په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١١

لە دوو رووداوی جیادا چوار هاووڵاتی بوونە قوربانی.



سەرلەبەیانی رۆژی 3/5/2011 لە گەرووی (ئۆمەراغە) نزیک گوندی سیتکان لە دەڤەری سۆران هاووڵاتییەک بەناوی (رەسول حوسێن) کە تەمەنی (70) ساڵە و خەڵکی گوندی بادلیانە لەو کاتەی کە خەریکی لەوەراندنی مەروماڵات بووە دەکەوێتە ناو کێڵگەیەکی مینڕێژکراوەوە و مینێکی دژەکەسی لە جۆری ڤالمارا پێیدا دەتەقێتەوە سەرەتا هەردوو قاچی لە دەستدەدات و دوای ئەوەی تیمەکانی مینپاکی دەزگای مین کە لە نزیک ئەو ناوچەیە کاری مینپاکی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی رزگارکردنی دەگەنە شوێنی رووداوەکەو بەرکەوتووەکە دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی سۆران بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەی ناوبراو گیانی لە دەستدا.


لە لایەکی تریش ئێوارەی دوێنێ سێ منداڵ بە ناوی (ڕمین نجم الدین) تەمەن نۆ ساڵەو (سلێمان نجم الدین) تەمەن هه‌شت ساڵە و (بەشدار عبدالرحمن) تەمەن پێنج ساڵ کە خەڵکی گوندی گۆڕەزن سەر بە ناحیەی خەلیفان، لە کاتی دەستکاریکردنی پارچە تەقەمەنییەک لە کۆنە رەبییەکی نزیک گوندەکەیان بە هۆیەوە هەر سێکیان بریندار دەبن و دەستبەجێ دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران. دوای گرتنەبەری رێووشوێنی پزیشکی بۆیان (ڕمین نجم الدین) بە هۆی سووکی برینەکەی رەوانەی ماڵەوە کرا و لە ئێستاشدا (سلێمان نجم الدین) لە نەخۆشخانەی سۆران ماوەتەوە و (بەشدار) یش بە هۆی سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمرجنسی لە هەولێر کرا بە مەبەستی چارەسەری پێویست.

 


راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین

Ako.Aziz@ikmaa.org

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک