په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\١٢\٢٠٢٠

لە دۆخێکی ئاڵۆز و دژواردا دەنگی شەڕی ناوخۆ بەرزدەبێتەوە.


ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب   


رۆژ لە دوای رۆژ قەیرانەکانی ھەرێمی کوردستان لە ھەڵکشاندایەو لە ھەموو شتێک زیاتر دەنگی نشازی شەری ناوخۆیە بۆیە پێویستە ھەموولایەک لە دژی ئەو شەرە قیزوەنە کە بانگەشەی بۆ ئەکرێت رۆڵیان ھەبێت و دەنگ بۆ ئاشتی وتەبایی بەرزبکەنەوەو رێگر بن لە بەرامبەر پیلانەکانی دوژمنانی گەلی کوردستان.


بێشک شەر لە نێوان ھێزە کوردستانییەکان بە تایبەت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پدک) و پارتی کرێکارانی کوردستان (پکک) خزمەتی ئامانجەکانی تورکیایی دوژمن ئەکات.


ماوەیەکە بە ئاشکراو زۆر بە رونی پدک خەریکی جوڵاندنی ھێزی پێشمەرگەی زێرەڤانییەو، سەرەتا لە زێنی وەرتێ بەناوی ھێزی وەزارەتی پێشمەرگەوەو بۆ رێگرتن لەو کەسانە کە لە سنوورەوە نیازیان ھەیە بێنە کوردستان دەستیپێکردو گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پدک و یەکێتی نێشتمانی کوردستان (ینک) بەرپا بوو، بەڵام لە پاش ئەو ھێز جوڵاندنە بەناو وەزارەتی پێشمەرگەوە پدک لەلایەن خۆیەوە دەستی بە جوڵاندن و ناردنی ھێزەکانی زێرەڤانی تەنانەت ھێزی زرێپۆشی بۆ ھەموو شوێنە ھەستیارەکانی کرد بە تایبەتی بۆ قەسرێ و سیدەکان ورەبایەکەی لوتکەی شیخ ناسر کە بە قوڵایی قەندیل ناسراوەو لەوێوە ناوچەیەکی پان و بەرین کۆنترۆڵ ئەکرێت چونکە شوێنێکی ستراتیژیی و سەربازییە و پێگەیەکی تایبەتی ھەیە.


ھێزەکانی پدک ئامێری لێدان و ھەڵکەندن و پاککردنەوەی رێگاوبانیان پێ بووەو شاراوە نییە ئەو ھەموو کەرەستانە بۆ دژایەتیکردنی (پکک) یە نەوەک بۆ دەرکردنی تورکیا لە خاکی داگیرکراوی کوردستان..


تورکیا رۆژانە بە تۆپ و فروکەی جەنگی و فرۆکەی بێفرۆکەوان بوردمانی ھەرێمی کوردستان ئەکات و، سەرەرای بنکە سەربازییەکانی لەناو قوڵاییی حاکی کوردستان ، بەردەوامە لە ناردنی ھێزی ترو لە چەندین ناوچە جێگیری کردووەو، ئەو جموجوڵەی سوپای تورکیاو لەشکرکێشەکانی لە ناوچەی ھەفتانین بە ئاگاداری پدک و خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئەنجامدراوە لە بەرامبەر مۆڵەت پێدان لەلایەن تورکیاوە لە دواخستنی دانەوەی قەرزەکانی تورکیاکە دراوە بە ھەرێمی کوردستان و، ئەمەش لە کاتێکدایە نەیارەکانی کورد ئەڵێن بەردەوامبوونی تورکیا لە دەستدرێژیکردنە سەر عێراق ئەبێتە ھۆی ئەوەی ئەو وڵاتە ھەموو دۆستەکانی لەدەست بدات و ھیچ کەسێکیش ناتوانێت پاساو بۆ پێشێلکارییەکانیتورکیا بێنێتەوە یان چاویان لێبپۆشێت.


وەزیری بەرگری تورکیا خەلوسی ئاکار لە کاتی دەستپێکردنی پرۆسەی بەناو ( چنگی پڵنگ) باسی ئازایەتی سوپای تورکیا ئەکات وئەڵێت ھێزەکانمان لەو پرۆسەسەیە لە سەروی عێراق( دەوڵەتی تورک قەت ناڵێت ھەرێمی کوردستان) تۆپبارانی ٧٠٠ شوێنی ــ ئامانجی ( پکک) یان کردو وئەگەر بە وردی وراوەکانی ئەو وەزیرە خوێنرێژە لە ‌یەکبدەینەوە بە تەواوەتی ئەزانین رژێمی تورکیا چەند ترسنۆک و درندەیەو دژی گەلی کوردە.


تورکیا بە فرۆکە لە ناوچەی سیدەکانییداو دوو ئەفسەری عێراق کوژران و عێراق ئۆباڵی ئەو دەستدرێژییە تاوانکارییە خستە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیاو لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی عێراق ئەو کارەیان ریسواو ئیدانە کردو وتیان ئەو پێشلکارییە سەربازییە بۆ سەر خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی مەترسیدارەو تەنانەت نەیارەکانی ھەرێمی کوردستان وەک حەیدەر عەبادی و قەیس خەزعەلی(ئیتر بە ھەر مەبەستێک بێت) ھاتنە دەنگ و کردەوەکانی تورکیایان ریسوا کرد بەڵام لە کوردستان ھەر ھەموو دەم ھەراشەکان کەرۆژانە بازرگانی بە وشەو سۆزی ھاولاتیانەوە ئەکەن بێدەنگ بوون و نقەیان لێوە نەھات.‌


سەربەست لەزگین ئەمرۆ بۆ میدیاکانی پدک قسەی کردو بە زمانێکی ھەرەشە ئامێزو زبر ھیرشیکردە سەر پککەو کەس نەیزانی بەناوی پدک یان وەزارەتی پێشمەرگەوە قسە ئەکات و نوێنەری کامیانەو لە کونفرانسەکەی لەزگین تەنھا ئەم دەزگایانەی پدک ئامادە بوون : کوردستان .تێ ڤێ ، سەتەلایتی ٢٤ ، رووداوو زاگرۆس وھیچ دەزگایەکی تری کوردستان ئامادە نەبوو.


پدک لە زاری بەرپرسە باڵاکانیەوە دەستپێشخەری ئەکەن و ھەوڵی ئەوە ئەدەن پککە بە تیرۆریست ناوببەن و، روو ئەکەنە ھاوپەیمانان بە تایبەت ‌ ئەمریکا کە رێگر بن لە پککە و نەھێڵن چیتر ھێرشیان بکرێتە سەرو بەو کردەوانەش دۆخەکە ئاڵۆزتر ئەکەن و خواست و ئارەزووی گەلی کوردستان بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیانی حزبە کوردستانییەکان لەناو ئەبەن.


با ھێڕشی سوپای تورکیاو فڕۆکە جەنگیەکانی و بەکرێگیراوانیان لە قاو بدەین ودەنگی ناڕەزایەتیمان ئەی ھاوڵاتیانی کوردستان ، ژنان ، گەنجان، نووسەرو روناکبیران، رۆژنامەنووس و رۆشنبیران ، مامرستاو ھونەمەندان و ھەموو توێژەکانی کۆمەڵگا ، با ھەموو لەھەر چوار پارچەی کوردوستان و دەرەوە دەنگ بەرز بکەینەوە، با ھەمومان تورکیاو بەکرێگیراوەکانیان شەرمەزارو ڕیسوا بکەین، سەرکەوتن ھەردەم بۆ گەلەکەمانە ، دکتاتۆرو فاشیستەکان و بەکرێگیراوانیان بۆ زبڵدانی مێژوو..


با ھەموو داوابکەێن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و، پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان وازبێنن لە لوتبەرزی و بەکارھێنانی وشەی زبرو تومەت دابەشکردن بە سەر یەکتردا و ، شەری نێوانیان دوور لە دەستی دەرەکی لە رووی سەربازی و راگەیاندنەوە راگرن و. بە زمانی دیالۆگ و لە یەکتێگەیشتن گیروگرفت و کێشەکان چارەسەر بکەن و، ھەردوولاش کۆکن لە سەر ئەوەی شەری ناوخۆیی کورد سوودی بۆ دوژمنان ھەیە.

 

١٦\١٢\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک