لێدوانی كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان- سه‌ركردایه‌تى باشوور. له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان له‌سكاندیناڤیا و پارتى كارى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ڕێکه‌وتی 6/6/2008
كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان/سه‌ركردایه‌تى باشوور، به‌چاوى رێزه‌وه روانیه به‌یاننامه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو لایه‌نى سه‌ره‌وه و هه‌موو به‌نده‌كانى په‌سه‌ندو پیرۆز كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، داواكارین ئه‌م رێکه‌وتنه ببێته به‌ردى بناغه‌ى خه‌باتێکی به‌ره‌یى هه‌موو ئه‌و پارتى و رێکخراو و تاكه‌كه‌سانه‌ى باوه‌ریان به‌سه‌ربه‌خۆیى كوردستان هه‌یه و له‌پێناویدا تێئه‌کۆشن له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیشدا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان روونئه‌كه‌ینه‌وه و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌كه‌ینه‌وه كه كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان، پارتى (حیزب) نیه. به‌ڵكو هه‌وڵدانێکه بۆ خه‌باتى یه‌كگرتوو له پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى سه‌رجه‌م پارتى و رێکخراو و تاكه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كوردمان له‌ژێر چه‌ترێکی كۆنگره‌ییدا و هه‌ر یه‌ك له‌و لایه‌ن و كه‌سانه، ته‌واوى سه‌ربه‌خۆیى خۆیان ئه‌پارێزن.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتى یه‌كگرتووى نه‌ته‌وه‌ى كوردمان له‌پێناوی رزگارى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستاندا!
كۆنگره‌ى نیشتمانى كوردستان سه‌ركردایه‌تى باشوور 7/6/ 2008
|