له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی چاک بۆ ڕسوا کردنی بکوژانی شه‌هید سۆران مامه‌حه‌مه‌و ئاشکرا کردنی تاوانباران ناره‌زایه‌تی (پارتی ژینگه‌ی سوێدی )به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
شه‌هید کردنی ڕۆژنامه نووس و ئه‌ندامی کارای چاک ( سۆران مامه حه‌مه) هه‌ر تیرۆکردنی جه‌سته نه‌بوو ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌وڵێکه بۆ تیرۆرکردنی هه‌موو ده‌نگه ئازادیخوازه‌کان و هه‌وڵدان بۆ گه‌رانه‌وه ی قۆناعی به‌عس ئاسای پڕ له سه‌رکوتی سیاسی و زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان بۆ کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگه بوێره‌کان . سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێکی کارای وه‌ک سۆران له شاری که‌رکوک بۆ ئێمه که‌لێنێکی گه‌وره‌یه وا به‌سانایی نا‌توانیین شوێنی پڕ بکه‌ینه‌وه .
ناوه‌ندی چاک وه‌ک هه‌ست کردن به به‌رپرسیارييه‌تی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی بارودۆخی مه‌ترسیداری که‌رکووک و ڕێز گرتن له قوربانیانی کۆمه‌لکوژیيه‌که‌ی شاری که ر‌کووکی ڕۆژی 20080728 , خۆپیشاندانه سه‌رتاسه‌ريیه‌کانی له ئه‌وڕپا راگرت، به‌لام ئێمه هه‌ر ئه‌و کات رامانگه‌یاند که به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندی کردن به‌ناوه‌نده سیاسيیه‌کانی ئه‌وڕپی و جيهانييه وه .
یه‌کێک له و پارته سیاسیيه ئه‌ورپیانه‌ی که به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سارێژکردنی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان پارتی ژینگه‌ی سوێديیه که له ڕۆژانی یه‌که‌می تیرۆرکردنی شه‌هید سۆرانه‌وه په‌یوه‌نیمان پێیانه وه کرد ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا کاتی پشوی هاوینه‌یه له ولاتی سوێد , به‌لام خۆشبه‌ختانه توانیمان پالپشتی کۆمه‌ڵیک ئه‌ندامی به‌رزی ئه‌و پارته بۆ رسواکردنی بکوژانی شه‌هید سۆران و ئاشکرا کردنی تاوانباران به‌ده‌ست بهێنین.
ناوه‌ندی چاک chak_org@yahoo.com 20080805
فه‌رمون ئه‌مه ده‌قی ئه‌و یاداشته‌یه که پارتی ژینگه‌ی سوێدی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیان کردوه :
پارتی ژینگه ی سه وزی سوید داوا له حوکمه تی کوردستان ده کات لێکۆڵینه وه یه ک سه باره ت به کوژرانی رۆژنامه نووس سۆران مامه‌حه‌مه بکات٠
ئازادی ڕاده ربڕین و ئازادی ڕۆژنامه وانی به ردی بناغه ی دیموکراتی یه٠ به بێ بوونی رۆژنامه گه ری ناتوانرێت باسی دیموکراتی بکرێت٠ مه رجێکی گرنگ بۆ هه بونی رۆژنامه گه ری ئازاد ئه وه یه که ده سه ڵات سه لامه تی گیانی رۆژنامه گه ران بپارێزێت له هه موو په لامار و زه بر و زه نگێک، به هه مان شێوه که گیانی ئه ندامه کانی دیکه ی ناو کۆمه ڵگا ده پارێزرێت٠
له ماوه ی ئه م ١٥ ساڵه ی ڕابردوودا ئازادیه کی ڕۆژنامه گه ری له کوردستان خولقاوه که له ژێر سایه ی رژێمی سه دام حسێن نه بوو٠ بۆیه پێویسته ئه م ئازادی یه ی ئێستا سه ره ڕای هه موو که م و کورتییه کانی یه وه په ره ی پێبدرێت٠ له کاتێکی وادا ئه رک و پرسیاریه تی ده سه ڵاته که گیانی رۆژنامه گه ران، ته نانه ت ئه و رۆژنامه گه رانه ش که ره خنه گرن له ده سه ڵات، له کوشتن و زه برو زه نگ بپارێزێت٠
سۆران مامه حه مه رۆژنامه گه رێکی سه ربه خۆ بوو، له رۆژی ٢١ ٧ ٢٠٠٨ دا له به رده رگای ماڵه که ی خۆی له شاری که رکوک کوژرا٠ به داخه وه ئه مه ته نها جار نی یه که ده ست درێژی ده کرێته سه ر گیانی رۆژنامه گه ره سه ربه خۆکان له م ماوه یه ی دوایه دا٠ هه ندێک ڕاپۆرتی زیاتر هه یه که باس له وه ده که ن که رۆژنامه گه ری دیکه هێرشیان کراوه ته سه ر، توشی لێدان بوون یاخود زیندان کراون٠ ئه مه زۆر مایه ی نیگه رانی یه که ئه م جۆره ده ست درێژییه له وڵاتێک‌دا ڕووده دات که کۆشش بۆ دیموکراتی و به ده ستهێنانی پشتیوانی نێوده وڵه تی ده دات٠
ئێمه که ساڵانێکی زۆره پشتیوانی له داوا نه ته وه یی و دیموکراتی یه کانی خه ڵکی کوردستان ده که ین داوا له سه روه کی هه رێم، سه روه ک وه زیرانی هه رێمی کوردستان، و هه روه ها دوو پارتی ده سه ڵاتدار پارتی دیموکراتی کوردستان و یه کیه تی نیشتیمانی کوردستان ده که ین که:
به زوترین کات کۆمیته که ی سه ربه خۆ دابنرێت بۆ لێکۆڵینه وه له کوشتنی سۆران مامه حه مه، و دانی تاوانباران به دادگا٠ کار بکرێت بۆ مسۆگه ر کردنی سه لامه تی رۆژنامه گران له هه رێمی کوردستان٠ پارێزگاری و پشتیوانی له مافی ئازادی رۆژنامه گه ری بکرێت٠
بودیل سێبالۆس - پارتی ژینگه ی سه وزی سوید، ئه ندامی په رله مانی سوید، ئه ندامی لێژنه ی سیاسیی ده ره وه له په رله مان٠ میکایل یوهانسۆن- پارتی ژینگه ی سه وزی سوید، ئه ندامی په رله مانی سوید، سه روه کی فراکسینی سه وز له په رله مان٠ جه‌بار ئه‌مین - پارتی ژینگه ی سه وزی سوید، ئه ندامی جێگر له په رله مان٠
٤ - ٨ - ٢٠٠٨ سوید
|