٣٠\١\٢٠١٠
له دوای ده‌رچوونی
چوار جار سزای سێداره بۆ
''عه‌لی کیمیاویی''،
حکومه‌تی عێراقیی سزاکه‌ی
جێبه‌جێکرد!
کۆمیته‌ی دژه سێداره
رۆژی دووشه‌ممه دادگای باڵای تاوان له عیراق رایگه‌یاند که سزای
سێداره‌ی به‌سه‌ر تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
ناسراو به (عه‌لی کیمیاویی)
دا جێبه‌جێکرد. سه‌رچاوه‌یه‌ک له دادگاکه ووتی که" دادگای باڵا سزای
سێداره‌ی به‌سه‌ر تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید،
به هه‌ڵواسین تا مردن، جیبه‌جیکرد"،هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ووتی که"جیبه‌جیکردنی
سزاکه له‌سه‌ر بنه‌مای بریاری دادگا به تاوانبارکردنی
ه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه
بووه". له 17 ی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا دادگای تاوانه‌کانی عیراق
چواره‌م سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن
مه‌جید دا سه‌پاند سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی بۆمبارانکردنی هه‌له‌بجه
به چه‌کی کیمیای له ماوه‌ی شه‌ری نیوان عیراق و ئیران له ساڵی
1988دا، که زیاتر له پێنج هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و
بێتاوانی تێدا بوو به قوربانی که له ناویاندا هه‌زاران مندال و پیری
تیدا بوو. شایانی باسه سزای له‌سێداره‌دانه‌که
جێبه‌جیکرا به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی بریاری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه(التمییز)
بکریت که تێیدا پێویسته دووپات له‌سه‌ر
یاسایی و شه‌رعی بوونی سزاکه بکرێته‌وه له
ماوه‌ی مانگێکدا له رۆژی درچوونیه‌وه.
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید یه‌کێکه له سه‌رانی
رژیمی به‌عسی فاشی که ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌کانی کوشتن و سێداره و
سووتاندنی شارۆچکه و دێهاته‌کانی پر له خه‌لکی مه‌ده‌نی و بێتاوانه،
له‌به‌رامبه‌ریاندا دڕه‌نده‌ترین پێشێلکاریه نا مرۆڤایه‌تیه‌کانی به‌ریوه‌بردوه.
له‌سێداره‌دانه‌که‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌که له‌و
زنجیره‌یه له سزاکانی سێداره که له عێراقدا به شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام
جێبه‌جێده‌کرین چ له به‌رامبه‌ر سه‌ران و ئه‌ندامانی رژێمی پێشوو، یان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تاوانبار ده‌کرین به تاوان و
که‌یسی جۆراوجۆر و سزای سێداره‌یان بۆ ده‌کریته
سزای یاساییان. هه‌روه‌ها شایانی باسه به‌هۆی به‌شداریکردنیان له هه‌مان
تاوان و تاوانی ئه‌نفال و سه‌رکوتکردنی راپه‌رین و تاوانی تر، هه‌مان
دادگا سزای سێداره‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له وه‌زیری به‌رگری
پێشوو سولتان ئه‌حمه‌د هاشم و حسین ره‌شید
تکریتی که له پۆستی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپادا بووه و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
گشتی هێزی گشتیش بووه له ساڵی 1991 دا.
له هه‌مان کاتدا هه‌ندی سه‌رچاوه ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه که
زیاتر له 900 زیندانی تر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و له‌هه‌ر
ساتێکدا ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنیان هه‌یه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری ئه‌و دادگایکردنانه به‌شێوه‌یکی نهێنی به‌ریوه‌چوون و ئه‌و
سزایانه‌ش له‌لایه‌ن دادگاکانی تاوانی عیراقی درچوون که له لایه‌ن
ریکخراوه مرۆڤدۆست و یاساییه جیهانییه‌کانه‌وه به‌وه تاوانبارکراون
که پیوانه‌کانی دادگایه‌کی عادیلانه‌یان تێدا نییه و سه‌ربه‌خۆ نیین
له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا.
له میژوی عیراقدا لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی رژیمی به‌عسی فاشی به‌سه‌رچوو، به‌ڵام
زۆربه‌ی یاسا‌و شێوازه سه‌رکوتگه‌ریه‌کانی بۆ به‌ریوه‌برنی کۆمه‌لگا به
هێزی خۆیانه‌وه ماون و له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆوه په‌یڕه‌و
ده‌کرین، ئه‌مه ترس و دوودڵی خستۆته دڵی ملیۆنه‌ها عیراقی له
تێروانینیان بۆ ژیانی ئێستا‌و داهاتوویان، سزای سێداره و دادگا ترسناکه‌کان
هه‌مان پاشماوه‌ی میراتی دژه مرۆڤایه‌تی رژێمی پیشوون.
ئامانج له پێداگری هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراقی ئه‌مرۆدا بۆ
هێشتنه‌وه‌ی زۆرێک له یاسا‌و شێوازه نامرۆڤایه‌تیه‌کان که رژیمی به‌عس
به‌ده‌ستیه‌وه‌گرتبوون بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و پێناسه‌کردنی
جێوشوینی مرۆڤ تێیدا،له لایه‌که‌وه بۆ زاڵکرنی زیاتری ترس و تۆقاندنه
له ناو ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵگای عیراقی‌دا،له لایه‌کی تریشه‌وه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی
حساباته له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه نه‌ته‌وه‌یی و تایه‌فییه‌کانی تر
که کێشمه‌کێشمیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه بۆ ریگه‌گرتن و بێبه‌شکردنیانه
له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ری عیراق له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دایه که ئاشتی و
ئازادی و یه‌کسانی له نیوان هه‌موو تاکه‌کاندا بێته‌دی به‌بێ له به‌رچاوگرتنی
لایه‌نگرییه نه‌ته‌وه‌یی و ره‌گه‌زی و تایه‌فی و مه‌زهه‌بیه‌کانیان،
وه بۆ هه‌تا هه‌تایه کۆتایهێنان به لاپه‌ره‌ی ده‌یه درێژه‌کان له
سه‌رکوت وتیرۆر و داپڵۆسین و پێشێلکردنی ماف و ئازادیه‌کان.
سزای سێداره تاوانێکی دڕندانه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تیدا،وه
پیچه‌وانه‌ی هه‌موو واتا و پێوانه مرۆڤایه‌تیه‌کانه.
ئیمه له کاتێکدا که جێبه‌جێکردنی هه‌ر سزایه‌کی سێداره ریسوا ده‌که‌ین
و داوا له ده‌سه‌لاتداران ده‌که‌ین که به‌بێ هیچ مه‌رجیک و به‌په‌له
سزای سێداره له یاسای سزادانی عیراقی‌دا لاببریت و کارپێکردن پێی به‌هه‌ر
بیانوویه‌ک و له‌ژیر هه‌ربار و ئیستسنایه‌کدا قه‌ده‌غه‌بکرێت، له‌هه‌مان
کاتدا پێداده‌گرین له‌سه‌ر داواکاریمان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که
به‌شدار بوون و نه‌خشیان هه‌بووه له کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و
تاوانه‌کانی تری له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵ بدرێنه دادگا تا سزای
عادیلانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن.
_______________
بۆ په‌یوه‌ندیی:
anti.execution@googlemail.com
هیوا ئه‌حمه‌د - لێپرسراوی کۆمیته‌ی دژی
سێداره
00447783902098
کۆمیته‌ی دژی سێداره
26/1/ 2010
|