په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٧\٢٠١٠

لەگەڵ ئەوەی رێگرییان لێکرا لە سلێمانی

تورکیا و ئێران شەرمەزار کرا.


سلێمانی - مەستورە


لەگەڵ ئەوەی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی ئیدارەی سلێمانی رێگرییان لە نارازیبوان کرد، کۆمەڵێک ڕێکخراو و لایەنی سیاسی و مەدەنی و جەماوەری سلێمانی و بە بەشداری لقی سلێمانی چاودێری کوردۆساید، دژی کردەوەکانی سەرسنوور تورکیا و ئێران چالاکیەکى شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.


لەژێر دروشمی لەبەرامبەر پەلامار و دەستدرێژیەکانی تورکیا و ئێران پێویستە لەمەیدان بین، ئەمڕۆ (22-7-2010) بەمەبەستی شەرمەزارکردنی ئۆپەراسیۆن و پەلامارەکانی حکومەتی تورکیا و ئێران و ئەو دەستدرێژییانەی کەرۆژانە دەکرێتە سەر باشووری کوردستان و ناوچەسنوورییەکانی کوردستان و خەڵکی مەدەنی رووبەرووی زیانی ماددی و مەعنەوی دەبنەوە، کۆمەڵێک حیزب و رێکخراو و دامودەزگای مەدەنی وراگەیاندن، کە بریتیبوون لەم لایەنانە "دەستەی داکۆکیکار لەزیندانییە سیاسیەکان، بزوتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ـ رێکخستنی سلێمانی، کۆمەڵێک لاوی نەتەوەیی، گۆڤاری هاوبیر، مەکتەبی کاروباری ژنانی ئازاد، گۆڤاری هاودەم، پرۆژەی پەمەیی، چاودێری کوردۆساید - چاک لقی سلێمانی، چالاکییەکیان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی لە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ پێکهێنا.


بڕیار بوو چالاکییەکە لەبەردەم باخی گشتی شارەکەوە بۆ بەر دەرکی سەرا دەست پێبکات، بەڵام بەهۆی رێگری پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی شاری سلێمانی، رێگەنەدرا چالاکیەکە بەرەو بەردەکی سەرا پێکبێت. بۆیە چالاکییەکە لەبەردەم باخی گشتی بەخوێندنەوەی بەیاننامەی لایەنەکان و دروشم وتنەوە، کە دژی هێرشی تورکیا و ئێران بوو دەستی پێکرد و هاوکات رەخنەی توندیش لە حکومەتی هەرێم گیرا کە بووەتە پارێزەری تورکیا و ئێران و لە لایەن لایەنە بەشدار بووەکانەوە رەخنەی توندی لێگیرا .


لەچالاکییەکەدا، بەیاننامەی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتی مەسیحی "cpt"سلێمانی، خوێندرایەوە، کە لە بەیانەکەیاندا ئاماژەیان بۆ، هەنگاوە ئاشتخوازانەکانی گەلی کورد لەباکووری کوردستان و ئەو پەلامارانەی سوپای تورکیا دەیکاتە سەر ناوچە سنوورییەکان کردبوو، هەروەها لەبەیاننامەکەی (سی پی تی)دا ستایشی "لێدوانەکانی"موراد قەریلان" کرابوو بەهۆی ئەو پەیامەی کە سەبارەت بە چەک داماڵینی و تبووی لەبەرامبەر بە پەسەند کردنی داخوازییەکانی گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، هەروەها ئاماژەشیان بەوەدابوو کە پێویستە تورکیا حوکمدانی نادادپەروەرانەی منداڵان لەسایەی یاسای دژە تیرۆر رابگرێت.


لەدرێژەی خویندنەوەی وتاری لایەنەکان، لەلایەن ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە، (دکتۆر فایەق گوڵپی) و بەرپرسی چاودێری کوردۆساید - چاک لەشاری سلێمانی (کاروان سالار) وتە پێشکەش کرا و هەرکامیان لەلایەن خۆییەوە، دەستدرێژییەکانی تورکیا و ئێران و رێگرییەکەیپۆلیسیان شەرمەزار کرد و وتیان، پێویستە ئاسایشی کورد، ئەرکی پاراستن و ئاسایشی کوردستان و تاکی کورد بێت، نەک پاراستنی بەرژەوەندییەکانی داگیرکەرانی سەر کوردستان.

هەروەها لەچالاکییەکەدا، کە بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەو چەند حیزب و رێکخراو دامودەزگایە خوێندرایەوە کە خۆپیشاندانەکەیان ئامادەکردبوو لە بەشێکیدا هاتووە: "داگیرکەرانی کوردستان لەگەڵ ئەوەی ماف و ئازادییەکانی گەلەکەمان لەلای خۆیان پەسەند ناکەن و بەئاگر و ئاسن وەڵامی داخوازییە رەواکانی گەلەکەمان دەدەنەوە و لەو لاشەوە دەیانەوێت هێزە سیاسیەکانی کورد لەدژی یەکتری بەکار بێنن، هەندێکیان بەدۆست و رەوا نیشاندەدەن و هەندێکی تریش بەدوژمن و نەیار، ئێمە لێرەوە بەهەموو لایەنە سیاسیەکان رادەگەێنین کە دۆستایەتیە سەختەکەی دوژمن هەڵیان نەخڵەتێنێ و باوەڕیان پێ نەکەن، چونکە ئەگەر راست دەکەن و دۆستی کوردن با لەگەڵ کوردی ناوخۆی وڵاتەکەیان بکەونە دانوستاندن و گفتۆگۆ و شەڕ بەکورد نەفرۆشن. پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەکان کار بکەن لەپێناو ستراتیژییەکی هاوبەش لەکۆنفرانسێکی نەتەوەییدا".


هەروەها لەبە شێکیتری بەیاننامەکەدا، هاتووە "گەلەکەمان لەباکووری کوردستان و لەدێهاتەکانی سەرسنوور لەباشووردا رۆژانە روبەرووی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا دەبنەوە سوپا دەڕندەکەشیان تەرمی شەهیدانی کورد دەشێوێنێت و پارچە پارچەیان دەکات، ئێمە پێویستە ئەو بێدەنگیەیی لەباشووری کوردستان هەیە بیشکێنین و ئەو پەیامەش بەداگیرکەرانی بدەین کە خەڵکی باشور ئەو زۆڵمەی سەر رۆڵەکانی گەلەکەی بەهیچ شێوەیەک پەسەندناکات".