٢٤\٧\٢٠١٣
لێدان و
سووکایەتیکردن بە کەمالی سەید قادر
کردەوەیەکی قێزەونی بەڵتەچیەکانی دەسەڵاتە.
بە
پێی ههواڵهکانی کوردستان و لێدوانێکی کەمالی سەید قادر مامۆستای
زانکۆ کهرایگەیاندوه:
"لە کاتێکدا لەپێگەی فەیسبووکی خۆم
هاولاتیانم ئاگادار کردەوە کە کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە شاری هەولیر ریک
دەخەم بۆ گفتووگۆ لەسەر ئاسەوارەکانی دریژکردنەوەی سەرۆکی هەرێم. وە
کاتژمیر ٥مان دیاری کردبوو بەلام کاتیک چوومە شۆینی کۆبووبنەوەکە بۆ
ماوەی ٢٠ دەقە بەشێوەیەکی دڕندانە کۆمەلێک کەوتنە لێدانم پەراسوم شکاوە
وسەرم تەقیەوە بە هێلکەو تەماتە و ماستیان تیگرتم" ئەوەشی ووت"ئەوەی
لەمن کرا کردەوەیەکی نازیەکان بوو ، ریکخراو بوو، پۆلیسی ٣٠٠ مەتر دور
لە ئێمە راوەستابوو".
ئەم رووداوە ناشارستانی و نامەدەنیانە یەکەمین جار نییە دۆخێکی ئاوا
نائارام و ترسناک لەکوردستاندا ڕوو دەدات بەڵکو لە چەند ساڵی رابردودا
لە ژێر سایەی دەسەڵاتدارێتی پارتی و یەکێتی دا خەروارێک لە لێدان و
سوکایەتی و تەشیهرکردن و هەرەشە تا تیرۆرکردن بەدژی ئازایخوازان و
رۆژنامەنوسان ورۆشنبیرانو نوسەران براوەتە پێش لە پێناو پاراستنی
دەسەڵات و فەرزکردنی فەزای ترس توقاندن بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا.
ئەم پەلاماردانە لەلایەن بەڵتەچیەکانی دەسەڵاتی پارتیەوە ئاماژەیەکی
تۆقینەرو پەیامێکی سەرکوتگەرانە دەسەلمێنیت بۆ کپکردنی هەر دەنگێکی
نارازی و سەرکوتی هەر خواست و جموجۆڵیکی خەلکی کوردستان بۆ گەیشتن بە
ماف و ئازادییەکانیان، وه نیشانیاندا نەک هەر دەرس و تەجرەبەیان لە
شۆرشی ناوچەکە بۆ روخاندنی دەسەلاتە تۆتالیتەریهکانیان وەرنەگرتوە
بەڵکو حیساباتی هەڵە بۆ خۆیان دەکەن و زیاتر لەمانەش ڕەوشتی حیزبە فاشی
و نازیەکان بەرامبەر بەهاوڵاتیانی کوردستان دووبارە دەکەنەوە.
ئێمە لەچەتری ئازادیی سەرباری بەتوندی سەرکۆنەکردنی ئەو کردەوە
دڕندانەیە بەرامبەر بە کەمالی سەید قادر، داوا دەکەین دەستبەجێ
تاوانباران کە لە باوەشی پارتی دەسەڵاتدا ڕاگیراون بهێنرێنە بەردەم
دادگا بۆ وەرگرتنی سزای شایستەی تاوانەکەیان.
چەتری ئازادیی سەبارەت بەم کردەوە ناشارستانیانە رای گشتی جیهان و
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان ئاگاداردەکاتەوەو
ئازادیی دەربڕینی بیروڕاو کۆڕو کۆبوونەوەو رێکخراو بوون ومانگرتن و
خۆپیشاندان بە مافێکی بی ئەملاو ئەولای خەڵکی کوردستان دەزانێت.
چەتری ئازادیی
٢٣/٧/٢٠١٣
- لەندەن
|