له ئه‌مستردام ئاکسیۆنێکی شکۆدار بۆ پشتیوانی له که‌مپینی ئازادکردنی خوێندکارانی زیندانی له ئێران.
ئاکسیۆنه‌که‌مان به دانانی خێمه‌ی ته‌بلیغاتی‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی چه‌ندین شیعاری گه‌وره بۆ به‌رگری له ئازادکردنی خوێندکارانی‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی سه‌دان به‌یان‌و ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی‌و ڕازاندنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار به ده‌یان وێنه‌ی گه‌وره‌ی خوێندکارانی زیندانی، سیما‌و مۆرکێکی ئازادیخوازی‌وهاوپشتی جیهانی وه‌کو ده‌نگ‌و سه‌دایه‌کی دیکه‌و ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی که ده‌زگاکانی ماسمیدیای ڕۆژئاوایی ته‌بلیغی بۆده‌که‌ن، باڵی خۆی به‌سه‌ر مه‌یدانی سه‌نته‌ری شاری ئه‌مستردامدا کێشابوو.
خه‌ڵکی ڕاگوزه‌ر به مه‌یدانی ئه‌مستردامدا، له توریست‌و کارگوزاره‌وه بگره هه‌تا کرێکاران‌و کارمه‌ندانی ده‌وروبه‌ری، له هه‌ر میلله‌ت‌و ووڵاتێکه‌وه بووبێتن، به تایبه‌ت خه‌ڵکی ئێرانی دانیشتووی هۆڵه‌ندا به سه‌رنج‌و عه‌لاقه‌وه سه‌ردانی خێمه‌که‌یان ده‌کردو پشتیوانی‌و هاودڵی خۆیان بۆ که‌مپینه‌که ڕاده‌گه‌یاند. ده‌نگی هوتافکێشانی هاوڕێیانی ڕێکخه‌ری ئاکسیۆنه‌که‌و شیعاری {بڕوخێ ڕژێمی ئینسانکوژی جمهوری ئیسلامی ئێران}، {هه‌موو خوێندکارانی زیندانی ده‌بێ ئازاد بکرێن} به‌ته‌واوی فه‌زای جوان‌و قه‌ڵه‌باڵغی سه‌نته‌ری شاری خستبووه ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه. هاوڕێیانیش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ده‌چوون به‌پیر خه‌ڵکه‌که‌وه که له ده‌وری خێمه‌که کۆده‌بوونه‌وه‌و ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له ئێران‌و خواسته ئازادیخوازانه‌کانیان‌و هێرش‌و په‌لاماره‌کانی ڕژێمی ئیسلامی بۆ سه‌رکوتی ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌ی خوێنداکاران ڕوونکردنه‌وه‌یان ده‌دانێ‌و داوای پشتیوانیان لێده‌کردن.
چه‌ندین جار هاوڕێیان به زمانی هۆڵه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبیان ده‌خوێنده‌وه‌و به‌شوێنیشیدا ده‌سده‌کرایه‌وه به هوتافکێشان. جێگای باسه یه‌ک هونه‌رمه‌ندی (فوکاهی-(cabaretier که ڕۆژانه له مه‌یدانی سه‌ره‌کی ئه‌مستردام هونه‌ری فه‌نتازیای خۆی پێشکه‌ش ده‌کات، بۆ پشتیوانی له که‌مپینه‌که‌ی ئێمه بۆ ماوه‌ی 15ده‌قیقه به زمانی ئینگلیزی بانگه‌وازی بۆ ئاماده‌بووان کرد‌و داوای لێده‌کردن پشتیوانی له‌م ئاکسیۆنه بکه‌ن.
هه‌روه‌ها چه‌ندین کورته چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێکخه‌رانی ئاکسیۆنه‌که‌و ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ئازادیخواز بۆ ته‌له‌فزیۆنی (پرتو- ته‌له‌فزیۆنی حیزبی حیکمه‌تیست) سازدرا، له‌وانه کیژه خوێندکارێکی ئه‌فغانی‌و هونه‌رمه‌ندی فوکاهی. به‌م شێوه‌یه دوای سێ کاتژمێر سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی به ئاکسیۆنه‌که‌مان هات.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق / کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا 16/2/2008
|