٩\٩\٢٠١١
لێدوانه‌که‌ی تاڵه‌بانی
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنی موسته‌شاره‌کان سووکایه‌تییه
به ١٨٢ هه‌زار ئه‌نفال.
به پێی وته‌ی رۆژنامه‌ی ئاوینه‌ی به‌رواری 6-9-2001 تاڵه‌بانی سه‌رۆک
کۆماری عێراق له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیدی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستاندا وتوویه‌تی ((ده‌ستگیرکردن‌و راده‌ستکردنه‌وه‌ی
موسته‌شاره‌کان‌و ئه‌و جاشانه‌ی به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفالیان کردووه
به‌دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق، به‌مانای ته‌داخولکردنی حکومه‌تی
عێراقه له‌کاروباری ناوخۆی کوردستان، ئێمه له‌ساڵی 1991دا
لێبوردنمان بۆ ده‌رکردون ))، ئێمه پێمان وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تاڵه‌بانی
پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتی خۆیه‌تی که ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆماری عێراقه و
دژ به دادپه‌روه‌ری و یاسا و بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی دادگای باڵای
تاوانه‌کانه که به ئیمزای خۆی دامه‌زراوه ، هاوکات هاوتایه به هه‌ڵوێستی
به‌رپرسانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که دژ به جێبه‌جێکردنی
بڕیاره‌کانی دادگای باڵای تاوانه‌کانن به‌رامبه‌ر به تاوانکاران و
تۆمه‌تبارانی کورد .
هه‌ر که‌س و لایه‌نێک دژ به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگای باڵای
تاوانه‌کان بێت ، ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه دوژمنی جێبه‌جێکردنی یاسا‌و دژ به
ویست و داخوازه‌کانی که‌سوکاری قوربانیانن .
گوایه ژماره‌ی 182000 ئه‌نفال یه‌که‌مجار له تاڵه‌بانیه‌وه راگه‌یه‌نراوه
، ده‌بێت ئه‌وه بزانێت به‌شی زۆری ئه‌و قوربانیانه که ژماره‌که‌یان
گوایه له‌وه‌وه ده‌ربڕدراوه ، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ن ئێستا ئه‌و بۆته
پارێزه‌ری بێ به‌رامبه‌ریان،که پێشتریش ئه‌و پارێزه‌رییه بێبه‌رامبه‌رییه‌ی
بۆ تاریق ره‌مه‌زان و سوڵتان هاشم ئه‌نجامدا .
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک یه‌که‌م رێکخراو بووینه له کوردستان که
وتوومانه لێبوردنه گشتییه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی هیچ به‌هایه‌کی
یاسایی و ئه‌خلاقی نییه ، تاوانبارانی تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی
لێبوردنێکی پوچی به‌ره‌ی کوردستانی ناتوانێت تۆمه‌تباران و تاوانبارانی
تاوانه مه‌زنه‌کان له تاوانه‌کانیان بشواته‌وه ، بۆیه لامان سه‌یره
تاڵه‌بانی خۆی له‌و راستییه لاده‌دات .
ئێمه پێمان باش بوو به‌رپرسانی کورد وه‌ک وه‌فاداریه‌ک بۆ ئه‌و
جوتیاره ئه‌نفالکراوانه هه‌موو کات سفره‌یان له‌گه‌ڵیان به‌شکردووه
لایه‌نگری جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری بوونایه ،به‌ڵام نه‌بوونه خاوه‌ند
ئه‌و شانازییه .
وته‌بێژی
چاودێری کوردۆساید - چاک
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|