په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٨\٢٠١٣

لە دژی بێدەنگی و بێڕێزیکردن

بەرامبەر چارەنووسی نادیاری ژنانی دەربازبووی ئەنفال.

 


بۆ رای گشتی،
حکومەتی ھەرێمی کوردستان،
حکومەتی عێراق،
وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان،
وەزارەتی مافی مرۆڤ و
وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی عێراق.

لە نێوان ٢٣ی شوبات تا ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨دا دەوڵەتی عێراق لە دوو توێی ھەشت ھێرشی سەربازیدا، کە بە ئەنفال ناوزەدکرا، جینۆسایدی گەلی کوردی کرد. لەکاتی ئەنفالدا ٢٨١ ناوچە و گوند کیمیاباران کران، ٢٦٠٠ گوند خاپوور کران و ١٠٠.٠٠٠ کەس کوژران. ئەنفال سەرجەمی دانیشتوانی گوندەکانی کوردستانی کردە ئامانج. زۆرینەی ھاوڵاتیان لەبەردەم گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا تیرباران کران، ھەندێکیان لەکاتی بۆمبارانەکاندا کوژران و ھەندێکی تریش بەبۆنەی برسێتی و نەخۆشیەوە لە زیندانەکاندا گیانیان لە دەستدا. لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٨٨دا، کاتێک دەوڵەتی عێراق لێبوردنی گشتی راگەیاند، تەنھا ھەندێک لە بەساڵاچووەکان و ژن و منداڵ مابوونەوە و ئازادکران. زۆرینەی پیاوەکان و بەشێکی خێزانەکانیش تا ئەو ساتە گیانیان لەدەستدابوو.

لەوساوە کۆمەڵگای کوردستان و بە تایبەت دەربازبووانی ئەنفال لە دڵەڕاوکێی ئەوەدا دەژین کە رەنگە کچان و ژنانی کەسوکاریان لە کاتی ئەنفالدا بە کەس و خێڵ و لایەنی عەرەبی جیاواز فرۆشرابن. ئەم دڵەڕاوکێیە بێ بناغە نییە، چونکە ھەواڵی جۆراوجۆر لە سەرچاوەی جیاوازەوە گەیشتنەوە کوردستان کە ئەمەیان پشتڕاستدەکردەوە. دەنگۆی ئەو سەربازە کوردەی لە جەنگی کوێتدا خوشکەکەی خۆی دۆزیەوە کە لەکاتی کارەساتی ئەنفالدا درابوو بە پیاوێکی عەرەب، تا ئەو حاجییە کوردانەی لە سعودییە گوێبیستی ئەوە بوون پیاوی سعوودی ژنی کوردیان ھەیە و لە پرۆسەی ئەنفالدا ئەم ژنانەیان پێبەخشراوە، تاکو بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگەنامەیەی حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣دا کە باسی فرۆشتنی ١٨ کچی کورد بە مەلھاکانی میسر دەکات (گەرچی ئەمە دواتر لەلایەن دادگای باڵای عێراقەوە بە نادروست لە قەڵەمدرا)، ئەمانە کۆمەڵێک دەنگۆن کە بەردەوام زامی ئەم کۆمەڵگایە و دەربازبووانی ئەنفال دەکولێننەوە. لەدوای کەوتنی رژێمی بەعسەوە پەیوەندیکردنی خێڵەکانی شەترە و شەنافییە لە باشووری عێراق بە وەزارەتی ئەنفالەوە تا ئاگاداریان بکەنەوە کە لە کاتی ئەنفالدا حکومەت چەند ژنێکی کوردی بە دیاریی پێبەخشیوون و ئەوانیش لە کوڕەکانی خۆیان مارەکردوون، ئەم دڵەڕاوکێیەی لە گومانەوە کرد بە یەقین. کار لەوەدایە ئێستا ھەواڵی فرۆشتنی ژنە کوردەکان لە زنجیرە درامایەکی میسریدا باسی لێدەکرێت و دەبێتە بەشێک لە ھوشیاریی گشتی کۆمەڵگای عەرەبی و کوردی. کەچی سەڕەرای ھەموو ئەم ھەواڵە ترسناکانە کە برینی بەکۆمەڵی ئێمە دەکولێننەوە، تائێستە حکومەتی کوردستان بێدەنگی ھەڵبژاردووە، ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەم بوارەدا ئەنجامنەداوە و بەدواداچوونی بۆ چارەنووسی ئەو ژنانە نەکردووە کە رەنگە تائێستە لە بارودۆخی نالەباردا گیریان خواردبێت.

پێش ھەموو شتێک ئێمە دەمانەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەینەوە کە ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی بەزۆر دراون بە لایەن و دەوڵەتە عەرەبییەکان دەشێت زۆر لەوە زیاتر بێت کە باسی لێوە دەکرێت. دەشمانەوێت ناڕەزایی خۆمان بەرامبەر بەو تێڕوانینە باوە دەرببڕین کە پێی وایە باشتر بوو ئەو ژنانە بکوژرێن، بەڵام بەمجۆرە ژیان بەسەر نەبەن. بە پێچەوانەوە، ئێمە بەوپەڕی رێزەوە لەم ژنانە دەڕوانین و چارەنووسی ئەوان بە فۆرمێکی جێندەریی بەقوربانیبوونی سیاسیی دەزانین. بۆیە داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێراق و بەتایبەتیش وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی مافی مرۆڤ و وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی عێراق دەکەین کە:

یەکەم: بە ئەرکی ئەخلاقی و یاسایی و سیاسی خۆیان ھەڵسن و بەدواداچوونی فەرمی و شەفافانە بۆ چارەنووسی ئەم کچ و ژنانە بکەن.
دووەم: ھەرچەندە ئەم کەیسە بەسەرھاتێکی شەخسیی نییە و پەیوەندی بە مێژووی میللەتێکەوە ھەیە، بەڵام لە ئەگەری دۆزینەوەی ھەریەکێک لەم ژنانەدا تەنھا بە ھەماھەنگی لەگەڵ خودی ئەواندا و ھاوتا لەگەڵ ئیرادە و خواستی تایبەتی خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسیان بدرێت و رێز لە ھەر چەشنە بڕیارێکی شەخسییان بگیردرێت.
سێیەم: لەکاتی بڕیاردانی ھەریەکێک لەواندا بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان ھەموو جۆرە ئاسانکارییەکی ماددی و مەعنەوی بۆ ھاتنەوە و تێھەڵکێشکردنەوەی پڕکەرامەتی ئەوان لە کۆمەڵگای کوردیدا بکرێت.

پشتیوانانی ئەم نامەیە:


١. د. چۆمان ھەردی، نووسەر و لێکۆڵەر، ئەڵمانیا
٢. ھانا عەلی قادر، چالاکی بواری مافەکانی ژنان، کەنەدا
٣. گۆنا سەعید، چالاکی بواری مافەکانی ژنان، بەریتانیا
٤. تریفە عەزیز، نوێنەری ئافرەتانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەڵمانیا
٥. شۆخان فەرەج، چالاک لە بواری مافی مرۆڤ، بەریتانیا
٦. ناھید موکری، سوید
٧. گۆنا عەلی، سوید
٨. کەژاڵ نوری، چالاکی پرسی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی، ھۆڵەندا
٩. پاییزە ئەحمەد، نووسەر و چالاکوانی ژنان، بەریتانیا
١٠. لاوژە جەواد
١١. سەرگوڵ سەلمە، رێکخراوی رزگاری ژن لە عێراق، کەنەدا
١٢. ئاسۆس ھەردی، نووسەر و رۆژنامەنووس، کوردستان
١٣. پێشڕەو مەجید، چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، بەریتانیا
١٤. باخچە محەمەد، ھۆڵەندا
١٥. پەروا عەلی، چالاکی پرسی ژنان، کوردستان
١٦. سەحەر رەسایی، نووسەر، سوید
١٧. رێزان حەمەجەزا، سوید
١٨. بەختیار سەعید، نووسەر و رۆژنامەنووس، کوردستان
١٩. د. لیزان ھەردی، دوکتۆر لە بواری نەخۆشییە ھەناوییەکان و نەخۆشی خوێن، ھۆڵەندا
٢٠. سارا قادر، نووسەر و رۆژنامەنووس، کوردستان
٢١. شەیما بەدری، نووسەر، کەنەدا
٢٢. د. بەرزوو ئەلیاسی، ئەکادیمیست، سوید
٢٣. نەجیبە مەحموود، چالاکی بواری ژنان، سوید
٢٤. ھیمداد شاھین، نووسەر، کوردستان
٢٥. ئەردەڵان ھەردی، سەرپەرشتی سایتی کوردیش ئەسپێکت، ئەمریکا
٢٦. ئارام نەجم، سوید
٢٧. کاوە بێسارانی، چالاکی مافەکانی ژنان، بەریتانیا
٢٨. کەریم عەبدولرەحمان، رۆژنامەنووس، بەریتانیا
٢٩. تابان شێخ عەبدوڵا گەرمیانی، رۆژنامەنووس و کەسوکاری ئەنفالکراو، کوردستان
٣٠. تارا جاف، ھونەرمەند، بەریتانیا
٣١. زریان کاکە، قوتابی، بەریتانیا
٣٢. شنۆ ساڵح، ئەندازیاری نێتۆرک، بەریتانیا
٣٣. ژیلە سورچی، قوتابی، ھۆڵەندا
٣٤. ھەتاو عەزیز، ئەندازیار، سوید
٣٥. ھەڤاڵ جاف، بەریتانیا
٣٦. مەھین شوکرەڵاپوور
٣٧. شوان سدیق
٣٨. شەماڵ ئاکۆ، خوێندکار، سوید
٣٩. د. رێبوار سەعید، شێوەکار و مامۆستای زانکۆ، کوردستان
٤٠. فەرھاد جیھان میھەن، مامۆستای زانکۆ، سوید
٤١. چرۆ عوسمان ھەورامی، سوید
٤٢. رێژین ئیبراھیم، چالاکی بواری کۆمەڵی مەدەنی، سوید
٤٣. چلورە ھەردی، چالاکی کۆمەڵی مەدەنی، کوردستان
٤٤. نازدار ساڵح، مامۆستا، بەریتانیا
٤٥. ئەحمەد ئەسکەندەری، چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی، سوید
٤٦. کەژاڵ عەلی، شاعیر، سویسرا
٤٧. ئاوێزان نووری، نووسەر و چالاکوانی مەدەنی، کوردستان
٤٨. بڕوا عەلادین، نووسەر و وەرگێڕ، سوید
٤٩. عەدالەت عومەر، نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری جینۆسایدی گەلی کورد، کوردستان
٥٠. روناک شوانی، نووسەر، سوید
٥١. ھاوڕێ تاریق، چالاکوانی سیاسی، سوید
٥٢. عیسا خدر، رۆژنامەنووس، ھەولێر
٥٣. محەمەد ئیسماعیل، کوردستان
٥٤. فەرھاد ھوژەبری، وەرگێڕ و رەخنەگر، ئێران
٥٥. نیشتیمان ئەحمەد، چالاکوانی سیاسی و ئەندامی رێکخراوی حیزبی شیوعی، سوید
٥٦. گۆران بابەعەلی، نووسەر و لێکۆڵەر، بەریتانیا
٥٧. شاد محەمەد، کوردستان
٥٨. ئاسۆ بیارەیی، کوردستان
٥٩. سەرگوڵ بێتووشی، ھۆڵەندا
٦٠. فەرھاد مارف، یاساناس، بەریتانیا
٦١. روناک ئەحمەد، چالاکی بواری ئەنفال و جینۆساید، ئەڵمانیا
٦٢. دلۆڤان عەلی، قوتابی زانکۆ، نووسەر و وەرگێڕ
٦٣. شادی نەوزاد، شاعیر و خوێندکاری زانکۆ، کوردستان
٦٤. قادر نادر، چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی، سوید
٦٥. فەرمان خێڵانی، چالاکی مەدەنی و رۆژنامەنووس، بەلجیکا
٦٦. یوسف عەلیپوور، ھۆڵەندا
٦٧. ئەرسەلان رەحمان، راگەیاندکار، کوردستان
٦٨. سیڤەر عەلی باپیر، راگەیاندکار، ئەڵمانیا
٦٩. رزگار رەزا چووچانی، سەرنووسەری نووچەنێت، سوید
٧٠. ھەڵاڵە رافیع، ھەڵسوڕاوی بزوتنەی یەکسانخوازی، سوید
٧١. ھێمن رەئووف، نووسەر و شاعیر، کەنەدا
٧٢. فەریدا رەزایی، ھەڵسوڕاوی سیاسی بزوتنەوەی یەکسانخوازی، سوید
٧٣. سدیقە موحەمەدی، ھەڵسوڕاوی سیاسی بزوتنەوەی یەکسانخوازی، سوید
٧٤. سوریا فەتاحی، ھەڵسوڕاوی سیاسی بزوتنەوەی یەکسانخوازی، سوید
٧٥. لەنجە عەبدوڵڵا، بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن.
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک