په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١٠\٢٠١٩

    لە ئەنتۆلۆژیای شیعری ژاپۆنیی نوێوە.

و: نەژاد عەزیز سورمێ

درەخت.

خاتوو كورا - رۆمیكۆ

لە درەختێكدا
درەختی دی هەیە هێشتا لەدایك نەبووە،
ئێستا چڵی لە بەر (با)دا دەلەرزن.
   *   *   *
لە تاقە ئاسمانێكی شیندا،
ئاسمانی شینی تر هەیە ..
هێشتا لەدایك نەبووە .
ئێستا باڵدارێك ئاسۆی تەی دەكا ..

لە جەستەیێكدا ،
جەستەی دی هەیە
هێشتا لەدایك نەبووە .
ئێستا منداڵدانی ،
خوێنی تازە دەگرێتەوە .
   *   *   *
لە شارێكدا ،
شاری دیكە هەیە
هێشتا لەدایك نەبووەو
گۆڕەپانەكانی
ئێستا لە پێشمدا بەلادا دێن..

   
سۆناتای ٣٢.

شۆنارتۆ - تانیكاوە


كە لەسەر كورسی جیهان دادەنیشم ،
ئەو كورسییەی خاڵی نییە
ناكاو ون دەبم، پاشان هاوار دەكەم:
تەنیا وشە بە زیندوویی دەمینێتەوە.
   *   *   *
خوداوەند بۆیەی دووڕووییان
بەسەر ئاسماندا ڕژاند ..
چەندی هەوڵماندا لاسایی ڕەنگی ئاسمان بكەینەوە
تابلۆ و مرۆڤ دەمرن
بەتەنیا درەخت لە ڕووی ئاسماندا بەهێزە !

دەمەوێ لە ڤیستیڤاڵدا شایەد بم
چەندی لە گۆرانی چڕیندا بەردەوام بم
بەختیاری دێ درێژاییم بپێوێ .
   *   *   *
كتێبی زەمەن دەخوێنمەوە
هیچ نەنووسراوە، چونكە هەمووی نووسراوە
بۆیە بە پرسیاران به‌ ڕووی دوێنێدا ده‌وه‌ستم ..

چوار هەزار ڕۆژ بە شەوەكانییانەوە
شیعری: تامورا - ڕیئۆچی
بۆئەوەی قەسیدەیەك لەدایك بێ ،
چار نییە دەبێ بكوژین
زۆر شت بكوژین كە خۆشمان دەوێن
بە گوللە... بە ژەهر بیانكوژین .
   *   *   *
سەیری !
تەنیا لەبەرئەوەی
چوار هەزار ڕۆژمان بە شەوەكانییانەوە
لە ئاسمان ویست ،
زمانی چۆلەكە دەلەرزێ ..
بە گوللە كوشتمان .
بێدەنگی چوار هەزار شەو و ڕوناهی پشتی
چوار هەزار ڕۆژ
بێدەنگ بوون.

گوێ بگرە!
تەنیا لەبەرئەوەی
لە هەر شارێك
پێویستیمان بەوە بوو
ئاسمان ببارێنی ،
پێویستیمان بە فڕنی كانزایی
بەسەر شۆستەی بەندەران لە هاوینداو
بە كانگایان ..
پێویستیمان بە فرمێسكی
منداڵێكی برسی بوو
كوشتمان .
خۆشەویستی چوار هەزار ڕۆژو
بەزەیی چوار هەزار شەو ..

ئەزبەری كە!
تەنێ لەبەرئەوەی
تەمەننای ترسی سەگێكی بەڕەڵڵامان كرد
ئەوەی دەبینێ ، ئێمە نایبینین ،
ئەوەی دەبیێ ، گوێمان لێی نابێ
بەژەهر كوشتمان..
خەیاڵدانی هەزار شەو و
یادگاری ساردی چوار هەزار ڕۆژ ..
   *   *   *
بۆ ئەوەی قەسیدەیەك بنووسین ،
بێگومان دەبێ شتێكی گرانبەها بكوژین
ئەوە تاكە ڕێگەی زیندووكردنەوەی مردووانە
چار نییە دەبێ ئەو ڕێگەیە بگرین,

_________________________________________________
سەرچاوە: چاپی دووه‌می (سفينة الموت - انطولوجيا الشعر الياباني الحديث)، ده‌زگای (التكوین)، دیمه‌شق، ساڵی ٢٠٠٦‌.

 

ماڵپەڕی نەژاد عەزیز سورمێ

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک