:دوو خه‌ڵات
- ١ - له ده‌مانچه‌کانی قادسیه‌ی دۆڕاوه‌وه بۆ ده‌مانچه‌کانی تاڵه‌بانی داڕووخاو.
یاشێخ
هه‌روه‌ک ده‌زانین سه‌دام حوسه‌ینی دیکتاتۆر چۆن له‌پاداشی کرده‌وه دژی به‌شه‌ریه‌کاندا که‌پیاوه‌کانی ئه‌نجامیان ده‌دا خه‌ڵات ده‌کران به ده‌مانچه‌ک که به ده‌مانچه‌ی قادسیه‌ی سه‌دام ناوزڕبوو بوو.
ئه‌مڕۆش تاڵه‌بانی ئه‌وکاڵایه به‌قه‌د باڵای خۆی ده‌کاتو سه‌دام حوسه‌ین ئاسا به‌مه‌به‌ستی رێزنان ده‌مانچه‌یه‌ک ده‌کاته خه‌ڵاتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ .
کاتێک سه‌دام ئه‌وره‌وشته‌ی پیاده‌کرد ئه‌وه نه‌ک هه‌ربوه جێگای سه‌رزه‌نشتوو گاڵته‌جاڕی ناوه‌نده‌میدیاو سیاسیه‌کانی جیهان به‌ڵکو خه‌ڵکی ناوخۆی عیراقیش به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان له بوونی ژیانێکی رۆتین شۆرد ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه که سه‌دام جێگای ئومێدیان بوو.
ئه‌مه‌ی تاڵه‌بانیش ده‌یه‌وێت بیکاته ئیرسی خۆی له‌راستیدا دیارده‌یه‌کی قێزه‌ونه‌یه‌و بآشیش ده‌زانێت که‌سێکی وه‌ک کۆسره‌ت له‌وه‌ی که‌م نیه.
تاڵه‌بانی ده‌بوایه له‌بری ئه وجۆره رێزلێنانه کۆسره‌ت ره‌سولی راسپاردایه بۆ دابینکردنی پرۆژه ئاوه‌که‌ی دێی سرێشمه‌ی سه‌ربه‌ناحیه‌ی خه‌لیفان که‌هه‌مووی چه‌ند مانگێک ده‌بێت خه‌ڵکه‌که‌ی که رۆژگاریک بده‌ری نانی سه‌رسفره‌ی خۆیان‌و ماڵومناڵیان بوون بۆ قوڕگی کۆسره‌تو نموونه‌ی کۆسره‌ت به‌ڵام له‌سه‌رداوای پاراستنی پرۆژه‌ی ئاوه‌که‌یان که ی‌و-ئن بۆی دامه‌زراندبوون خه‌ڵتانی خوێنکران.
به‌وجۆره ده‌بینین سه‌رکۆمارو چه‌کداره‌کانی هه‌رێمه‌که‌ی به‌و رێبازه‌یان راستیه‌ک ده‌ڵیت پێمان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به‌راستی په‌روه‌رده‌ی کلتوری به‌عسن به‌ڵام به‌کوردیه‌که‌ی.
- ٢ -
هه‌زارجار پیرۆزت بێت خه‌ڵاتی زێڕینت؛ مامۆستا که‌ریم کابان.
هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی خه‌ڵاتکردنی مامۆستا که‌ریم کابان له سایتی ئاڵای ئازادی‌دا رۆژی 14/11/2008 دا له ئاهه‌نگێکی سازدرا‌و و تایبه‌تدا مایه‌ی خۆشحاڵیم بوو. هه‌رچه‌نده ده‌کرا زووتربێت. به‌ڵام ئه‌نجامدانی کارێکی به‌جێه‌و جێگای پێزانینه به‌تایبه‌ت به‌ڕێزی که‌له‌ژیاندایه‌و تا به‌چاووهه‌ستی خۆی بزانێت که له‌دڵووده‌روونی میلله‌ته‌که‌یدایه‌و ئازیزوخۆشه‌ویسته. لێره‌وه ته‌مه‌ندرێژیو له‌شساغی بۆده‌خوازینو هیوادارین به‌گۆرانیو ئاوازی به‌سۆزی به‌سه‌رمانبکاته‌وه خۆی ووته‌نی. سستی سایت‌و ناوه‌نده‌میدیایه‌کانیش له‌مه‌ڕ خه‌ڵاتکردنی که‌ڵه‌هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ها تاراده‌یه‌ک کورتیان هێناوه. هه‌رچه‌نده بابه‌ته بزوێنه‌ره‌کان له‌مرۆژانه‌دا گه‌لێک زۆرن به‌ڵام هێشتا ده‌توانرێت به‌باش یان خراپ ئاوڕ له هه‌واڵێکی وه‌هاش بدرێته‌وه. له‌وروانگه‌یه‌وه‌و له‌روانگه‌ی هه‌ستی دڵسۆزی خۆمه‌وه به مامۆستای به‌ڕێزم که‌وتمه سازکردنی ئه‌م کورته نووسینه له‌پای رێز‌و ته‌قدیرم بۆ مامۆستای پایه‌به‌رز. مامۆستای به‌ڕێزو خۆشه‌ویست به‌دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم تۆ زۆرله‌وه‌ت شایسته‌تره. تۆ خۆت گووڵه‌ئه‌ستێره‌ی دنیای ئاوازوگۆرانی کوردیت. تۆ رابه‌ری گۆرانی‌و ئاوازی کوردیت. تۆنه‌قیب و ئه‌میر و سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی بۆگۆرانی کوردی. تۆهه‌میشه که‌موپختت په‌یره‌وکردوه. تۆهه‌میشه‌ره‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌رت له‌به‌رچاوگرتوه. تۆگۆرانیت چڕیوه به‌مانای گۆرانی. به‌ده‌نگه‌نه‌رمو پڕ ئه‌ندێشه‌ییه‌که‌ت گه‌نجینه‌یه‌کی زێڕینت به‌خشیوه به‌ئێمه‌ی کورد. تۆته‌مه‌نی خۆتت ته‌رخانکردوه بۆهونه‌ری گۆرانی کوردی چ له‌شار و چ له‌شاخ. تۆ به‌ته‌نها گۆرانی بێژ‌و هونه‌رمه‌ند نه‌بوویت به‌ڵکو تێکۆشه‌رێکی به‌وه‌فا به‌میلله‌ته‌که‌شت بوویت و خاوه‌نی برای هونه‌رمه‌ندی شه‌هیدو جوانه‌مه‌رگی وه‌ک قادرکابانیت،که‌به‌چه‌ند گۆرانیه‌ک خۆی به‌گه‌وره‌وبچووکی کورد ناسی له‌کورتترین ته‌مه‌نی گۆرانی ووتندا. وه‌به‌به‌خشینی گیانی خۆشی نه‌مریه‌کی تری کرده تاجی سه‌روه‌ری. دیاره به‌بیستنی سازکردنی ئاهه‌نگی ریزلێنانتو به‌خشینی خه‌ڵاتی زێرین به‌به‌ڕێزتان هێنده‌م پێخۆش بوو نه‌مده‌زانی چۆن ئه‌وهه‌سته‌ده‌رببڕم بۆیه‌که‌وتمه‌نووسینی ئه‌م چه‌ند دێره. وه‌ک ووتراوه ئاوله‌ئاست راستیدا ده‌وه‌ستێت. باچاوی ئه‌وشه‌مشه‌مه‌کوێرانه به‌رووناکی ئه‌وخه‌ڵاتکردنه‌ت کوێرببن که‌وه‌ک مه‌یموون وه‌هانو ئاوڵه‌یانده‌رکردبێت له‌پێش چاوی جه‌ماوه‌ر که گوایه له‌ئاخاوتنه‌کانیان ده‌یانه‌وێت ناوی پیرۆزی تۆ له‌که‌داربکه‌ن. به‌ڵام مامۆستای دڵسۆز‌و پایه‌به‌رزو هه‌میشه‌زیندوو دڵنیابه ناوی تۆ وه‌ک ده‌ریایه‌ک وایه‌و به‌دڵؤپه‌ی چڵکی ئه‌وان پیس نابێت‌و بگره ئه‌وانه‌به‌رنه‌عله‌تی میلله‌ت که‌وتوونو ده‌که‌ونو له‌ریزی نه‌بواندان. به‌ڵام تۆیه‌ک مێژوویه‌کت هه‌یه‌و میلله‌تێکی 25ملوێنی ده‌ت ناسێتو که‌س غیره‌تی نیه به‌ئاشکرا ناوزرتبکات چوونکه ئه‌ومیلله‌ته سووپه‌روقه‌ڵغانی گۆرانی‌و ئاواز‌و شه‌خسیه‌تی تۆیه. ئه‌وه‌ی بۆمن جێگای داخه نازانم بۆچی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌چاره‌کێکی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ نایه‌ن شه‌قام و جێگاکانی وه‌ک باخی گشتی‌و کتێبخانه‌کان ناکه‌ن به‌ناوی که‌سانی وه‌ک به‌رێزتانه‌وه. له‌وه‌ش پڕئازارتر بۆمن ئه‌وه‌یه که پارێزگاری شاری هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستێت به‌کردنه‌وه‌و ناولێنانی شه‌قامێکی 800مه‌تری به‌ناوی تارانه‌وه. گوایه تارانیان لاخۆشه‌ویسته‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه داده‌مه‌زرێنن. هیچ نه‌بوایه با ناویان بنایه مه‌هاباد. یان هیچ نه‌بوایه به‌ناوی دیاربه‌کره‌وه بوایه یان سلێمانی که‌ئه‌وانه هێمایه‌کی مێژوویی خه‌باتی رزگاری گرتۆته توێشه‌به‌ره‌ی کوردایه‌تی کۆنونوێ. من هیوادارم به‌رپرسان ئاوڕێک بده‌نه‌وه که ده‌ستووری رێزلێنان‌و نه‌مرکردنی که‌سانی هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و هونه‌رکارو..هتد بخه‌نه ده‌ستووری خۆیانه‌وه وه‌ک پێویست. لێره‌وه تکاکارم له به‌رپرسان که هیچ نه‌بێت کتێبخانه‌یه‌ک یان باخچه‌ی گشتی به‌ناوی به‌رێزتان ناوبنێن. که‌به‌راستی له‌گۆرانیه‌کاندا ئه‌وه‌نده ئه‌شقو خۆشه‌ویستی بۆگوڵ و په‌پووله‌و شنه‌ی شه‌ماڵ ره‌نگی داوه‌ته‌وه مرۆڤ که‌گوێیان لێده‌گرێت هه‌ر واده‌زانێت له‌باخچه‌یه‌کی به‌گووڵ رازاوه‌دایت و په‌پووله‌ش په‌یامی خۆشه‌ویستی له‌گووڵێکه‌وه بۆگووڵێکی تر ده‌گوێزێته‌وه‌و له‌ولاشه‌وه هه‌نگه‌کان سپۆرو شیله‌ی گووڵان ده‌چننه‌وه بۆ ماچی شیرینی ئاشقان و ئاوازه‌کانی تۆش فرمێسکبارانی خۆشه‌ویستیان ده‌کات. له‌کۆتایدا هیوادارم هیچ نه‌بێت باخچه‌ی گشتی بکرێت به‌ناوی به‌ڕێزتانه‌وه‌و خه‌ڵاتی زیاتر‌و زیاتر بکرێیت به‌مانای خه‌ڵات.
|