له چی هه‌ڵدێی
ئه‌ی به‌و مه‌ستی مه‌یخانه‌ی قه‌ڵه‌م و جوانیئهی ڕیحانه‌ی سه‌ر سه‌کۆی په‌لکه زێڕینه‌کانی خودا ئه‌ی عه‌نبه‌ری مێرگی گوڵعومه‌رم ، له چی هه‌ڵدێی ؟ له چی هه‌ڵدێی ؟ نه تۆ ئاهووی ، نه به‌یتی من ، ڕاو و ڕاوچی نه تۆ خه‌زنه‌ی حه‌شار دراوی و نه من دزی ناو که‌ڵه‌کی دزستان و نه تۆ شه‌مامه‌ی هه‌وه‌ڵ به‌ری بۆیسانیت و نه من کڵاو کوڕه‌ی ده‌شتی مه‌حبووبان و نه من سیای ده‌شتی شه‌مامانم ئیدی ئه‌ی یار له چی هه‌ڵدێت وا پڕاوپڕ به سایه‌ی ئه‌وپایزه باخه‌ی ڕۆحت شک له ئاوی زرێباری به‌یتم ده‌که‌ی ؟ هه‌ڵدێت و تۆ شک له خوڕه‌می هه‌ر شیعرێ ده‌که‌ی ، له بارانت بئاڵێنێ شک له فڕینی هه‌ر نمه عه‌ترێ ده‌که‌ی ، به‌پاڵ سێوی خوا سێوی سینه‌تا بفڕێ شک له هه‌ر چپه‌یه‌ک ده‌که‌ی ، توڕه‌بوونی به دواوه بێ له چی هه‌ڵدێی وا پڕاوپڕ به ته‌نیایی شه‌وه‌کانت ده‌زریکێنی به ته‌نیایی شه‌وه‌کانما هه‌ڵده‌شاخێی ، هه‌ڵده‌شاخێت و هێور هێورێ ئیژی ئه‌ی دیوانه هه‌ساره‌ی ئاسمانه‌که‌ی تۆ له قه‌وه‌ی ڕوناکی شه‌وی دڵم نایه بڕۆ ؟ به‌هاری تۆ ، له قه‌وه‌ی ئه‌م چڵه ووشکانه‌ی من نایه بڕۆ ؟ زه‌مینی تۆ له قه‌وه‌ی ئه‌م چۆماوه‌ی من نایه بڕۆ زمانی تۆ به‌و هه‌موو گوڵه ئاگره‌وه ، له قه‌وه‌ی زمانم نایه بڕۆ بڕۆ ئه‌ی یار ، تا ئاو له هه‌ناری عیشقا ماوه بڕۆ هه‌تا نانی جریوه به‌ده‌ستی باخه‌وه‌یه بڕۆ بڕۆ ئه‌ی یار گه‌ڕاننه‌وه‌م له شیعرێ تردا وه دۆزه گه‌ر له مه‌یلی دیه‌نی جه‌ننه‌تی منی ، بڕۆ ئه‌ی یار من جه‌ننه‌تم به کۆڵی فیرقه‌ته‌وه‌یه گه‌رتالبی دڵم له دڵتا هه‌ناسبا و لێبا یان دڵت له دڵما سه‌وز بچێته‌وه بڕۆ ئه‌ی یار من مێیه‌کم ئه‌وینم به شکسته‌وه پی جووانه من کوانووی گوێ هه‌رزاڵی به‌ر بارانێکم گڕم به دوکه‌ڵه‌وه پێ جوانه من ئاوێکم ، فیرقه‌تی ووشکایی ده‌مداته خوڕخڕه من شه‌وێکم ، مه‌کرم له خوێن ڕژانی ڕۆژ دایه نانا مه‌ڕۆ ، مه‌ڕۆ ئه‌ی یار له‌چی هه‌ڵدێیی له چی هه‌ڵدێی ، که من هێشتا که من نوتقی خۆشه‌ویستیم نه‌دابێت و چڵێکم له دار بی ڕازێ ، نه‌نابێته سه‌ر ئاگری دڵتان ! له چی هه‌ڵدێی ، که من ئێواره‌یه‌ک ، گۆرانیم بۆ سه‌رچناری تۆ نه‌چڕێبێ و مێخه‌کێکم به لاجانتا نه‌کردبێ و ده‌می گۆڤارێکتم ، به گۆڕ و قه‌وری نێرگزان نه‌کردبێ و له مابه‌ینی ئه‌و هه‌موو هه‌زاران ڕۆژه‌ی غه‌ریبییه‌مدا ڕۆژێ شیعرێکم بۆ نه‌نووسیبی و له‌م لێواری قه‌ورخانه‌ی ڕۆژئاواوه که‌نه‌سمه‌ی تاسه‌یه‌کم نه‌فڕاندبێ و وه‌ک شه‌مه عاشقۆڵه‌کانی ئێسته‌ی ووڵات به ئیمزای لێو کچێ ماچێ نامه‌یه‌کم نه‌ناردبێ ئیدی ئه‌ی یار له چی له چی هه‌ڵدێی ؟
2007 ئه‌لمانیا
|