لێدوانه‌کانی مه‌لا کرێکار و عه‌لی باپیر خه‌ڵکی ساده تووشی دڵه ڕاوکێ ده‌کات !
هیوا موحه‌مه‌د
له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان له نێوانی ده‌سته‌یه‌کی یه‌کێتی و گروپێکی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود شهر له نزیک شانهیهر رووی دابوو که‌ده‌نگی ته‌قه‌یان ده‌گه‌یشته لای ره‌بایه‌کانی به‌عس ، بۆیه ئه‌وانیش له‌رێگه‌ی گوند نشینێکهوه په‌یامێکیان بۆ ناردبوون ووتبوویان ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌کیان پێویستی به چه‌ک و تفاقی شه‌ڕ هه‌یه با بۆی بنێرین . مه‌به‌ست له‌م کاره‌ی ئه‌وان خۆشحاڵی ده‌ربڕین و هاندانیان بوو بۆ یه‌کتر کوشتن . به‌پێی هه‌واڵه درۆکان گوایه مه‌لاکرێکار ووتویه‌تی ده‌نگ بۆ نه‌وشیروان بده‌ن باشتره تا یه‌کێتی و پارتی ،لێره‌دا هه‌ندێ له قسه‌کانی مه‌لا ده‌خه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ر ، با ئه‌و کات ئه‌و پرسیاره بکات له‌و که‌س و هه‌والانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک قسه‌کانی کرێکاریان به‌کار هێناو له‌سه‌ر سایت و رۆژنامه‌کانیان بلاویان کرده‌وه به ترش و خوێ وه .. راستی قسه‌کان لێره‌دان ئاوێنه 28-04-09کرێکار ده‌ڵێت : پشتیوانی من بۆ لیستی نەوشیروان ئەسڵ و ئەساسی نییە، من وەكو كابرایەكی موسڵمان چۆن بە خەڵكی ئیسلامی دەڵێم دەنگ بەغەیرە ئیسلامی بدەن، بەڵام گوتوومە ئەو كەسانەی كە عەلمانین هەقە دەنگ بە .
نەوشیروان مستەفا بدەن، لەبەر ئەوەی لەتبوونی پارتی و یەكێتی لە قازانج و مەسڵەحەتی گەلی كوردە ، هه‌روه‌ها له لێدوانێکدا بۆ ئاوێنه ده‌ڵێت ؛ له ڕاستیدا به‌لای منه‌وه پارتی و یه‌کێتی و نه‌وشیروان موسته‌فاش هه‌موویان وه‌ک یه‌ک وان .
ئه‌م بانگه‌وازه هه‌مان ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌یه که به‌عسیه‌کان له‌و دوو ده‌سته شه‌ڕکه‌ره‌یان کرد ، ئه‌وه‌تا ئه‌و کرێکاره به‌و قسه‌یه‌ی چ ئاژاوه‌یه‌کی نایه‌وه ( لای خه‌ڵکانی ساده و له‌رزۆک ) ئه‌وه‌نیه که‌ڵه نووسه‌ره‌کانی دوێنێ بێ لێکۆڵینه‌وه که‌وتنه به‌رد هاویشتن و لێکدانه‌وه و شیته‌ڵ کردنه‌وه‌ی شتێک که نه‌بوه ؟ کرێکار به‌و قسه‌یه‌ی کارده‌کاته سه‌ر دڵ و ده‌روونی ئه‌وانه‌ی هه‌ست و سۆزیان به‌لای نه‌وشیروان دا هه‌یه و له لایه‌کی تریش پارتی و یه‌کێتی ووریا ده‌کاته‌وه و پێیان ده‌ڵێ ئه‌مه‌ی نه‌وشیروان بۆ له‌ت بوونی ئێوه‌یه و فریای خۆتان بکه‌ون چونکه ئامانجی کرێکار ئه‌وه‌یه هه‌رچی له کوردستاندا دروست بوه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، به‌لام بێ ئاگایه له‌وه‌ی که دروست بوونی هه‌ر گروپ و حزبێکی تر ئامانج له زیاتر به کوردستانی کردنی هه‌رێمه و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانیه‌تی و دیسان پاراستنی یه‌ک ریزی میلله‌ته بۆ به گژدا چوونی هه‌ر مه‌ترسییه‌ک ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک لیستی تازه دروست ده‌بێت سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی پێکه‌وه له حکومه‌ت و په‌رله‌ماندا کار ده‌که‌ن بۆ ئاوه‌دانی وولات ...
ئه‌و قسه‌ی خۆی کرد و ئێستا دانیشتوه ده‌ست بهڕیشیدا دێنێت و به‌وانه پێ ده‌که‌نێ که که‌وتونه‌ته دڵه ڕاوکێ ، ئه‌وه‌ی لای منیش جێگه‌ی سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی و پارتی یان ده‌زگای زانیاری و پاراستن وهه‌واڵ گرتنیان زۆرلاوازه و راستیان نه‌کرد که ده‌یان ووت ئاگاداری هه‌موو شتین ، یان دیاره گۆڵێکی گه‌وره‌یان لێ کراوه به‌وه‌ی به‌م هاوپه‌یمانیه ستراتیژییه‌ی نێوان نه‌وشیروان و کرێکاریان نه‌زانیوه . یاخود ئه‌مه له پلانه‌کانی دژایه‌تی کردنی لیستی نوێیه‌و سه‌ره‌تا به‌مه ده‌ست پێ ده‌کات جارێ له قؤناغی یه‌که‌مدا گرێدانی نه‌وشیروانه به ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌مێک به بزووتنه‌وه ده‌مێک به کرێکاره‌وه ( هه‌رچه‌نده ئه‌مه به‌زیانی خۆیان ته‌واو ده‌بێت چونکه خه‌ڵک نه‌وشیروانی به‌و خواپه‌رسته به‌رزه نه‌زانیوه که له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامیه‌کان هاوده‌نگ بێ ، ئه‌گه‌ر بێت و وابێت ئه‌وه خه‌ڵکه مسوڵمانه‌که ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن ) .
دوای ئه‌مانه ده‌بێ بڵێین ئایا گروپێکی وه‌ک ئه‌نسار یان جند الاسلام که ههڵوهشاوهیهو هیچی له‌بارادا نه‌ماوه کێ حسابیان بۆ ده‌کات تا ئه‌وه‌نده کارتێکه‌ر بن له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌ڵبژاردن . چه‌ند جار له نزیک و له‌دوور به‌رپرسه حزبی و حکومیه‌کان له سلێمانی دوپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه که ئه‌وانه نه‌ماون و هیچیان پێ ناکرێت ، ئه‌وانه‌ی که حسابیان بۆ ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی کرێکار کردوه ئه‌وه دان ده‌نێن به گه‌وره‌یی و لێهاتوویی ئه‌و کابرایه‌دا و تا ئێستا حساب بۆ بوونیان وه‌ک پێگه‌یه‌کی ناو جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن ، ده‌کرا ئه‌وانه‌ی تووشی دڵه ڕاوکێ بوون یان بۆ مه‌رامێکی تایبه‌ت که‌وچک له‌م باسه وه‌رده‌ده‌ن نه‌وشیروانیان ده‌ست نیشان بکردایه که له‌گه‌ڵ چوار حزبه‌که‌ی تر یان حزبه بچووکه‌کانی تر یان هه‌ر گروپێکی تر داوای هاوکاری و یه‌ک بوونی کردبێت نه‌ک له‌گه‌ڵ گروپێکی دۆڕاوی نه‌ماو . ئه‌وه‌تا دواتریش باس له عه‌لی باپیر ده‌کرێت به هه‌مان شێوه که ده‌ڵێت ده‌نگ بۆ پارتی و یه‌کێتی مه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگ به ئێمه ناده‌ن ده‌نگ به نه‌وشیروان بده‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که ده‌بێت چاکسازی له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام بکرێت ، ئه‌و که‌سه‌ی چاک سازی ده‌کات ده‌بێت عه‌قیده و بڕوای به‌هێز بێت ( سایتی چاو‌دێر 14-05-09 ) .
که‌وابوو عه‌لی باپیر نایه‌وێت نه‌وشیروان ده‌ربچێت چونکه ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و عه‌قیده‌یه نیه که ئه‌م داوای لێ کردوه ، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی چاک سازی نه‌وشیروان له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام نیه ، ئیتر ئه‌م ته‌پڵ و ده‌هؤڵ لێدانه بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه چیه ؟ بۆ خه‌ڵکێ به مانای ووشه سیاسی و ( که‌سێک که دوو ووشه له سیاسه‌ت حاڵی بێت ) ده‌بوا بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده بێ لێکدانه‌وه و دوور له ڕاستی نه‌بێت ، چونکه نه‌وشیروان خۆی کادیرێکی مارکسی لینینی ناو یه‌کێتی بوه و له‌سه‌رانی کۆمه‌ڵه بوه ئیتر چۆن رێی تێ ده‌چێت له‌گه‌ڵ گروپێکی نه‌ک ته‌نها ئیسلامی به‌ڵکو ترۆریستیش رێک بکه‌وێت ؟ .
کاتی هه‌ڵبژاردنیش هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌وی تر بووترێت جێگه‌ی متمانه نیه و به پلان و ته‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن له قه‌ڵه‌م ده‌درێت . شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی وه‌ها به شان و باڵی مام جه‌لالدا هه‌ڵی داوه که له باوانیانه‌وه هه‌ر ترۆریست و هه‌ر دژه کورد بوون ، ناشکرێت بڵێین ئه‌وانه بۆ به شان و باڵی ئه‌ودا هه‌ڵ ده‌ده‌ن و دیاره شتێک هه‌یه ؟ نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێی تێ ناچیت کابرایه‌ک له ژوورێکی پاڵتالکهوه قسه‌یه‌ک فڕێ بداته باسه‌که‌وه که‌ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌یه ئێمه لێی بکه‌وینه شک و گومان وا بزانین شتێک له پشت ئه‌م قسه‌یه‌وه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌بوو ئه‌وه داوا ده‌که‌م له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ترش و خوێی هه‌واڵه‌که ده‌که‌ن دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه بخه‌نه به‌ر چاوی ئێمه که ڕای ئێستایان ده‌زانین . ده‌نا ئه‌و کات من وه‌بیریان دێنمه‌وه .
|