په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٠\٢٠١٠

لە ئەوروپاش ژنان لەژێر چاودێریی دابونەریتە داڕزیووەکاندان.


تریفە کەریم


لە رابردودا هەندێ خو و رەوشتى نەشیاو و ناشایستە بە ماف و ژیانى مرڤەکان بەرەو ئەوە دەچون ببنە دیاردەو خۆیان تیکەڵاوى کلتورو دابو نەریتى کۆمەلگا بکەن، هەرچەندە ئەو رەوشت و خووانە پەیوەستن بە تاک و خێزان و جۆرو شێوەى پەروەردەکردنەوە، لەگەل ئەوەشدا بۆ تەشەنە و گەشەکردنى کۆمەلگەیش رۆڵى خۆى تێدا هەیە بەوەى کە ئایا رێگرى لیبکەن یان ئەوەتا بە هەندى وەرنەگرن و پەراوێزى بخەن یاخود ببنە دژ بۆى و بەکاریکى عەیبە و پیشتیلکردنى مافی بەرانبەرەکانى ئەژمار بکەن و رێگرى لێبکەن.. رنگە خووى ئیرەیى و زەمکردنى کەسانى بەرانبەر و تانەو تەشەر لێدان لەگەڵ سروشتى مرۆڤەکەدا پێگەیشتبێت و نەتوانیت دەستبەردارى بیت مەگەر لە کاتیکدا بە زەرەرێکى گەورە بۆى بشکێتەوەو ئەو دەم هەست بە پەشیمانى و پێشیلکردنى مافی بەرانبەرى بزانیت.. ئەمەش لە خودى مرۆڤەکاندا حاڵەتێکى رێژەییە و پەیوەندیەکى زۆرى بە ئاستى هۆشیاریەوە هەیە، بەتایبەت تەجاوز نەکردنە سەر مافى کەسانى دى و زڕاندنى ناو و ناوبانگیان.


لەگەل کرانەوەى وڵات بەڕوى جیهانداو پەیدابونى عەولەمەو بڕینى سنورەکان بەتایبەت لە روى راگەیاندن و ئاشکراییەک بۆ خۆیندنەوەیەکى نوێى کۆمەلگاکان، ولاتى خۆشمان بێبەش نەبوو لەو تێکەڵاوییە و بەتایبەتیش کۆچى تاکى کورد بۆ دەرەوەى وڵات و تێکەڵاوبونیان بە کولتورو کۆمەڵگە جیاوازەکان.. ئەمەش کاریگەرى زۆرى لەسەر تاکەکان دانا بەو تێکەڵاوییەو گۆڕینى زۆریک لە ئینسانەکان و دوور خستنەوەیان لە هەندى کاریگەرى دواکەوتویی کۆمەڵگاى شەرقى و داسەپاوى دینى کۆن و هەڵگرتن و قەبوڵکردن و خوێندنەوەى مافى بەرانبەر و تاکەکانى تر. کە بێگومان ئەوەش بەراى من دەچیتە خانەى پەرەسەندنەوە کە لە ئەنجامى کۆچکردندا رەوشیکى پیشکەوتنخوازانە بەخۆیەوە دەبینێت.


ئەوەى بۆ من جێگەى سەرنج و گومانەو مایەى بێزارى زۆرێکە لە هەندێک شوێن و کەسانى کورد کە ماوەیەکى دوورو درێژە وڵاتە ئەوروپیەکان بۆتە شوێنى ژیانیان و مانەوەیان لێى کەچى هێشتا بەو عەقڵیەتەى رابردوەوە بیر دەکەنەوە و هەمان کردارى ناشرین و خووى نابوتیان لە دەرون و مێشکیاندا پاراستوە.. بۆ نمونە مافی کچیک یاخود ژنى کورد لە ئەوروپا بە رەوا نابینن بە تەنها ژیان بکات کەچى بۆ ئەوروپیەکى بە شایستە دەزانن.. یاخود ئەگەر ببینن ژنیکى کورد خەریکى بژیوى خیزانەکەیەتى و کاردەکات بەلام مێردى نیە ئەمەیشیان پى قەبوڵ ناکریت و بە هەمانشێوە دەکەونە تانەو تەشەر لێدانى و دروستکردنى قسەو قسەلۆک بۆى. سەیرەکە لەوەدایە ژن هەر ژنە و کارکردن و پەروەردەو منداڵ بەخێوکردنیش هەر یەکە و کەچى کەسانیکى ناخ بۆگەن هەن جیاوازیان دەکەن و دەیکەنە بنیشتەخۆشەى ژێر دانیان بۆ ئەوان بەرەوا و بۆ خۆشمان بە عەیبەى دەزانن و تەداخول لە ژیانى کەسانێکدا دەکەن کە مافی ئەوەیان نیە.. لە هەموى سەیرتر رەنگە هەندیک لەوانە خۆیان بە خوێندەوارو رۆشنبیریش بزانن کە لەگەڵ ریزى زۆرم بۆ ئەو توێژانە چونکە بە هەمانشێوە ئەوەى دەیڵیم ریژەییە و رەنگە سەقەت وەریان گرتبیت و لەبەرگى ئەو دیاریکردنانەمدابن..


دیارە ئەمەى کە دەیڵیم و نوسیومە راستیەو حەسرەتى ژنانیکن لە ئەوروپا و هەمان کەسانى لاى خۆمان بونەتە ریگر لەبەردەم ماف و ئازادیەکانیاندا .. بۆیە دەڵێم کۆنەبەرست و بودەڵەکان لە ئەوروپاش واز لە رەفتارە ناشرینەکانیان ناهینن و بیرى دۆگمایان هەمیشە جەقبەستوەو شایانى ریزى دەوروبەرنین لیێان بگرێت.

 

 

فینلاند
trifa.karim@yahoo.com