربازی ونه‌هێشتنی
له‌شكری ٣ی ده‌ریای ئیجه ده‌كه‌ن ،
له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئابووری توركی له ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و سوپایه‌دا نیه و هه‌رگیز
نه‌بووه له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانیشدا ئه‌م دیاره‌ده‌یه
هه‌ربه‌و شێوه‌یه بووه له ساڵا ١٦٨٠ به‌دواوه ئیمپراتۆریه‌ته‌كه
له ئاستی به‌خێوكردنی سوپا مۆڵدراوه كه دا نه‌مابووتا ڕۆژانی ڕوخانی
ده‌وڵه‌ته‌كه سوپا خه‌ریكی ڕوتانه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی ژێر ڕكێفی بوو
به‌تایبه‌تی له‌شكری یه‌نیچه‌ری، ئێستاش سوپا جگه له‌وه‌ی بانكی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه وچه‌ند سه‌رچاوه‌كی ئابوری به‌پێی یاساكانی خۆی بۆ
خۆی قۆرخكردووه‌هیچ ئامارێك نیه بۆزانینی بودجه‌ی سوپا كه‌له‌كوێوه
دابین ده‌كرێ كه‌سیش ئاماده نیه ته‌نانه‌ت ئه‌و پرسیاره بڤه‌یه‌ش
بكات،بۆ ده‌بێ خاوه‌ن سوپایه‌ك بین كه‌له ئاستی ئابووری
ووڵاته‌كه‌ماندا نه‌بێت وله‌جیهاندا له‌وێنه‌مان نه‌بێت جگه
له‌سوپاكه‌ی ئێمه‌و گواتیمالا كام سوپای به‌هێزی جیهانی خاوه‌نی بانكی
تایبه‌تی خۆیه‌تی،سوپای ئه‌مریكا كه سوپای هه‌موو جیهانیشه
بودجه‌كه‌ی كۆنگریس دیاری ده‌كات،ئایا په‌ڕله‌مانه‌كه‌ی ئێمه ئاگای
له بودجه‌ی سوپا هه‌یه یان هه‌ر بۆته پاشكۆی بڕیاره‌كانی،جونتای
ئه‌رجه‌نتین ته‌نها ماوه‌ی ٧ساڵێك ده‌سه‌ڵاتی ووڵاتیان گرته‌ده‌ست
كه‌چی وورده وورده هه‌موویان ڕاپێچی دادگا ده‌كرێن وه‌ك تاوانباری
شه‌ڕ به‌ڵام له‌توركیادابه‌پێچه‌وانه‌وه یاسای ووڵات هێشتی یاسایه‌كی
سه‌ربازیه، ئه‌وه‌ی زانراوه له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورو یاسای زۆربه‌ی
ووڵاتاندا له پێشه‌كیه‌كه‌یدا بایه‌خ وهه‌ست وسۆزئاراسته‌ی گه‌ل
ونیشتیمان كراوه به‌ڵام له‌ده‌ستوری ووڵاتی توركیدا ئه‌وه‌نده‌ی
ستایشی ئه‌تاتورك وكۆده‌تاچیه‌كانی هاوه‌ڵی كراوه ڕۆڵی گه‌ل له
بیركراوه به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستوره‌كاتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له سوریا‌و عێراق و خۆمه‌ینی له‌ئێران ،به‌ندی
یه‌كه‌می ده‌ستورو یاسا به‌ناوی ئه‌تاتوركه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه
ده‌بێ هه‌تاهه‌تایه سوپاسگوزاری بین وه‌ك رزگاركه‌ری گه‌لی تورك
ونیشتیمانه‌كه‌ی، ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌و دایناوون تائێستا كه‌س له ترسی
پاسه‌وانه ڕووپته‌وه‌كانی نه‌یوێراوه بیرێك له‌گۆڕانیان بكاته‌وه
،به پێی یاساكانی ئه‌تاتورك وئینقلابه‌كانی كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی هه‌ر
هه‌موومان ده‌بێ كه‌مالیست بین و گرێدراوی سیسته‌می سیاسی عه‌سكه‌رو
عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی بین وئه‌وه‌ی وانه‌بێت به‌هاونیشتیمانی توركیا
ناژمێردرێت!ئه‌م یاسایانه واته‌مه‌نیان به‌ره‌و سه‌ده‌یه‌ك ده‌چێ
بێزاركه‌رو سواوون ،چیترخه‌ڵك پێیان ڕازی نابێت، كه‌مالیزم
ئایدۆلۆژیایه ئایدۆلۆژیاش به‌رهه‌می ئاوه‌زی مرۆڤه ناكرێ بۆ
هه‌تاهه‌تایی چاره‌نوسی میلله‌تێكی پێوه ببه‌سترێت،كه‌مالیزم وده‌زگا
سه‌ربازیه‌كه‌ی وا نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه به دڵێكی به‌سته‌ڵه‌ك
ویاسایه‌كی دۆگماوه خۆی گرمۆڵه‌كردووه ده‌م له دادپه‌روه‌ری
وهاوچه‌رخێتی ده‌كوتێ له ڕاستیدا دژی هه‌موو ده‌نگێكی
ئازاده.كێشه‌یه‌كی تری ئه‌م بابه‌ته ده‌وڵه‌ته تۆتالیتێرانه
ئه‌وه‌یه كه دادگاوئه‌نجومه‌نی تایبه‌تی به‌ڕژێمه‌كه‌یان بۆخۆیان
دامه‌زراندووه وده‌زگاكانی سڤیلیان لێ بێ به‌ری كردووه،(MGK
)واتا دامه‌زراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌تاهه‌ڵبژاردنی عبدالله
گوڵیش هه‌مووبریتی بوون له جه‌نراڵه‌كان وده‌زگا هه‌واڵ گریه‌كانی
تورك.یاسای سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی توركی یاسای پاراستنی كۆده‌تاچیه‌كانه
ومیلله‌تی خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه،كۆده‌تاچیه‌كان له ساڵی ١٩٨٠ نزیكه‌ی
٦٠٠وورده ده‌ستوریان بۆ زیاتر تاساندنی دیمۆكراتیه‌ت خسته سه‌ر
گه‌نجینه‌كه‌ی ئه‌تاتورك.
٭سوپای تورك:- خۆی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه جگه له‌بودجه‌ی تایبه‌تی
سالانه‌ی وه‌ك ئه‌ندامی كارای ناتۆله په‌نتاگۆنیشه‌وه پشكی تایبه‌تی
هه‌یه وله ناوه‌وه‌ی توركیاش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی قۆرخ و(وقف)خۆی
كردووه،دوای سوپای گواتیمالاش كه‌لێره‌دا جێگه‌ی باسه‌كه‌مان نیه
تاكه سوپایه كه خاوه‌نی بانق وده‌یان كارگه‌وكۆمپانیا جیاجیابێت.
٭له‌بواری ده‌روون ناسیدا ده‌ڵێت مناڵ كه‌له دایك ده‌بێت وه‌ك لاپه
ڕه‌یه‌كی سپی وایه كه هێشتا هیچی له‌سه‌رنه‌نوسرابێ(له توركیادا
ئه‌م لاپه‌ڕه سپیه سه‌ره‌تا به خۆشه‌ویستی ئه‌تاتورك پڕ ده‌كرێته‌وه
و گۆشده‌كرێ)
|