په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٨\٢٠٢٦

لە ئەشکەوتەوە بۆ ئۆدە:

چۆن مێخەکان و زمان مێژووی ژیانمان دەگێڕنەوە؟


سەباح یاسین       


کاتێک سەیری شوێنەوارە دێرینەکان و نووسینی مێخی دەکەین، زۆرجار بە هەڵە وەک هێڵی گرافیکی ڕووت، هێمای هونەریی هەڕەمەکی، یان نیشانەی دروستکراوی میکانیکی سەیر دەکرێن. بەڵام کاتێک لە ڕوانگەی زمانەوانیی مێژوویی و شوێنەوارناسییەوە لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت، وشەکان وەک چەمکێکی کولتووری دەردەکەون کە لە کار و تێکۆشانی مرۆڤ، نیشتەجێبوون، و چاندنی تۆوەوە لەدایک بوون.


هەر هێمایەکی مێخی و ڕەگێکی وشەیی لە زمانەکانی سۆمەری، ئەکەدی و کوردییدا وەک ئەرشیفێکی کراوە کار دەکات کە وردەکاریی ئەزموونەکانی ژیان، باری دەروونی، و هۆشیاریی دانیشتووانی چاخی بەستەڵەک و سەردەمی پالیۆلیتی دەگێڕێتەوە؛ ئەوانەی پێش دروستکردنی بناغەی گوندە سەرەتاییەکان لە ئەشکەوتەکانی ناوچەی زاگرۆسدا دەژیان. ئەم پێکهاتە زمانەوانییانە کە ڕاستەوخۆ لە دەربڕینە دەنگییەکان، کارە جەستەییەکان و تێڕامانە گەردوونییەکانی کۆمەڵگەکانی زاگرۆس سەرچاوەیان گرتووە، بوونە بناغەی دامەزراندنی واتاکانی وەک "دا و دێ" کە دایکایەتی، ژیانی گوندنشینی، و نەریتی پێگەیاندنی تۆوی ڕوەک و گیانداریان لێ کەوتووەتەوە.


١. میراتگرانی چاخی بەستەڵەک و ژیانی ئەشکەوت.


مرۆڤی سەرەتایی، کە پێشتر تەنها ڕاوکەر و کۆکەرەوە بوو، وردە وردە گواستنەوەیەکی گەورەی لە ژیانیدا ئەنجام دا. ئەو مرۆڤانەی لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک زاگرۆس و دەشتاییەکانی دەوروبەریدا دەژیان، لە قۆناغی بەستەڵەکدا پەنایان بۆ ئەشکەوت و لانکە سروشتییەکان برد. لەوێدا، بیرۆکەی (ئەشکەوت)، (ئۆدە) یان (ژوور) بوو بە یەکەمین پەناگەی پاراستنی گیانی دایک و نەوە بۆ پێکەوەبوون (بەپێی مۆدێلی مرۆڤناسیی چاخی بەستەڵەک لە ڕۆژهەڵاتی نزیکی کۆن، بڕوانە: (Akkermans & Schwartz, 2003).
وشەی (ئۆدە) لە کوردیدا، لە ڕووی مێژووییەوە پەیوەندییەکی نزیکی بە چەمکەکانی وەک (بیر - قووڵی ئۆ/ئاو)، (بیرکردنەوە و تێڕامان) و (بیرۆکە - دروستکردنی مانا)وە هەیە. دەنگە بزوینەکان وەک (ئا، ئی، ئێ، ئە، ئۆ) سەرچاوەی ماناکانی (ئۆ و ئاو، ئاوایی و ئۆدا/دایک) بوون، کە نیشانەی پەیوەندیی قووڵی مرۆڤ، شوێن، کات و ژیانن لەگەڵ سەرچاوەی شارستانییەتدا.


٢. گواستنەوەی دەنگ و ئاواز بۆ هێمای مێخی (وێنە و مانا دەنگییەکان).


نووسینی مێخی لە بنەڕەتدا تەنها هێڵێکی وشک نەبووە، بەڵکو وەرگێڕانی ئاواز، دەنگ و وێنە ذهنییەکانی گفتوگۆی مرۆڤی دێرین بووە بۆ سەر شێوەی نووسین. ئەو دەنگە سەرەتاییانەی کە مرۆڤ لە ژینگەی خۆیدا بەکاری هێناون (وەک دوو دەنگی ئا و ئێ، یان دا و دێ و زا و زێ)، گۆڕانکارییان بەسەر ئاوازدا هاتووە و لە ڕێگەی وێنەی ذهنییەوە بۆ سەر شێوەی هێمای مێخی گواستراونەتەوە.
کاتێک ئەم هێما تاکەکەسییانە پێکەوە دەبەسترانەوە بۆ دروستکردن و نیشاندانی چەمکی ژووری نووستن یان پەناگەی خێزانی، لە شێوەی تێکەڵەی بزماریی وەک () یان () ڕەنگیان دەداوەوە.
با سەیری ئەو هێما تێکەڵ و تاکەکەسییە سۆمەرییەکان بکەین کە لە فەرهەنگە مێخییەکاندا (وەک ePSD و CDLI) بۆ ژووری نووستن تۆمار کراون:
هێمای یەکەم: 𒀉 ()
دەنگ:
مانای بارودۆخ و زەمینەی گەردوونی: ئاماژەیە بۆ باڵ، لا، هێزی کار و ئەو پەناگە تەنیشتییەی کە مرۆڤ تێیدا حەوانەتەوە.
مانا بە زمانی ئەکەدی: ahu و idu
مانا بە زمانی کوردی:( باڵ، پەل، شاخ، لا، توانا، هێز و تەنیشت)
 هێمای دووەم: 𒈿 (nud)
دەنگ: nud
مانای بارودۆخ و زەمینەی گەردوونی: ئاماژەیە بۆ پشوودان، پاڵکەوتن و خەوتنی مرۆڤ لە ناو بارودۆخ و ژینگەی ئارامیی ئەشکەوت یان ئۆدەدا.
مانا بە زمانی ئەکەدی: utūlu
مانا بە زمانی کوردی: (پاڵکەوتن، خەوتن)
 هێمای سێیەم: 𒁕 (da)
دەنگ: da
مانای بارودۆخ و زەمینەی گەردوونی: هێڵ و سنووری نێوان ژینگەی دەرەوە و ناوەوەی پەناگە، لێوار و تەنیشتی شوێنی ژیان.
مانا بە زمانی کوردی : (هێڵ، لێوار، تەنیشت)
 هێمای چوارەم: 𒂍 ()
دەنگ: ()
مانای بارودۆخ و زەمینەی گەردوونی: چەمکی خانوو، ماڵ، ژوور و ئەو وێستگە گەردوونییەی کە مرۆڤ تێیدا بوون و مڵکی خۆی دامەزراندووە.
مانا بە زمانی ئەکەدی: bītu
مانا بە زمانی کوردی : (ئۆدە /ژوور، خانوو، پەرستگا، مڵک)
مانای بارودۆخ و زەمینەی گەردوونی: چەمکی خانوو، ماڵ، ژوور و ئەو وێستگە گەردوونییەی کە مرۆڤ تێیدا بوون و مڵکی خۆی دامەزراندووە.
مانا بە زمانی کوردی: (ئۆدە /ژوور، خانوو، پەناگە).

٣. شیکردنەوەی مێخەکان و هێما مێژووییەکان.


ژیانی هاوبەش: ئەم تێکەڵە مێخانە ( / ) پێکەوە تەنها واتایەکی وشەیی نین، بەڵکو وێنەیەکی زیندوون لە ژیانی هاوبەشی نێر و مێ لە ناو (ئۆدە - ئۆ و دە)دا؛ کاتێک دوو مرۆڤ بە دە پەنجەیانەوە لە تەنیشت یەکدی و لە باوەشی یەکدا لە ئەشکەوتێکدا پاڵکەوتوون. ئەمە پێناسەی سەرەتایی بۆ پەیوەندیی ڕەگەزی و خێزانی لە مێژووی زمانی مرۆڤدا دەخاتەڕوو، کە لە ڕەچەڵەکی وشەی (خێزان - خێ و زان) خۆیدا ڕەنگدانەوەی بەردوامیی ئاوی (ئاوی سوێر یان خێ)ی هەیە.
پایە بەردینەکانی گۆبەکڵی تەپە: ئەو پایە بەردینانە دوای سەردەمی بەستەڵەک لە گۆبەکڵی تەپە ڕێک خراون و بە گوێرەی پێوانەی سەردەم لە دوانزە هەزار ساڵ لەمەوبەردا لەو خاکەدا وەک دارێکی ژیان چەقاون کە مانای ژیان وەکو ئاو و هەتاو دەپارێزن. هەروەها واتایی (مێشک - مێ و شک) ئاماژەیە بۆ توانای مێشک، کە ئەوەش وادەکات مێینە ڕۆڵی سەرەکی لە دامەزراندنی ئۆدەدا هەبێت.


٤. ئاو وەک بنەمای ئافراندن و تێگەیشتن.


لە فیکری مرۆڤی کۆندا، بەر لەوەی ئایینە مەزنەکانی ئیمپراتۆریەتەکان لۆژیکی (خودا و باش) بەرانبەر (شەیتان و خراپ) دابڕێژن، (ئاو، شەپۆل و شڵپە)ی ئاو بنەمای هەموو شتێکی گەردوونی بوو، کە سەرچاوەی ئافراندنی ماس، مار، مەل و مرۆڤ بوو.
تێڕوانینی مرۆڤی کۆن: مرۆڤی کۆن دەیبینی کە ئاو (سوێر و شیرین)، باران و تۆو سەرچاوە و بنەمای ژیانن.
ئەفسانە و ئایینە سەرەتاییەکان: سۆمەرییەکان (کە لە ETCSL دا وەک = bedchamber ئاماژەیان پێکراوە) مرۆڤیان بە تێکەڵەیەک لە (ئاو و خوێن) و (خۆڵ و تۆز) وەسف کردبوو.
گواستنەوەی کولتووری و ئایینی: ئەمە ئەو جیابوونەوە کولتوورییە دەگێڕێتەوە کە مرۆڤی گەیاندە چەمکی (ئادەم و هاودەم)؛ کە تێیدا مرۆڤ خۆی بە بەردەوامیی ئاو و ژینگە دەزانید، نەک بوونێکی دابڕاو. لە ئەنجامدا، تاک‌دەسەڵاتدار یان خودای یەکتا لە بیری دینیی دوو هەزار ساڵی ڕابردوودا دامەزرا.


٥. زمانی کوردی و سۆمەری: پارێزەرانی یادەوەریی مرۆڤایەتی.


زمانی کوردی و مێخە کۆنەکانی سۆمەری، دوو ڕەگی زیندوون کە یادەوەریی سەردەمە دێرینەکان لە خۆ دەگرن. وشەکان تەنها دەنگ نین، بەڵکو زادەی کار، بیر، هەست و هۆشیاریی کولتووریی مرۆڤەکانی زاگرۆسن.
(ئان-کی) و پەیوەندیی زمان: بۆ نموونە، بیرۆکەی (ئان-کی)ی سۆمەری (ئاسمان و زەوی) سەرچاوەی ژیان و گەشەی ئەو زمانەیە کە مانای بوونی لە (جووتیار - جووت و یار) و (کێڵان) وەرگرتووە.
چیرۆکی مانەوە و گواستنەوە: لە کۆتاییدا، ئەم مێخە کۆنانە پێمان دەڵێن کە زمان چیرۆکی مانەوەی خۆمانە؛ چیرۆکی گواستنەوەی مرۆڤە لە سارداوەی ئەشکەوتەکانەوە بۆ ناو گەرمای ئۆدە، کە پێکهاتە شاخاوییەکانی زاگرۆس توانیویانە ئەم مانا زمانەوانییە دێرینەیە لە ڕێگەی زمانی کوردییەوە وەک مانای (ژان - کە بەردەوام نوێبوونەوەی ژیانە) بپارێزن.
سەرچاوەکان و پەراوێزە زانستییەکان
(ePSD) فەرهەنگی سۆمەریی پەنسیلڤانیا: بنکەی فەرمیی زانکۆی پەنسیلڤانیا بۆ شیکردنەوەی وشە مێخییەکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ زمانی ئەکەدیدا (e2-nu2 /a2-nud-da).
(ETCSL) ئەرشیفی ئەدەبیاتی سۆمەری: کۆمەڵەی ئەلیکترۆنیی دەقە ئەدەبییەکان، تایبەت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی (bedchamber)
(CDLI) پرۆژەی کتێبخانەی مێخیی دجیتاڵی: سەرچاوەی تۆمارکردنی شوێنەوار و مێخە دۆزراوەکان، کە ئاماژە بە دەرکەوتنی ئەم وشەیە دەکات لە سەردەمەکانی ( Ur III، Lagash II وOld Babylonian).
Akkermans & Schwartz (2003): Akkermans, P. M. M., & Schwartz, G. M. (2003). The Archaeology of Syria: From Complex Hunter-Gatherers to Early Urban Societies. Cambridge University Press.
 

ماڵپه‌ڕی سەباح یاسین

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک