

ئلیۆنورا برو/
Elonora Bru
وەرگێڕانی لە سوێدییەوە: ڕەهەند

تابلۆ:
Hebriana Alainentalo
من جەستەی کات دەنووسمەوە،
بەناو هەموو لاواندنەکان دەچم (جووڵە هەمیشە لە کاتدایە)
کە شێوەی دەستەکانیان وا سازاند
کە ببنە دەستەکان.
هەست بکە چۆن هەزارەی ساڵەکان پێستیان وەرگرت و
کاتیش بۆنی گرت.
چۆن ئێمە شێوەمان وەرگرت،
چۆن شێوەکار شێوەی وەرگرت،
چۆن جووڵەی فڵچە لە ویستەوە شێوەی وەرگرت و
کە لە تۆ زیاتر بێت
لە ئەمڕۆ زیاتر بێت...
من دەخوازم بزانم
(بە سەری ڕوو لە زەویمەوە)
ئەوە چی بوو لەو هەموو بارانی فرمێسکی ئۆقیانووسییانەی
کە بەرەو ڕوومەتەکانمانەوە هاتنە خوار و
گەشەیان کرد
تاکوو دەست بەو بە زەوییەوە بگرن.
هەموو پێکەنینەکان کە بەناو هەوادا زرینگانەوە،
بەرەو کوێ چوون؟
چی‌یان بەسەر هات؟
بێگومان جەستەیەک دروست دەکەن!
نیشانەی سەرسووڕمانەکانم لارن،
خواست و دڵەخورپەکانم
لەناو هەمان قووتیلکەدا
جێگەیان دەبێتەوە.
(چۆن لەو وڵاتەوە خۆم بنووسمەوە؟)
ئەوەی کە ئەمڕۆ بوو بە هی من و
وەک کاتیش چەسپیوە
هەر بە کاتیش شێوەی گرت.
من لە شەپۆڵەکان
لە ڕوومەتەکان دەهزرم
کە زەریا دەستی لەسەر دانا،
کە نەرمییەکەی هێشتەوە.
چۆن دەکرێ پیر وا نەرم بێت،
چۆن کات هێشتا لەگەڵ پەپوولەکاندا
ڕەدوو دەوکەوێ.
2ی ژەنیوەری 2007. چۆن بەردەکان ئەوا کتومت بە دەستی زەریا
خڕ دەبن، چۆن بەردەکان ئەوها یەکجار بە هەتاو گەرم دەبن، (تەنیا
بەرد بوو) و چۆن من بەسەریاندا رامکرد، چۆن ئەم شیعرە لەو
جووڵانەوە ڕای‌کرد.

تابلۆ:
Hebriana
Alainentalo

تابلۆ:
Hebriana
Alainentalo
دوو دێر لە ژێر و دەستپێکدا
دەبینرێن
وەرە باڵاکان
هەموو ئەو ساردییانەی کە زەمینەی نێو دێرەکە حونجە دەکەن
|
هەڵدەگرن
ئەوە بڕبڕەی پشتە کە ئاماژە دەکات
کاتێک تۆ بە نزیکی دەبینی
چاوەکانمان خوازیاری
چاوی تر نین
کە چاویان تێ ببڕن

تابلۆ:
Hebriana Alainentalo
فیکە لێدا بێ ئەوەی فیکە لێدا
دەبوایە ئێمە تکا لە زار نەکەین
کە زۆر قەڵەباڵغە و
هەموو شتێک دەڵێ
کە دەبێت توانای نەبێت
فرەوان بێ.
لە بری
ناو- ئەو جێگەی کە هێورە
ئێمە لەوێدا دەتوانین بە دەر
لە بینایی
بحەسێینەوە
ئێمە دەبوایە ئێستا
چاوەکانمان دا‌بخەین
چاوەکانمان
چیتر کاتیان نییە
کە بە چاوی زەقەوە قسە بکەین
چاوەکانمان تا بڵێی زۆر
تا بڵێی زۆر و
زۆر خێرا دەخوازن و
لە زاری یەکتریشدا
هیچ نابیستین
چاوەکان دەبوایە
یەک بە یەک
لە هەوادا بن و
هێڵی سەرەکی
بە چاوەکان ببەخشن
ئۆی ئومێدە خڕەکان
ڕۆژێک دێت تۆ هەموو سندووقی قەڵەمەکان بە یەکەوە دەچەسپێنی
لە شەوێکدا کە هەموو،
گشت جیهان دەڕازێ
بێ‌دار بەناو شەودا دەڕۆی و
بە دەستێکت
قەڵەمەکانی جیهان هەڵدەگریت.
لە سپێدەشدا
کەڵەشێرەکە زوو لە خەو بێدارم دەکاتەوە و
بێ وشە،
ئەوان ئێژن:
- هیچ وشەیەک...
دوای وشەکان تەواو دەبن و
بێدەنگ دەبێتە بێدەنگیی
هێندە بێدەنگ کە بێدەنگی دەتوانێ
خۆی ببینێ
(لێرەدا دەستەکان شتێکن و
لێگەڕێ ڕووبدات)
ئێمە دەبوایە خۆمان
گەلێ زۆر نیگەران بکردبایە
ئەوەی کە زۆرە
نابێ لە فرەییدا بیبینین
بە بێدەنگی بێدەنگ
بە بێدەنگیی
بە تەک ئاقاری خێرایی دەنگتەوە بگوزەرێ
وشەی بێدەنگ بە دیار دەکەوێ
نووسەر: شیعر
|
سەرچاوە:
www.tidningenkulturen.se
------------------------------------------------------------------------------------


ئارێز سمکۆ
حوسێن
لە
گزنگەوە دڵم بە پێدەشتەکاندا دەگەڕێ
تا لەبن تاوێرێک
یان پنجە گیایەک
دڵی ون بووم بدۆزێتەوە!
ئەمەیە گەڕانم ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
سەیرە ئەی گوڵ
خۆت لە هەتاو زیزدەکەیت و
لە خاکیکدا کە ئاسوودەیت ڕادەکەی!
ئەمەیە سەراسیمەم ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
دامپۆشە بە یادەوریت و
بە نیگاکانت قووڵتر لێم بڕوانە
تا دیوە نادیارەکەی خۆم دەدۆزمەوە
ئەمەیە ڕوانین ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەئاگاییمدا دڵ خۆی دەدوێ و
فەزای دەنگت بە گوێچکەی دڵمدا دەلەرێتەوە و
خورپەیەک لە تاسانم ڕادەچڵەکێ
ئەمەیە کرۆکی بیرکردنەوە لە تۆ ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەم دیوی گومانەوە
نیگام دەنیشێتە سەر هەقیقەت و
تاڵی نامۆییم دەڕسکێ
خۆت لە کوێی تەمی گوماندا حەشارداوە
کەی بەبێ حەقیقەت
ئاوزنگی نائومێدییم دەشەبەنگێ
ئەمەیە گڕیدەیەک بە دوای حەقیقەت ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە بێئاگاییتدا
بەهانەیەک بۆ خۆم دەبینمەوە
ئەی گوڵ "خۆم لە دوای دڵمدا دەگەڕێم" و
دەمەوێ بە داوی مەقامەتی ڕاکشان بیگرم
گەرچی دەشزانم کارێکە و
سەراب لە شەوارەی شەودا
خۆی بە فیتنەی نا مەیلی یار دەکوژێ!
ئەمەیە مردن ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
تۆ لە کوێیت ئەی دڵدار
گەر خۆت لە نامۆیی حەشارداوە
من لە ئاگاییدا ون دەبم و
پێکڕا خەونمان گوڵزارە و
لە دووری یەکتریش خەو بینینمان زەردە
ئەمەیە ون بوون ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە زەمەنی بێئاگاییمدا
زمان خۆی لە دڵ و
باران لە خاک‌دا دەنوێنێ
ئەمەیە تەڕ بوون ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە تەرزە بیرکردنەوەکانمدا لە تۆ
ئاکامگیرییەک لە دڵدا دەخورپێ و
بۆ کۆکردنەوەی ئەشکی شوێنپێت
بەدوای دەنگت دەکەوێ
تا رێژنەیەک لە ئەشقت
تاڤگەیەک لە نامۆییم بۆ دروست دەکا و
تا دەتوانێ شەپۆڵان لە ئاگایی و
ڕسکان لە خەمدا فرچک دەدا
خەمهێنەرە ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە مووروی بیرکردنەوە لە تۆ و
بینینەوەی گەنجینەی دڵت
دەنکە موورو لە پسانی داوی سەبردا
وەردەبێتەوە سەر زەمینی نامۆییم!
خەمناکە ئەی "ژن
|
تۆ لە
کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
عەیامێکە گەڕیدەیەکی بێ ناونیشانم
بە دوای زایەڵەی هەواری دەنگت و
ترپەی پێی دڵتەوە وێڵم
ئەرێ :
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە
پایزی بیرکردنەوە لە تۆ
گەڵاکانی یادەوەرییت
بە وشک هەڵاتووی دەسووتێ
تا ئەمە نمایش دەکا "بیرت دەکەم"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
دڵی ژنێک بە داوی یادەوەرییم
گیر بووە و لە خەیاڵدا ئامادە
گەرچی لە تەوتەمی گوماندا
وەک گەردوون
خۆی نیشاندەدا
چۆن لە یادەوەرییم جێگات بۆتەوە ؟!
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
هەموو ڕستەیەک مانای تۆ و
گشت ماناکان بۆ تۆن
لە پەیڤینی یادەوەرییم زمانزانێک ئامادەیە
ئەی هەموو مانا "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
ئەرێ تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
پێم بێژە
شانت بە چ نیشانەیەکی پرس داداوە؟
لە بەردەم کامە نیشانەی سەرسووڕماندا
نوێژ بۆ گریان دەکەیت؟
نەکا چووبیتە سەرمەزاری شیعر و
داوای ئاسوودەیت لێی کردبێ؟!
ئەرێ چۆن دەبێ
لە ترۆپکی وشەیەک هەڵبزنێی و
لە مەقامی دەستەواژەیەکدا ئاگایت لە یاد بکەیت
ئەمەیە هەموو گەڕانێک ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە گشت ڕستەیەکمدا و
لە تارمایی هەنگاوەکانیشمدا
بەرجەستەیت ئەی گوڵ
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
خەمم
لە هەراو زەنا‌دا خۆی ون دەکا و
لەم هەموو گوڵەشلێرەدا
لە باوەشی گوڵە وەنەوشەیە‌کدا
ئاخێک بۆ یادەوەرییم دەردەدا
هەر تەنیا گوڵێک بەسە بۆ ڕامان و
خەمێک بەسە بۆ داگیرکردنی روح!
گەرچی بەرجەستە دەبێتەوە
خەمێکی تارمایی بە ناخمدا
وەلێ ترسێک وەک ویزە دەنگێک
"وە" لە ویژدانم دەکا
تا کەی ئەم هەموو ڕاژاندنی ناخە ئەی گوڵ؟!
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەمندا حەزێکی شێوە میوەیی نەگەییوو
ڕەگێکی خەمکێشی بەدوای خۆیدا پەلکیش کردووە
هیچ مانایەک نەماوە لێی نەپەیڤێم دەربارەی "تۆ"
ئەمەیە هەموو شتێک ئەی "ژن"
ئەرێ تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
سێبەرێک ورد‌و خاش بە ناخمدا
وەردەبێ و مردنی خۆی ڕادەگەیەنێ
لەم یادەوەرییەمدا تەنیا زمان ئامادەیە
ئەی سێبەر و هەموو شتێک "ژن"
ئەرێ تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە
یادەورییمدا دەتاسێ
دیمەنی شەقامەکەی تەنیشت قوتابخانەکەم
|
کە
یەکەم کیژی ژیانم تێدا بینی
چ حەسرەتێکە لە یاد نەچوونەوە
ئەمە دوایین نیگارە بێتەوە بیرم و
دەستی سەوزی نائاگاییم دەستبەرداری نەبێت
ئەمەیە لە یاد نەچونەوە ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
بیرەوەریەک لە گیانم تەنیووتەوە
سەراپای یادەورییم دەنوێنێ
تاقە کیژە ماسییت خۆش بوێت و
بە ئاو نەڵێیت!
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
باڵندەی بێ مەیلیت
دەنووک لە دڵم دەدا
ئەمە چ کارەساتێکە لە ئازار کێشانەوە
ئازار بکیشیت!
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
گوزەر
دەکەم لە خۆمدا
تا ئەویتری خۆم بە ئاگادێنم
چ مەینەتییەک ڕووی تێکردووم
ئەمەیە خۆم ئەی "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لە خەمدا بمدوێنە و
خەونەکانم تێکەڵ بە گەواڵەى بێدەنگى بکە
بمدەوە هەموو خەمگینیەکان و
هەموو ئەوانەى رۆیشتن
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەکەناری حەزێکی شەرمنەوە
تاڵێک دڵۆپە ئاوی بیروەرییت دەمخنکێنێ و
هەرچی قەدەرە لە بووندا دەهەژێ
ئەمەیە تاقە ئاواتی بەدینەهاتوو
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
ڕازێک دەزرنگێ و
تێکەڵییەک شین دەبێ لە بیرەوەرییمدا
ئاکامگیریى ئەم خەمە پەنهانیە و
دوورە دەستە ئەم یادەم
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
تا دوورتر بیت زێتر دەنوێنێ لەمندا
تا نزیکتر بیت زێتر دەسووتێم
باوەشێک بۆ تەنیاییم بکەوە
خەمێک بۆ ئاوەڵاییم فەراهەم بکە
ئەمەیە هەموو شت ئەى "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەناخمدا شۆڕ دەبێتەوە تەنیایى
لەخەمدا دەنوێنێ سووتانم
ئەمە خەمێکى حەسرەتبارە و
ئاپۆڕەیەک لە ماتەمینم بەرجەستە دەکاتەوە
ئەمە هەموو خەم ئەى "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
لەگەڵ مندا گەورە دەبیت و
دەورم دەتەنێ سەرابت
لە ساکارییمدا گومانت دەڕسکێ
ئەم ئازارە فراژیبوونى روحە و
دابارینى خەمە بە ئاگاییمدا
ئەمەیە هەموو ئازار ئەى "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
ژانێک بە سوێیى خۆى ڕادەگەینێ و
گریانم غەوارەى بەفر دەکا
سەراسیمە هەموو بەدەنم ئەشکى زارییە
دەلەرزێ بیرەوەریت و
دەپەیڤێ ئەشقت
ئەمەیە هەموو ئەشقت ئەى "ژن"
تۆ لە کوێیت تا دڵم هەڵبگریت؟
|
*
دێرە شیعرێکى
(رەفیق سابیر)ە.
تەمووزی
2008
------------------------------------------------------------------------------------


هێمن ڕه‌ئووف
ده‌نگی شنه‌ی با
هاژه‌ی ڕووبار
خوڕه‌ی چه‌م و جۆگا
لووره‌ی ڕه‌شه‌با
جوتبوونی گه‌ڵاکان
چپه‌ی گوڵه‌کان
خشه‌ی پێی سه‌رخۆشه‌کان
چکچکه‌ی دڵۆپه‌ی سه‌ربانی خانووه‌گڵینه‌که‌مان
ته‌په‌ی به‌فر
ده‌نگی نمه‌و خوره‌ی باران
هه‌نگاوی کاروانی مێروله‌کان
نمایشی گیا
ترپه‌ی دڵی تۆ کاتێ سه‌ر‌م ده‌نێم به‌سنگته‌وه
چرپه‌ی هه‌ناسه‌ت کاتێ به‌گوێما ده‌چرپێنی " بابخه‌وین"
سرته‌ی په‌یکه‌ری مارئاسات، که‌ده‌کشێیته‌ژێر چه‌رچه‌فه‌تامه‌زرۆکه‌م
خشه‌ی لاپه‌ڕه‌کان له‌نێوان په‌نجه‌کانتدا
ڕمه‌ی پێنوسه‌که‌ت،
کاتێک خاڵێک له‌کۆتایی ڕسته‌یه‌کدا ده‌چه‌قێنیت
ده‌نگی شه‌پۆلی ده‌ریاکان
ده‌نگی بێده‌نگی چیاکان
ده‌نگی له‌رزینی شۆڕه‌بیی...
له‌نیوه‌شه‌و به‌و دیوا
نه‌شاز ناکه‌ن
له‌ستۆدیۆی شه‌ودا
پاکترین تۆن و سروشتیترین ئاوازن
له‌مارشی فه‌رمانڕه‌وایی تاریکیدا.
Jun 2009
www.hemnrauf.kurdblogger.com
------------------------------------------------------------------------------------


ئیسماعیل که‌ریم
بڕوا
ناکه‌م پشکۆی حه‌زم جارێکی تر
له کوانوی به‌ر ڕه‌شمالی ئه‌وینی تۆ
له‌م کوێستانی غوربه‌ته‌دا گه‌شبێته‌وه
مادامێ وا
نامه‌یه‌کی چاو به خوێنی دڵ پڕ گرین
ساڵێک ته‌مه‌نی تێ په‌ڕی و
بۆ جارێکیش نه‌ت خوێنده‌وه
له هه‌چ کات و شوێنێکدا بوو
که گوێبیستی ده‌نگت ده‌بووم
هه‌ر ئاخ بوو ده‌بویه ئۆخه‌ی
به ئومێدی گوڵی سوور بووم
لیم وه‌ربگری و
له یه‌خه‌ی جوانی خۆت بده‌ی
وام ده‌زانی
که تۆم هه‌بێ له‌م ژیانه
هه‌رگیز ڕێ به گریان ناده‌م
چاوانم به ئه‌شک سوورکا
نیگاری جوانی ڕوخسارت
که ساڵێکه له گلێنه‌م هه‌ڵ گرتوه
هێند به ئاسان له چاوانمدا ده‌ر بکا
کێ وه‌کو من
فه‌رشی دڵی بۆ پێشوازیت به خه‌نده‌وه بۆ ڕاخستی
کێ وه‌کو من
ساڵێ ته‌مه‌نی غوربه‌تی به ته‌نافی چاوه‌ڕوانیتۆ هه‌ڵخستی
نامه‌یه‌کم نه‌ما تیایدا بۆت نه‌نێرم
حه‌سره‌ت و ژان ره‌نگی سپی ڕه‌ش نه‌کردبێ
خۆ شه‌وێکیش نه‌بوو ته‌نها سه‌ری کاسم
شاره مێروله‌ی یادی تۆ نه‌یروژێنێ
هه‌تا به‌یان گڕ به‌رنه‌ده‌ن له دوو پرچی تاریکی شه‌و
خه‌و له چاوم ناتارێنن هه‌تاکو دوا قۆناخی شه‌و
ئێواره‌یه‌کی خه‌مگین بوو که ناسیمیت ده‌روێش ئاسا له
زکردا
چاو به‌ته‌م و دڵ پڕ خه‌م بویت له چیرۆکێکی کوێردا
له‌شه‌وێکی زۆر خامۆشی دوور و درێژی نه‌بڕاوه‌ی
ماڵه تاک و ته‌نهاکه‌مدا
ئولفه‌تم گرت به‌و هه‌ناسه‌ی
ده‌رچوو له سینه‌ی پڕ ئاهت له سیمی ته‌له‌فونمدا
ئه‌م
ئێستاکه
|
بۆم
ده‌نوسیت ئولفه‌ت به منه‌وه مه‌گره
چنگه
ڕنی له کێوی بێستونم ببڕه
تازه
پاش چی؟
له‌م به‌هاری ته‌مه‌نه‌مدا
گه‌ڵایه‌کت به شۆڕه‌بی به‌ژنی سه‌وزم نه‌هێشته‌وه
ساڵێکی پڕ چاوه‌ڕوانی و نیگه‌رانیم
حه‌سره‌تێکمه
قه‌ت له مێژوت نابێته‌وه
لێت خۆش ده‌بم که‌هه‌ر نه‌تهێشت
له‌م فه سڵی گوڵ بارانه دا
گوڵێکی سوور یادگارمان بێت
خه‌ونی جوانی ئه‌رخه‌وانیم
له‌م ساڵی چاوه‌ڕوانیه‌مدا
پرشنگی نیگای حه‌زێکت
له ئامێزی خۆی بگرێت
لێت خۆش ده‌بم کۆشکی ئاوه‌دانی دڵمت
به ته‌نهایی و غوربه‌ت سپارد
ئاوات‌و حه‌زی یه‌ک ساڵه‌م
به به‌رچاوی خه‌ڵک و خواوه
بۆ گۆڕێکی تاریکت نارد
لێت خۆش ده‌بم له‌جێ خه‌نده‌و سۆزی عه‌شقێ
درکه‌زیت له نێو دڵم نا
ئه‌و نه‌مامه‌ت بڕیه‌وه به ئه‌شکی سوری چاوانم
ئاوی چوار وه‌رزه‌ی ساڵیم دا
له هه‌موو شتێکت خۆش ده‌بم
به‌ڵام هه‌رگیز
له بێ مه‌یلی یه‌ک ساڵی ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ت
قه‌ت خۆش نابم
له کوێوه هاتی ؟ نازانم
چۆن به بێ پرس ده‌روازه‌ی ئه‌م دڵه شێته‌و
سه‌ره جه‌نجاڵه‌مت کرده‌وه
چۆن وا ئاسان له پایته‌ختی ئه‌م وێرانه‌م
ئه‌م که‌لاوه چۆڵه‌وانیه‌م
بارگه‌و هه‌وارت خسته‌وه
خۆ ساڵانێ زۆره گوڵم
گوڵه سوره‌کانی ته‌مه‌ن
له‌به‌ر ڕه‌شابه‌ی غوربه‌تدا هه‌ڵوه‌رین بۆ دیدارێکت
من چیم هه‌بو بیده‌مه تۆ؟
ته‌نها گریانی شه‌وانێ
یان دڵێکی وێرانه ماڵ
لاشم ڕوون بوو نه‌ده‌بوونه ساڕ‌ێژ که‌ری برینێکت
وه‌ک ده‌روێشێ له وه‌سوه‌سه‌ی خه‌ڵوه‌تێکدا
|
له
ته‌کیه‌ی نیگایه‌کتدا زکرم ده‌کرد
هێند به ئاسان ئه‌م ده‌روێشه به وه‌فایه‌ت
بۆ له کۆڕ‌و
له خه‌ڵوه‌تی زیکری شه‌وانی ته‌کێیه‌ت کرد
ئه‌ی پێم ناڵێی ئه‌م ئێستاکه
ئه‌و هه‌موو نه‌وره‌سی عیشقه‌م
له ده‌ریای چاوه سه وزه که ت بۆ چی تۆران؟
مه‌گه‌ر ئه‌م چاوانه نه‌بوون
بۆ نه‌خۆشیو ئازارێکت
له‌سه‌ر چرپای هۆتێلێکی ئه‌م غوربه‌ته‌ت
له دووره‌وه
سیروانێ ئه‌شکیان باران
چی به‌و یادگاریانه ده‌ڵێ سه‌ره‌تای ئه‌وینێکمان بوو؟
ئه‌مئێستاکه له دڵ ڕه‌قی و له بێ مه‌یلت
هه‌مووی سوتان
هه‌موو خه‌ونم هه‌ر بۆ تۆ بوو له‌هه ر چوار وه‌رز که ی
ساڵدا
که‌چی یارێ
سه‌دجار که‌وتمه شه‌رای مه‌رگ و
ئاوڕێکت لێ نه‌دامه‌وه
خه‌می فیراقی ئه‌م دوره‌یه‌ت
ده لێنێ*** ئه شکی پێ ڕشتم
بۆجارێکیش نه‌هاتی به هانامه‌وه
گه‌ر پرشنگی چاوه‌کانت لێم گه‌ڕابا
گه‌ر هه‌ناسه و سۆزی ده‌نگت نه‌بادابا
بۆ خۆم له‌به‌ر تاڤگه‌ی سپی ئه‌م عه‌شقه سه‌رابیه‌ی تۆدا
ده‌شۆرده‌وه
بۆ ڕابردوو ئاینده‌شم هه‌ر به‌ته‌نها به قه‌ده‌ری ئه‌م
ئه‌وینه‌ت ده‌به‌سته‌وه
هه‌موو شه‌وێ تا کازیوه وه‌ک ناڵی له غوربه‌ته‌وه
به -با-ی سه‌با چه‌ند هۆنراوه‌و
نامه‌ی چاو به خوێنم بۆت نارد
سه‌ر ئه‌نجامیش له‌جێ سۆز‌و وه‌فاو ئه‌وین
چاوه‌ڕوانیت وه‌ک خه‌زانێک تاڵه تاڵه قژی ڕه‌شمی
سپی سپی لێم هه‌ڵوه‌راند.
|
***
جۆگه‌ی
ده‌لێن له خاک و خۆڵی- شاره‌زوور.
ئه‌ڵمانیا
------------------------------------------------------------------------------------


حەمەى
ئەحمەد رەسوڵ
ئەی
هاودەمی شیعر و ئازار
ئەی ڕۆح سپییەکەی
شاری بێ‌ئامان و بێقەرار
ئەی ئاوارەی نیشتمانێکی ئاوارە
ئەی لاوی ماندووی پیرەڕێ..
دڵنیابە!
چاوی عەشقی نەمری تۆ،
لە ڕووباری خۆرەتاوا نەبێ
هەرگیز نانووێ!
دڵنیابە ئەی هاوڕێی دەمی فیراری و
خەڵوەتگای شەوانی بەر ئاگردان ..
بە خورپەو نرکەی
ئەو مەرگە ناکام و ناوەختە..
لە سینەی ئاسمانی تەختا
دڵی خوای شیعریش ڕاوەستا
خۆری مەرگی پیرۆزت
خۆری شیعری بێنازی زۆر بەرزت
بەرزتر لەوانەی تیرۆریان کردی
خۆری تەمەن و ڕۆژانی بە هەدەر چووت
خۆری هەناسەی شەوانی هێجگار درێژی
دەم شەونخوونی و برسێتی و ئازار و ژانی
دایکە ڕەشپۆشەکانت
دەردو حەسرەتی مەرگی ناوادەی
دەیان هەزار جوانەمەرگ و ژنى سووتاوت
کە لە میانەی تەمەنێکى کورتا
بوونەتە ئەستێرەی ڕژاوی ئاسمانی شووم و
خۆری مەرگ و جوانی و تەمەنت!
ئەی ڕۆحی ماندوو
ئەمێستاکە لە پانۆرامای ژیانا
لەسەر بانیژەی گەردوون و
لە نێو بیلبیلەی فرمێسکاوی ئاسمانا
عاشقێکەو ڕێی کاروانێکی لەبەر بێ..
شۆڕەسوارێکەو بۆ ئاوارە و برسی و هەژار
کەپر و ساباتی زێ و نیشتمانە
عاشقێکەو بۆ دڵداران، بۆ گەنجە بێهیواکان
|
دەرمان و هەتووانە
لەپاش کۆچى ئازادیت
پرسەی ژینە لەسەر زەوی
خەزانێکەو درەختی موحیببەت
بە کوڵ ئەگری
خۆری ماتەمینی سەیوان پاییزییەو
لە دەمکەلی وەرزەکانا گەڵای زەردی دەم ڕێزانە
ئەی ئاسمانی هۆنراوەی جوان
دڵی ماندووت بهەژێنە
ئاسمان بگری و
جەندرمەی چەرخی زەبوون
ئەهریمەن و تارمایی پاییزی گەردوون
بە نرکەو ناڵەی بەهارییت بترسێنە
+ ئەی هەورەکە !
بەرچاوی خۆر تاریک مەکە!
سا ببارآو دەروونی ئەم ژینە نوغرۆیە و
بە زریانی چاوەکانت خاپوورتر کە
ئەی هەورەکە یا ببارێنە
بارانی ڕەحمەت
یا ئەوەتا ئەم وڵاتە
هەردەم دیل و کۆتە
وێرانتر کە.....!!
دەی هەورەکە!
زوو کە چونکە لێرە خەزانە
پرسەى نیشتیمانە
هاوڕێی غوربەت و بەشمەینەتیمان
زۆر ئاسوودە و دڵنیابە
خۆری شیعر ..خۆری وڵات
وڵاتی وەک تۆ ئاوارەو ماندوو
خۆری عەشق،
پاش کۆچى رۆحى ئاسوودەت
کۆچبەرو ڕێبوارێکی فێگرتووەو
لە کەنار شەوە بێهۆش و خامۆشەکانا
میوانی سەرمەدیی مەرگ و سووتانە!
|
------------------------------------------------------------------------------------


ئاری
مه‌عروف عه‌زیز
کاتێ له‌رێگادا
گالیسکه‌که‌م
به‌ته‌کانی نه‌رم چۆم و رووباره‌کانی ده‌بڕی
یار به‌خه‌یاڵ وه‌ک پاساریه‌ک
به‌ده‌نگه ته‌نز ئامێزه‌که‌ی
هه‌وا پڕ له‌بۆن و به‌رامه‌که‌ی دار سنه‌وبه‌ره‌کانی هه‌ڵده‌مژی و
له‌به‌رچاوما ئه‌هات و ئه‌فڕی
له‌به‌هارێکی ئاوا دره‌نگدا ...
به‌فری ئه‌ستوور‌ی سه‌ر چیاکان
چۆڕه چۆڕیان پێکه‌وتبوو و ده‌توانه‌وه
سه‌رچاوه و کانیاوه‌کان ته‌قیبوون
رووباره‌کان هێنده‌ی تر هارو خورت و سه‌رکه‌ش ببوون
له‌لایه‌ک جڵه‌ویان ده‌پساند
له‌لایه‌کیش ده‌راویان ده‌به‌زاند
وه‌ک بڵێێ به‌و ده‌وره‌ی بۆیان دانراوه رازی نه‌بوون
له‌گه‌ڵ زیاتر نزیک بوونه‌وه‌م له‌جێ ژوان
ترپه‌ی دڵم خێراتر ده‌بوو
ئه‌و ئێواره‌یه
که روبه‌ڕووی یار بوومه‌وه
وه‌ک هه‌میشه به‌ده‌نگێکی ناسکی خه‌یاڵاوی و
تێکه‌ڵ به‌هه‌ناسه‌یه‌کی کورت
به‌شه‌رمی گوڵێکی تازه پشکوتوو
چاوی لێ هه‌ڵێنام
لێی پرسیمه‌وه‌و پێمی گووت:
توخوا کوڕۆ چه‌ندت خۆش ده‌وێم؟!
چاوم بڕییه ئاسۆی دوور
ئه‌و جێگایه‌ی ئاسمان و زه‌وی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن
پاشان گووتم؛ تۆم خۆشده‌وێ
به‌قه‌د پانی و فراوانی ئاسمان
هێنده‌ی زۆری ئه‌ستێره‌کانی شه‌وان
به‌قه‌د مرواری چه‌می رووباره‌کان
گووتم ده‌مه‌وێ تاجی شیعریت بخه‌مه سه‌ر
ژیانی له‌بن نه‌هاتووت له‌ته‌کدا به‌رمه سه‌ر.
2009
------------------------------------------------------------------------------------


محه‌مه‌د
پاکژ
-1-
به ر له من ماچ....
بێ ناو‌و بێ نیشتیمان و
بێ ئاڵا بوو....
به ر له من ماچ.....
ته ل و دڕکی،ژه نگ و ژاری
شیعری با وی تێئاڵابوو،
به ر له من ماچ....
له کۆڵانێکی نه دیوی...
شیعرێکی وشکی هه تی‌وی..
ئه م یا ن ئه ودادیلکرابوو.
ئه وساکه ماچ له جه نگه ڵی...
چنگ وچه قۆی شه وه زه نگدا
خۆشی عه وداڵی چرابوو.
-2-
که من هاتم ....
ناوی ماچ م نوێکرده وه ،
سه رله به ری وشه ی ماچ ی
شیعره کانی ئه م وئه وم ڕه شکرده وه .
که من هاتم ......
ناوم پێ بوو بۆ نیشتیمانی....
یاساخی ماچ ی بێ ئاڵاونیشتیمان ..
که من هاتم ..... |
هه
رچی ماچ ه کۆمکرده وه ،
هه رچی ژه نگ ودڕک وداڵه
له وشه ی ماچ م کرده وه و
ماچ خۆیمکردبه یه ک دیوان.
-3-
که من هاتم ....
ماچ خۆیم کردبه چرایه ک،
دامه ده ستی رێبواری ئه وین.
ماچ خۆیم کردبه بارانی....
ئاسمانی ئه وده م ولێوه ی
هه مووتینوی ماچ ی ئه وین..
-4-
که من هاتم.....
ماچ ده‌ست وچاوی به سترابوو،
ماچ به شه رم داپۆشرابوو...،
له بوخچه ی کۆنه پهرۆدا.
-5-
که من هاتم .....
ماچ کزۆڵه وبێ نازکه وتوو،
چه قۆی کولی ده هێنا به ملی خۆدا.
من هێنام و.....
کردم به سمبول وئاڵا....
له سنوری ئیمپراتۆریای وڵاتێکی
سه ر به خۆدا.
|
2008
- سلێمانی
------------------------------------------------------------------------------------


عمران
خه‌مبار
گه‌لێک سه‌یره
ئه‌م دڵه‌ی من
له‌وه‌ته‌ی عه‌شقی تۆی تیایه
که لێم دووری وه‌کوو مردوو
ترپه‌یه‌کی لێوه نایه
. . .
بۆیه دڵیشم لێنادا
چونکه تۆ جوان و عه‌نتیکه‌ی
ده‌ڵێم نه‌با خوانه‌خواسته
بێزارت کا ترپه‌ی
. . .
سه‌یره چاوم تۆ ده‌بینێ
که‌چی دڵم بیرت ئه‌کا
گه‌ر وا بڕوا خۆشه‌ویستیت
له‌م ڕۆژانه شێتم ئه‌کا
...........

کاتێ رۆشتی بڕوات نه‌بوو
ڕۆژێک په‌شیمان ببیته‌وه
نانا مه‌گری بێگومانبه
دڵم لێت پاک نابێته‌وه
. . .
سکاڵا بۆ دڵم مه‌نه
نوسراوت ئاو ناخواته‌وه
تازه له وڵاتی دڵم
پاسه پۆرت وه‌رناگریته‌وه
. . .
دڵنیا به گه‌ر ده جاریش
سکاڵا به‌رز بکه‌یته‌وه
وه‌کوو ئێستا نائومێدی
ته‌نها ڕفزت بۆ دێته‌وه.
...........................

شه‌وت شاد بێت ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی
کردت به خۆڵ هیواکانم
وا نیوه‌ی شه‌ویش تێپه‌ڕی
هه‌ر بێداره چاوه‌کانم
# # #
خۆ ده‌زانم گوڵم دووری
تۆبیئاگای له سووتانم
پێڵوی چاوت له خه‌ودایا
منیش هاوڕێی بێدارانم
# # #
هه‌ر چه‌ند دووریت خۆشه‌ویستیت
گه‌وره ده‌بئ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی
ده‌ردی دووریت ئامخاته گڵ
# # #
دڵنیا به مه‌گه‌ر بمرم
من عه‌شقی تۆ بکه‌م له یاد
ئێستاش بنوو به ئارامی
به ئومیدی شه‌وێکی شاد.
omran_xember@yahoo.se
|