په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠١٧

لە فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر رێز لە عەباس کیارۆستەمی دەگیرێ.

 

مەنسوور جیھانی


لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر رێز لە سینەماکاری کۆچکردووی ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" دەگیرێ.


رێوڕەسمی رێزلێنان لە سینەماکارای ناوداری ئێرانی "عەباس کیارۆستەمی" و براوەی خەڵاتی چڵە بەڕووی کانی پەنجاھەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر لە پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تارانی پێتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت و سینەماکاران بۆ بەشداربوون لەم فیستیڤاڵە دەتوانن فیلمەکانی خۆیان دوای ناونووس کردن لە ماڵپەڕیی فیستیڤاڵ بە ناونیشانی www.fajriff.com لە رۆژانی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ تا ١٠ی ئاداری ٢٠١٧ بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ رەوانە بکەن.


رخنەگران و پەیامنێران و رۆژنامەنووسانی دەزگاکانی راگەیاندنیش بۆ بەشداریی لە فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕیی فیستیڤاڵ بکەن و بۆ بەشداریی لەم فیستیڤاڵە داواکاریی خۆیان تۆماربکەن.


لە ناو دڵی پێتەختی ئێراندا، فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر رێز لە فیلمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە بە کوالیتەکان دەگرێت. ئەم رووداوە ھونەرییە پشتیوانی لە ئاڵووگۆڕییە فەرھەنگییەکان دەکات، دەسکەوتە نوێیەکانی سینەماکاران ھاندەدا و نمایشیان دەکات و ھەروەھا ئەو فیلمانەی کە لە بردنەسەرێی ئاستی ھاوبەشیی ھونەریی لە روانگەی گێڕانەوەی سینەماییدا رێخۆشکەرن، ئاراستەی ھۆگرانی ھونەریی سینەما دەکات.


لە تەنیشت ئەوانەشدا فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر بەو بەرھەمانەی کە لە گەشەپێدانی پەیامی یەکسانی و ئاشتی جیھانی و ھەروەھا تەکیزیان خستبێتە سەر تایبەتمەندییە ئەخلاقی و ئینسانییەکان، چاوخشاندن و دیدێکی تایبەتی دەبێت. ھەروەھا فیستیڤاڵ بۆ ناساندنیی فیلمەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیایی ناوەندیی گرینگییەکی تایبەتی ھەیە و بۆ ئەو بەرھەمانەی کە لە سازکردنیاندا لە پەندە راستەقینەکانی پێغەمبەرانی ئیلاھی، پەیامی ئاشتی و دۆستایتییان وەرگرتبێت، تەرکیزێکی تایبەتیان دەخاتە سەر.


سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر لە رۆژانی ٢١ تا ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی "رەزا میرکەریمی" و بەشداریی بەرھەم و دادوەران، دەرھێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "سینەمای سەعادەت" واتە بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە بڵیندە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جیلوەگاە شەرق" واتە پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "جامی جیھان نەما" واتە فیستیڤاڵی فیستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی "ژێر گەورەکردنەوە"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" واتە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیھان و ھەروەھا بەشی "دارۆلفۆنوون" واتە "پەیداکردنی بەھرەمەندان"، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و ڤۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک