٣٠\٦\٢٠١١
له عه‌نکاوه
''ساقی'' کچ له
مه‌یخانه‌کان قه‌ده‌غه ده‌کرێ،
ئافره‌ته‌کان به نانبڕینی
ده‌زانن و خاوه‌ن باڕه‌کانیش
زیانیان پێده‌گا.

ریپۆرتاژ و به‌دواداچوونی:
شوان سدیق
خاوه‌ن یانه‌یه‌ک:
نزیکه‌ی یازده که‌س به چه‌که‌وه هاتوونه‌ته
ناو یانه‌که ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌موویان حیزبی و ئاسایش بوون، ئێمه‌ش
ناتوانین رێگریان بکه‌ین، وه‌ڵا ده‌مان کوژن .
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌نکاوه:
قه‌بووڵ ناکرێت، ئافره‌ت وه‌ک ساقی له باڕه‌کاندا کار بکه‌ن.
زه‌مه‌ن
کازم، 22 ساڵ، ئافره‌تێکی گه‌نم ره‌نگی خه‌ڵکی به‌غدایه‌و ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێکه بۆ کارکردن رووی له شاری هه‌ولێر کردووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند
مانگێک له یه‌کێک له یانه‌کانی عه‌نکاوه،
کاری ده‌ست که‌وتووه، له ئێستادا ئاگادار کراوه‌ته‌وه، که ده‌بێت
شوێنه‌که‌ی به‌جێبهێڵێت، چونکه ناحیه بڕیاری داوه، زه‌مه‌ن کازم،
وتى "دوو خێزانی هه‌شت که‌سی به‌م کاره‌م به‌خێو ده‌که‌م ئێستاش لێنه‌گه‌ڕێن،
کار بکه‌م ئه‌ی روو له کوێ بکه‌م به‌داخه‌وه بڕیارێکی سه‌یره؟".
به بڕیاری ناحیه‌ی عه‌نکاوه و لێژنه‌ی ئه‌منی، نابێت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
که له یانه و باڕه‌کاندا وه‌ک مه‌ی گێڕ و پێشوازیکه‌ر کار ده‌که‌ن،
چیتر له‌و شوێنانه کار بکه‌ن، چونکه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه شه‌ڕو ئاژاوه
روو ده‌ده‌ن، له‌و باره‌وه جگه له خاوه‌ن یانه‌کان
که ئه‌و بڕیاره به "باش" نازانن، ئافره‌ته‌کانیش دڵگرانی خۆیان ده‌رده‌بڕن،
چونکه پێیاوانوایه بێ ئیش ده‌بن و ئه‌وه‌ش جۆرێکه له نان بڕین.
ئیبتسام عه‌باس، کچێکی گه‌نجه به قسه‌کردنیدا پێیوه دیاربوو که به‌و
بڕیاره زۆر دڵته‌نگ بووه. ده‌ڵێت "حکومه‌ت بڕیاری داوه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
که له یانه‌کاندا تا ئێستا کار یان کردووه،
له ئه‌مڕۆوه بۆیان نییه لێره ئیش بکه‌ن، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و
بڕیاره ده‌بوایه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ورد بینییه‌کی له نێوان هه‌موو
ئافره‌ته‌کان و یانه‌کانیش بکردبایه چونکه
زۆرێک له ئێمه بۆ کارکردن هاتووین هه‌موومان ماڵ و منداڵ و که‌سوکارمان
هه‌یه‌و ئێستاش نان بڕاو ده‌بین، له‌به‌ر ئه‌وه تا ئیشێکی تر ده‌بینینه‌وه
زۆری پێ ده‌چێ و وتوشی ده‌یان گرفت ده‌بین".
هه‌ڤاڵ مه‌جید، ئه‌لیاس به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی یانه زکریات. ئه‌ویش
بڕیاره‌که به باش نازانی و ده‌ڵێت "به‌ڕاستی ئه‌و بڕیاره بۆ ئێمه
وه‌ک خاوه‌ن یانه‌کان زۆر زه‌ره‌ره چونکه
ئێمه کرێی بینایه و مه‌سروفاتی زۆرمان له‌سه‌ره، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی
موشته‌رییه‌کانیشمان به‌بۆنه‌ی ئافره‌ته‌وه روو له‌م
یانانه ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و
بڕیاره ده‌بێته مایه‌ی زه‌ره‌ر بۆ ئێمه و چیتر خه‌ڵک وه‌ک جاران
روومان تێ ناکه‌ن".
له لایه‌کی تریش شێخ موحی، ئیداره‌ی یانه سه‌رسه‌نگ، ئه‌ویش خاوه‌ن
یانه‌یه‌کی تره و ده‌ڵێت "به‌و بڕیاره
ئێمه زۆر زه‌ره‌ر مه‌ندین، چونکه به هۆی ئافره‌ت له
یانه‌کاندا مشته‌ری زیاتر روومان تێده‌که‌ن،
به‌ڵام له دوای ئه‌و بڕیاره‌وه واهه‌ست ده‌که‌ین بازاڕمان رووی له
کزی کردووه".
له عه‌نکاوه، خواست و سه‌ردانیکردنی پیاوان زیاتر بۆ ئه‌و
یانانه‌یه که ئافره‌ت کاری تێدا ده‌که‌ن،
هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه، که گرێبه‌ستی مانگانه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه
بگاته (800) دۆلار، وه‌ک خاوه‌ن یانه‌کانیش
ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن، ئه‌و یانانه ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت کاری تێدا نه‌که‌ن، ئه‌وا بازاڕی رۆژانه وه‌ک جاران نامێنێ.
سامی بیبۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری یانه ساموڕای که یانه‌که‌ی
ئه‌وان، دوو ئافره‌ت کاری تێدا ده‌که‌ن، پێیوایه ئه‌و بڕیاری لێژنه
ئه‌منیه‌ی عه‌نکاوه، ته‌ڕوو وشکی پێکه‌وه سوتاندووه، "چونکه هه‌موو
یانه‌کان له‌سه‌ر ئافره‌ت کێشه‌ی تێدا روو
نه‌داوه، بۆیه به‌و بڕیاره زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین، له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕاستی
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌و یانانه کار نه‌که‌ن،
بازاڕمان نابێت، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که دێنه
یانه‌کانه‌وه، به‌بۆنه‌ی ئافره‌ته‌وه‌یه".
له‌و باره‌وه (جه‌لال حه‌بیب عه‌زیز) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌نکاوه
رایگه‌یاند " کارکردنی ئافره‌تمان قه‌ده‌غه نه‌کردووه، به‌ڵام مه‌رجمان
داناوه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که له‌ناو باڕ و چێشتخانه و شوێنه‌کانی
تردا کار ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی یانه‌کان،
چونکه بیستوومانه‌ته‌وه، ئه‌و ئافره‌تانه به‌شێوه‌یه‌کی خراپ به‌کار
ده‌هێنرێن، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک لێژنه‌ی ئه‌منی مه‌رجمان داناوه، که
نابێت ئه‌و ئافره‌تانه له یانه‌کاندا
پێکه مه‌شروب بگێڕن و له‌گه‌ڵ مشته‌ری دابنیشن".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌نکاوه. گوتیشی "ده‌کرێت له‌و
یانانه ئافره‌ت کار بکه‌ن، بۆنموونه له‌ئیداره
و کارگوزاری و چاودێریکردندا، نه‌ک ئافره‌ت بچێت له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه
دابنێشێت سه‌رقاڵبن به گۆڕینه‌وه‌ی ژماره مۆبایل یان موجامه‌له
بکرێن و پێکه مه‌شورب له‌گه‌ڵ مشته‌ریدا بخۆنه‌وه".
هه‌موو یانه‌کانی عه‌نکاوه، له پرسگه‌کانیاندا
پاسه‌وانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، بۆ رێگه‌گرتن له هێنانی چه‌ک بۆ
ژووره‌وه، به‌ڵام لاوازی ئه‌و پاسه‌وانانه وایکردووه، که هه‌ندێ
جار نه‌توانن کۆنترۆِڵی چوونه ژوره‌وه‌ی که‌سانێک بکه‌ن که ده‌ڕۆنه
ناو یانه‌کانه‌وه، به‌و هۆ یه‌شه‌وه
زۆرجار له کاتی ده‌مه‌قاڵه ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌برێ و رووداوی جیاجیای
لێ ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ڤاڵ مه‌جید ئه‌لیاس، که چه‌ند ساڵێکه له کوردستان، کافتریاو یانه
هه‌بووه و ئێستاش خاوه‌نی یانه زکریاته له عه‌نکاوه پێیوایه پاسه‌وانی
یانه‌کان، بێ ده‌سه‌ڵاتن، "چونکه له
کوردستان زۆرکه‌س چه‌کی پێیه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و
حیزبین"، هه‌ڤاڵ گوتیشی "ئه‌گه‌ر سه‌یری یانه‌که‌ی
خۆمان بکه‌ن، ئێمه پاسه‌وانمان هه‌یه به‌ڵام زۆرجار ئه‌و که‌سانه‌ی
که روومان تێده‌که‌ن هیچ حسابێک بۆ پاسه‌وان و پرسگه ناکه‌ن،
بۆنموونه له‌م یه‌ک دوو رۆژه نزیکه‌ی "11" که‌س به چه‌که‌وه
هاتوونه‌ته ناو یانه‌که ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌موویان
حیزبی و ئاسایش بوون، ئێمه‌ش ناتوانین رێگریان بکه‌ین، وه‌ڵا ده‌مان
کوژن".
شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه سه‌ر به
پارێزگای هه‌ولێره، به‌گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحێکه‌ی له
ئێستادا نزیکه‌ی (25) هه‌زار که‌س نیشته‌جێی ئه‌وێن، عه‌نکاوه‌ش وه‌ک
شوێنێکی گه‌شتیاری ناوی هاتووه رۆژانه هه‌زاران که‌س رووی تێده‌که‌ن،
بۆیه ئه‌و شارۆچکه‌یه له ئێستا جگه له چایخانه و کافتریا نزیکه‌ی
(50) یانه و باڕی تێدا کراوه‌ته‌وه.
جه‌لال حه‌بیب به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناحیه،
ئاماژه‌ی به‌وه ده‌کات، ئه‌و بڕیاره زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که رێگری
بکرێت له شه‌ڕو ئاژاوه. چونکه "هه‌ندێ جار له‌سه‌ر ئافره‌ت ته‌قه
له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌کاندا روویداوه.
هه‌ر چه‌نده ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه دانین، که نانی که‌س ببڕین، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدانین، هیچ ئافره‌تێک وه‌ک ساقی له باڕه‌کاندا کار بکه‌ن
، بۆیه وه‌ک لێژنه‌ی ئه‌منی بڕیارمان وه‌رگرتووه، که له
(1/7/2011)دا جێبه‌جێی بکه‌ین".
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|