٢٩\٤\٢٠١٤ لێدانی خەندەق پیلانی دوژمنانە بۆ شەڕی نێوان کورد و کورد!
فه‌تاح ئه‌حمه‌دی
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وەیە به لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قەی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان به ده‌ستی هێزێکی کوردی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێک له وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان وه‌ک پیلانه ره‌ش و گوماناوییه‌که‌ی کاره‌ساتی شنۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که تێیدا پیلانی دوژمنان و به‌رژه‌وه‌ندخوازان هه‌موو سنوورێکی رەوشتیی مرۆییان به‌زاند به بێ رێزیی به هێنانه‌ده‌ری ته‌رمی نه‌مر بارزانی، بۆ هاندانی خه‌ڵکانێک که ده‌یانویست به هه‌ر شێوه‌ێه‌ک بێت شه‌ڕ له نێوان کوردانی باشووری نیشته‌جێ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت دژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که له‌و سه‌رده‌مه‌دا خاوه‌نی هێز و تواناێه‌ێه‌کی زۆری سه‌ربازیی و پشتیوانی به‌رینی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو دروست بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌وه هه‌م هێزه‌کانی رژێمی ئێران که له شه‌ڕدا بوون له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وهه‌میش له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق له شه‌ڕدا بوون و ڕژێمی ئێران ده‌یویست به هه‌ر شێوه‌ێه‌کی دەکرێ ده‌ستی بگاته سنووره‌کانی نێوان ئێران و عێراق له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و چیایەکانی ئه‌م ناوچانه بۆ گورزوەشاندن له هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات و کردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌ڕ دژی ڕژێمی عێراق.. هەر بۆ ئەو مه‌به‌سته هاتن ئه‌م پیلانه دژەمرۆیی بێ رەوشتییەان داڕشت و کردیانه بیانوو بۆ گه‌یشتن به پیلانه گڵاوه‌کانیان وه شه‌ڕی نێوان پارتی دێموکڕاتی کوردستان وحیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان پێ هه‌گرساند و به‌و جۆره هانی کوردانی باشوور به تایبه‌ت بارزانیه‌کانیان دا که شان به شانی پاسداری ئێرانی هێرش بکه‌نه سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و خۆێان بگه‌ێه‌نه ناوچه سنوورییه‌کانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێراق.
دیاره لەو پیلانه و لەو شه‌ڕه ته‌نیا حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران زیانی به‌رکه‌وت که نه‌یده‌ویست شه‌ڕێکی به‌و شێوه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێ به تایبه‌ت به‌و شێوه گوماناویی و بێ ره‌وشتییه‌ی که له شنۆ ئه‌نجامیان دا! له‌م باره‌وه ساڵی ٦٠ی هه‌تاویی بوو له خزمه‌ت نه‌مر د . قاسملودا بووین که باسی ئه‌و پیلانه‌ی کرد و گوتی له مێژووی گه‌لی ئێمه‌دا کرده‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ڕه‌ش و بێ رەوشتیی و دژەمرۆیی رووی نه‌داوه که بۆ دروستکردنی شه‌ڕی نێوخۆ بێن ده‌ست بده‌نه کارێکی له‌و شێوه‌ێه ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به سه‌رکرده‌ێه‌کی گه‌وره‌ی گه‌لی خۆمان که ئه‌و کرده‌وه‌ێه به هیچ جۆر قابیلی قەبوڵ نییه و ته‌وجی ناکرێ! له هه‌موشی خراپتر ئه‌ویه که تاوانکاران هه‌م شه‌ڕمان پێده‌فرۆشن هه‌میش ئه‌و کرده‌وه بێ رەوشتیی و تاوانکارانە ده‌ده‌نه پاڵ ئێمه که هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ ئێمه تێدا نییه و ئێمه چاوه‌ڕوانی پیلانێکی لەو شێوه‌مان نه‌ده‌کرد بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه و گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی بن ده‌سه‌ڵاتی ئێمه به ده‌ستی برا کورده‌کانمان له‌گه‌ڵ خوێنمژانی رژێمی کۆنه‌په‌رهستی ئاخوندیی. ئه‌م بابه‌ته وه‌بیرهێنانه‌وه‌یەک بوو بۆ پیلانی دووژمنان که هه‌رده‌م و به زۆر شێوه دژی گه‌لی ئێمه له ئارادان.
٢٨\٤\٢٠١٤
|