په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٤\٢٠٢٠

لەدایکبوونی بلیمەتی بێهاوتا پاڵنەرێکی بەھێزە بۆ تێکۆشان.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


ھەموو ساڵیک لە ٢٢ ی نیسان مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز و حیزبە شیوعییەکان و چەپەکانی دنیا بە بۆنەی لە دایکبوونی بلیمەتی بێھاوتا کە کەس شان لە شانی نادات ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین ئاھەنگ ئەگێرن و، لێنین پاڵپێونە رێکی بەھێزە بوو بۆ بەردەوامبوونی خە بات و تێکۆشان دژ بە دیکتاتۆریە ت و رەگەزپەرستی دڵرەقی دەمارگیریی نەتەوایەتی وسەرکێشیی ئاینی لە پێناو ئازادی و دیموکراتییەت..


لێنین شۆرشگێرێکی بێوێنە بوو، مرۆڤێکی رۆشنبیر زیرە کانە راستییە کانی بارودۆخی روسیای خوێندەوە و، بە قوڵی ئیمپراتۆرییەتی تزاری وچۆنێتی دەسەڵاتی و چەو‌ساندنەوەی چینە ھارێنراوەکان و جەنگەکانی و داگیرکردنی خاکی وڵاتانی تری خوێندەوە و، لێنین سوودی لە کێشە نەتەوایەتییەکان وەررگرت و، دەربارەیان زانیاری کۆکردەوە زەمێنەیەکی باشی بۆ ھەموو رۆڵەکانی نەتەوە چەوساوەکان گونجاند و، چالاکانە لە پێناو یە کگرتنیان لە ژێر ئاڵای چینی کرێکارو بە پشتگیری شیوعییە کان کاری بۆیان کرد.


بەڵێ، ھەموو ساڵێک لەم رۆژە پیرۆزەدا {٢٢ی نیسان} خەڵکانی دڵپاک و بەشەرەفی جیھان لە دایکبوونی سەرکردەی چینی کرێکاری روسیاو ومامۆستای مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز و دامەزرێنەری دەسەڵاتەکانی کۆمەڵایەتی و رێکخستنی کرێکاران و دوسەڵاتەکان {سوڤیتات} لێنین وەبیر ئەھێننەوە ، ئەو کەسایەتییەکی کەموێنە بوو توانی لە سەر رێچکە و رێبازی کارل مارکس و فردریک ئێجلز بروات و لە گەڵ بیروباوەرەکەیان بەردەوامبێت و، ئەو رابەری چینی کرێکارانی دنیایە و، لەمبارەیەوە فەیلەسوف و سیاسەتمەداری ئەڵمانیا کە بە دیموکرات سوشیال ناسراوە ( کارل کاوتسکی) دوژمنی سەرسەختی فلادیمیر ئێلیچ ئۆلیانۆف {لێنین} ئەڵێـت:


لێنین کەسایەتییەکی بێھاوتاو بەھێز بوو لە مێژوودا وێنەی کەمە و،ئەتوانم بڵێم یەک کەس لە خاوەنداریەکانی دەسەڵات و پیاوانی ئەمرۆ لە شێوەی لێنین ھەیە و ئەویش بسمارکە و، ئەم دوو کەساییەتییە سیماو خەسڵەتی ھاوبەش و ھاوشێوەیان ھەیە بەڵام ئامانجە کانیان وەک یەک نییە و دژوارن ، ئامانجی بسمارک کارکردنە لە پێناو بەھێزکردنی خودی خۆی دەست بەسەراگرتنی بنەماڵەی شازادەی ئەڵمانیا (ھۆھێنزولێرن) بە سەر ئەڵمانیادا ، بەڵام ئامانجی لێنین شۆرشی پرۆلێتاریا بوو ، ئەم جیاوازیەش وەک جیاوازی نێوان ئاوو ئاگرە و، ئامانجی بسمارک بچوک بوو ، ئامانجی لێنین ( گەورە بوو، زۆر گەورەتر) و لێنین زۆر زیرەک بوو ، بۆیە دەرکەوت و سەرکەوتوو بوو بە سەر بسمارک و، ھەروا لێنین بە شێوەیەکی باش و زۆر چالاکانە و بە تواناو لێھاتوویی لە بواری تیووری دەرکەوت و، قەت ئارەزووی نەبووە دەسەڵاتێکی تایبەتی بەرکەوێت و، بە تەواوەتی بە پێچەوانەی بسمارک کە کاتی تەواوین نەبوو تیووری بخوێنێتەوە و ، ھەرچی دەسەڵاتی بوو لە پێناو خودی خۆی بەکارێھێناو ، بۆ ئاگاداری لێنین زۆر بە توندی لە پەرتووکەکەی بە ناونیشانی {شۆرشی پرۆلێتاریاو لادەرکاوتسکی} ھێرشی کردە سەرکارڵ کاوتسکی.


فلادیمیر ئیلیچ ئۆلیانوڤ {لێنین} ــ لە ٢٢/٤/١٨٧٠ لە شاری سیمبرسک ــ ئۆلیانۆڤیسک لە دایک بووە و، لەمرۆدا ماڵە پچوکەکەی بووەتە موزەخانە و، وەک ئاوێنە مێژووی ژیانی لە منداڵی و مێرمنداڵی و لاوێتی ئەخاتەروو.


بیرو ھۆشی سیاسی وکۆمەڵایەتی لە زانکۆ کاتێک چووە کۆلیجی یاسا لە زانکۆی شاری قازان پەرەی سەندو، ئێستا قازان پایتەختی کۆماری تتارستانە لە روسیا ، بەڵام بەھۆی بەشداربوونی لە خۆپیشاندانەکانی قوتابیان لە زانکو دەرکرا و، لە پاش لە سێدارەدانی ئەلکسەندەری برای کە بەشدار بووو لە رێکخراوی ھەوڵدان بۆ کوشتنی تزار ئەلکسەندەری سێیەم و، لێنین جاریکی تر گەرایەوە بۆ قازان و، چووە ناو کۆمەڵەیەکی مارکسی ، لە ساڵی ١٨٩٣ چوو بۆپایتەختی روسیا ئەو کات سانت پترسبۆرگ {لێنینگراد} و، دەستیکرد بە نووسینی پەرتووک سەبارەت بە ( ئابووری مارکسی و مێژووی جوتیاران و کرێکاران) لە روسیا و، لە بەر چالاکی سیاسیانە لێنین گیراو دوورخرایەوە بۆ سیبیریاو، سەرەرای ھاتووچۆ گەشتی بۆ وڵاتانی تر ، لێنێن چالاکانە بەردەوام و پەیوەست بوو لە تێکۆشانداو، ھاوکات کاریکردووەو ورەوو روحییەتی گەل بەھێز بێت تا سەرکەوتنی شۆرشی مەزنی ئۆکتۆبەر لە ساڵی ١٩١٧ و، لێنین دەسەڵاتی گرتەدەست. لێنین تیوریست و سیاسەتمەدارێکی بەتواناو فەیلەسوف و رۆژنامەوان ونووسەرێکی درەوشاوە بوو و، لە پاڵ ئەوەی رۆژنامەی ئایسکرا {بڵیسە} ی دەرئەکرد زۆر پەرتووک و نامیلکەی نووسیوەو ، لە ساڵی ١٩٠٢ پەرتووکە بەناوبانگەکەی چی بکەین ؟ دەرکردو لێنین ئەڵێت پەرتووکەکە دەربارەی پرسە گرنگەکانی بزووتنەوەکەمانە و، بەشی یەکەمی لە بارەی دۆگمای بیروباوەرەو ئازادی رەخنەگرتنە و، لە بەشی پینجەم وــ کۆتایی پرۆژەی رۆژنامەیەک بۆ سەرانسەری روسیا و، لە ساڵی ١٩١٦ پەرتووکی (ئیمپریالیزم بەرزترین قۆناغەکانی سەرمایەدارییە) و ، پەرتووکی {دەوڵەت و شۆرش ١٩١٧} لە سەر رۆشنایی و زانیارەکانی کارڵ مارکس و فردریک ئێنجلز دەربارەی دەوڵەت و ئەرکەکانی پرۆلێتاریا لە شۆرشدا و، چەندین پەرتووکی تر دەربارەی نەخۆشی چەپگرایی منداڵانە لە شیوعییەتداو ، لێنین خوێندنەوەیەک لەبارەی دەمدرێژی ھەندی لە چەپەکان بەپێی لێکدانەوەیەکی ورد لە سەر سەنگ و ھێزو ئەمرازە کاریگەرەکانی سەر ژینگەی گشتی پێشکەش ئەکات بە پشتبەستن بە حەماسەتی کاری شۆرشگێرانە و تێکۆشان لە پێناو گۆراندا.


لێنین پەرتووکی تریشی دەرکرد سەبارەت بە بزووتنەوەی جوتیاران و قوتابیان و لاوان و رۆشنبیران و... تد.


ھەندی لە دەم پیس و پۆگەنەکانی ئیسلامیەکانی تاریکستان کە ھەردەم ئامادەن بۆ کوشتن و خوێنرشتن و چاوەروانن بچنە بەھەشت و ژیان لە گەڵ حۆریەکان بە سەربەرن و ھەندێک لە رۆشنبیرانی گومرا بە وشەی خراپ باسی لێنین ئەکەن ، بەڵام خۆیان ناتوانن ھیچ کارێک بکەن و، لە گێژاوی دەمبەتاڵی و رارا ئەژین، بەڵام دەمھەراشن و بۆڵەبۆڵکەرو حەزیان لە چەلەحانییەو وشە و رستەی بریقەدار بەکار رئەھێنن و، ئەیانەوێت و ھەوڵ ئەدەن ھەرچی خراپەیە بیدەنە پاڵ ئەو زەمانە لێنین تیایا ژیاوە، زەمانی {تێکۆشانی لێنینی مەزن}.


ئەمرۆ ئەبینین ھەرچی خەڵک ھەیە لە گەنجان و پیرو گەورەساڵان ولە خانەنشین ونیشتەجێی ئاوایی و دێھاتەکان و شارەکان لە مێ و نێر بە چاوی رێزو گەورەوی تەماشای لێنین ئەکەن ، ئەو لێنینە توانی شۆرشی مەزنی پۆلشەفی . شورشی ئوکتۆبەری زیندو لە روسیا و پاشان لە یەکێتی سۆڤێت ھەژاری نەھێڵێت و، جوتیارو کرێکاران بە خۆشی و بەختەوەری بژین.


جاروبار کۆنەپەرستان و دوژمنانی شیوعییەت باسی لادان و لابردنی مەزار و ئارامگای لێنینی مەزن لە گۆرەپانی سوور لە مۆسکۆ ئەکەن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو گۆمانلێکراوانە جەماوەری بەرفراوانی گەلی روسیا لەگەڵ مانەوەی مەزار و ئارمگای لێنینن لە شوێنی خۆێداو دەستکاری نەکرێت و بیپارێزن.. ھاوڵاتیانی مۆسکو و روسیا سەرۆکە سەرخۆشەکەیان (بوریس یەلتسن) لە بیرە ھەموو رۆژێک پەیتا پەیتا فەرمانی دەرئەکرد بۆ لابردنی مەزار و ئارامگای لێنین و رۆژانە چەندین کەرەت ریسوا و عاری بۆ ئەمایە و تووشی ھیستیریا ئەبوو چونکە شیوعییەکان و ھێزە چەپەکان و جەماوەری خەڵک دژی فەرمان و خواستەکانی سەرۆک بوون، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی لەگەڵ رۆژنامەی کاریرادیلاسیری ئیتالی سەرۆکی رۆسیا ڤلادیمیر پوتن راگەیاند مەزارو ئارامگاکە لە شوێنی خۆی لە گۆرەپانی سوور ئەمێنێتەوە و کەس دەستی بۆ نابات و ھاوڵاتیان ئەوەیان ئەوێت و، ئێمەش ناتوانین دژ بە ئارەزووی ئەوان بین و، پوتن وتی : پزووتنەوەی چەپ لە رۆسیا ئایندەیەکی باشی ھەیە و. ھەروا بزووتنەوەی سوشیال دیموکراتی و، حیزبی شیوعی روسیای چالاک کە بەرەوپێش ئەروات.


بەپێی چوارچێوەی یاسایی لێنین بێھاوتاو بە توانا بوو لە ھەموو بوارەکانی ژیان و، لە تەمەنی لاویدا زۆر زیرەک و بەتوانا بوو، ئەیزانی و دەوروپشتی ئەخوێندەوەو ، لێرەدا تەنھا بەڵگەنامەیەک لە بەر دەستدایە جەخت لە سەر زیرەکی ئەکات، بەڵگەنامەکە نمرەکانییتی لە ئامادەیی : نمرەی دەرچوون {تخرج} ژمارەی بەڵگەنامە ٤٦٨ ، یاساو لاھوت ٥، زمانی روسی و سلاڤی ٥، عێلمی مەنتق ٤، زمانی لاتینی ٥، زمانی یۆنانی ٥، ماتماتیک ٥، میژوو ٥، جۆگرافیا ٥، فیزیا ٥، زمانی ئەڵمانی ٥، زمانی فەرانساوی ٥، بە ھۆی ئەو نمرە باشانە و لەو کاتەدا لێنین خەڵاتی وەرگرت و ئەو نمرانە زیرەکی و بلیمەتی لێنین دەرئەخەن.


لێنین بەشداریکرد لە رێکخراوی قوتابیان لە قازان و، رێکخستنی خەڵک لە شارەکان و، بایەخدان بە دەرکردنی رۆژنامەیەکی رۆژانە و، رێنەمایکردنی کرێکاران و جوتیاران و زەحمەتکێشان و، بەرەنگاربوونە لە گەڵ تزارەکان ، ئەوانە ھەمووی نیشانەی بلیمەتی لێنینە و، ئەوانە ھێزو ئێرادەو توانی سەرکردەی مەزن لێنین دەرئەخەن.


تێبینی: بەرزترین نمرە بۆ ھەر رشتەیەک ٥ پێنجە.


ھەرچەند لە سەر لێنین بنووسرێت کەمەو کۆتایی نایەت. ئەم سەرکردە مەزنە لە رۆژی ٢١/١/١٩٢٤ بە ھۆی فیشەکێک بەر ملی کەوت کۆچی دوایی کرد. شەکاوە بێت ئاڵای سەرکردەی پرۆلێتاریا لێنێن.

 

٢٢\٤\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک