له (چیمه‌نى شه‌هیدان)ى كه‌ركوك به هه‌زاران كه‌س نه‌ورۆزیان پیرۆزكرد.
مه‌ریوان عه‌لی
جه‌ماوه‌رى شارى كه‌ركوكى خۆشه‌ویست هه‌ر له كاتژمێر هه‌شتى به‌یانییه‌وه گروپ گروپ له‌به‌رده‌م باره‌گاى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان (PCDK) له كه‌ركوك كۆبوونه‌وه. پاشانیش به مه‌راسیمێكى گه‌وره به‌ره‌و جێگاى ئاهه‌نگه‌كه چوون. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاویش پێش مه‌راسیمه‌كه چووبوونه (چیمه‌نى شه‌هیدان)ى جێگه‌ى مه‌راسیم، چاوه‌ڕوانى جه‌ژنه پیرۆزه‌یان ده‌كرد، شایانى باسه هه‌ر له كاتژمێر (9)وه زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س به وتنه‌وه‌ى (نه‌ورۆز جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یمانه، گه‌ریلا پشت و په‌نامانه)یان ده‌گووته‌وه.
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لى به‌ناوى كۆمیته‌ى ئاماده‌كارى مه‌راسیم به‌خێرهاتنى ئاماده‌بوانى كرد‌و گووتى ئامانجمان له‌و جه‌ژنه پیرۆزه‌یه ئه‌وه‌یه كه نه‌ورۆزى ئه‌مساڵمان شانبه‌شانى شاره‌كانى تر‌ى كوردستان نه‌ورۆزى به نه‌ورۆزى نه‌ته‌وه‌یبوون ناوزه‌دى بكه‌ین و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه سه‌حنى مه‌راسیم به وێنه‌ى رێبه‌رى گه‌لى كورد به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان و شه‌هید ڤیان جاف و شه‌هیدانى قاره‌مانانى زاپ رازابۆوه.
دیار غه‌ریب ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستانیش گووتى "ئیتر به‌سه" نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ نه‌ورۆزى به‌رخۆدان و ئازادى نه‌ته‌وه‌ییه و چۆن له پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان نه‌ورۆز ده‌بێته جه‌ژنى به‌رخۆدان با له باشوورى كوردستانیش دوور له داب و نه‌ریتى بچوكه‌وه بیكه‌ین به نه‌ورۆزى به‌رخودان، ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه كه ئێمه وه‌كو پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان (PCDK) ئه‌و ئه‌ركه‌مان خستۆته سه‌ر شانمان پاشانیش هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌تى سوریای شه‌رمه‌زاركرد كه به‌رامبه‌ر گه‌لى كورد به‌ڕێوه‌ى ده‌بات و ناهێڵێت كوردان نه‌ورۆز پیرۆز بكه‌ن، پاشان بروسكه‌ى پیرۆزبایى هه‌ر یه‌ك له مه‌كته‌بى كاروبارى ژنان و ته‌ڤگه‌رى ژنانى ئازادیخوازى كوردستان خوێنرایه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ى هونه‌رى دیجله‌ش به گۆرانى و سكێچ ئاهه‌نگه‌كه‌یان گه‌رمتركرد كه تیایدا چه‌ندین هه‌ونه‌رمه‌ند له هه‌ولێرو كه‌ركوكى خۆشه‌ویسته‌وه هاتبوون.شایانى باسه ئاهه‌نگه‌كه تا كاتژمێر(5)ى‌ئێواره به‌رده‌وام بوو.
كه‌ركوك
|