لەگەل
نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنەکانى لوبنان
کوردەکانى لوبنان پاش ئەوەى لە ساڵى 1940 ئومیدیان نەما وەک هاوڵاتیەکى لوبنانى مامەلەیان لەگەل بکرێت بە هۆى دەرچونى بریارێکى کۆمارى تێیدا ئاماژە بە محال بوونى وەرگرتنى ناسنامەى لوبنانى دەکات بۆ ئەو کوردانەى کە بە هۆى کۆچ و شەرە جیاکان هاتونەتە لوبنان هەر بۆیەش پاش ئەوەى رەفیق حەریرى لە ساڵى 1994 دەسەڵاتى ئەم وڵاتە وەرگرت بۆ یەکەمین جار بەپێى بریارێک رێگاى بە کوردەکان دا بببن بە خاوەن ناسنامەى لوبنانى ئەوکاتەش نزیکەى سەدا شەستى کوردەکانى لوبنان بوون بە خاوەنى ئەم ناسنامەیە لە پاشان بەهۆى رۆڵى رەفیق حەریرى لە بەلوبنانى بوونى کوردەکان ئەو کات زۆربەى زۆرى کوردەکان بەهۆى ئەوەى زۆرینەیان سونە مەزهەبن لە هەڵبژاردنەکانى ئەو کاتە وەک لایەنگرێکى رەفیق حەریرى بینران هەرچەندە ئەو هێزە لوبنانیانەى وەک بەرهەڵستکار لە گۆررپانى سیاسى جموجۆل دەکەن بە تایبەتى لایەنگرانى (حیزبوڵا) و میشل عۆن پێیان وابوو ناونوس کردنى کوردەکانى لوبنان و پێدانى ناسنامە بۆیان تەنها مەبەستەکە لە بەهێز کردنى رەوتى سونە مەزهەبى لوبنان بوو بۆیە لە دواییە کاتێک سەرۆکى رەوتى گۆران و چاکسازى میشل عۆن لە یەکێ لە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى نوینەرانى لوبنان پاش ئەوەى لەگەل فوئاد سەنیورەى سەرۆک وەزیران لوبنان توشى دەماقاڵەیەک بوو عۆن بەگاڵتەوە گوتى ئەوە دیوارە ...ئەوە کوردە وەک ئاماژەیەک بۆ تێنەگەیشتن و خۆ لە گێل دانى فوئاد سەنیورە بۆ داوکاریەکان ، لەپاش قسەکانى عۆن وەک نارەزایەک چەندین کەسایەتى سیاسى و کوردى لوبنان وەڵامى قسەکانى میشێل عۆنیان داوە لە پێش هەموو لایەک سەرۆکى کۆمەلەى (ئهلئرز) کوردى رەمەزان فەتاح قسەکانى عۆنى وەک ریسواکردنی هەموو کورد وەسف کردوو پێى وابوو ئەو جۆرە قسانە تەنها بۆ پەڵکێش کردنى کوردەکانى لوبنانە بۆ دابەش بوون بەسەر هێزە بەرهەڵستکارو هێزە میانرەوەکانى لوبنان و هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەى رۆڵى کورد لە مێژووى لوبنان.
هاوکات پاش دەست نیشان کردنى میشیل سلێمان وەک سەرۆکى لوبنان کۆمەڵ ورێکخراوە کوردیەکانى لوبنان لە پێناو رونکردنەوەى رۆڵى کورد لە لوبنان و پێدانى یەکى لە کورسیەکانى ئەنجومەنى نیابى لوبنان بۆ کورد بەجیا کۆمەڵ ورێکخراوە کوردیەکان سەردانى چەندین لایەنیان کرد تا کەسێکى کورد پۆستێکى لە حکومەتى لوبنان بۆ دەست نیشان بکرێت هاوکات ئەو جموجۆڵەى رێکخراوە کوردیەکان لەلایەن کوردە لوبنانیەکان لێکدانەوەى جیاجیاى بۆ کراوە هەندێ لایەن پێیان وابوو پەرت و بڵاوى کوردەکانى لوبنان وایان کردووە چ لە رابردوو چ لە داهاتوو نەتوانێ کورد ببێتە خاوەن هیچ پۆستێکى سیادى لە لوبنان هاوکات نەبوونى یەک ریزى جەماوەرى لە نێوان کوردەکانى لوبنان و نەبوونى هاوپەیمانیەکى بەهێز لەگەل لایەنە سیاسەکانى لوبنان هۆکارێکى ترە بۆ ئەوەى کوردەکانى لوبنان هەمیشە خۆیان لە گۆرەپانى سیاسى لە پەراوێز ببین ، بههاء کوردى کە لە ناوچەى (ئهلبسته) لە بیروت لەگەل خانەوادەکەى لە ساڵى 1972 دەژیت دەڵێت ناهەقم مەگرن کە بە کوردى ناتوانم قسەتان بۆ بکەم ئینجا دەڵێت ئەوە هەر تەنها حاڵى من نیە بەڵکو زۆربەى زۆرى کوردەکانى لوبنان تا ئێستا نەیان توانیوە بەزمانى دایک قسە بکەن دوایش دەڵێت ئێمە سەرەتا خۆمان بە کوردێکى لوبنان دادەنێن پاشان خۆمان بە کوردێکى کوردستانى گەورە دادەنین ئەمجارە دەڵێت سوپاسى شەهید رەفیق حەریرى دەکەین کە بۆ یەکەم جار لە ساڵى 1994 ناسنامەى لوبنانى بە خشى بە نزیکەى 50 هەزار کورد لە نێوان ئەو 140 هەزار کوردەى کە لە لوبنان دەژین ، جێى ئاماژیە هەندێ لە سەرچاوەکان باس لە بوونى 140 هەزار کورد لە لوبنان دەکەن بەڵام بەهۆى شەرى ناوخۆى لوبنان بەشێکى زۆرى کوردەکان ئەم وڵاتەیان جێ هێشتووە و ئەوەى ماوەتەوە ئێستا زۆربەیان لە ناوچەکانى بیروت بەتایبەتى لە البستە و خان بلات و وادى ابو جمیل و عەکارو جەبل و تەرابلس دەژین.
بەهاء ئەو کورە گەنجە تەمەن 28 ساڵەى کە لە ناوە راستى بیروت لاى بازرگانێکى لوبنانى کارى شوفیرَى دەکات راى خۆى بەرامبەر حزب و رێکخراوە کوردیەکان بەپێکەنینەوە دەر دەخات و دەڵێت راستە کورد مێژوێکى گرینگى لە لوبنان هەیە بەڵام بەداخەوە بە هۆى پەرتەوازیمان نەمان توانیووە تا ئێستا نەوەک لە ئەنجومەنى نیابى لوبنان نوێنەرمان هەبێت بەڵکوو نەمان توانیووە لەئەنجومەنى ناوچە بچوکەکانیش خەڵکمان هەبێت لاى بەهاء هۆکار زۆرە بۆیە دەڵێت ئێمە رۆژێک لەگەل حەسەن نەسرواللەین وپاڵپشتى هەڵوێستەکانى حیزبوڵا دەکەین پاشن پشت بەقسەکانى ولید جونبلات دەبەستین ئینجا بۆ کاتێکى تر دەبینە لاینگرى هێزە مەسیحیەکان ، بەهاء زێدە تر دەربارەى کۆمەل ورێکخراوە کوردیەکانى لوبنان قسە دەکات و دەڵێت تا ئێستا باورم بەهیچیان نەبووە چونکە ئەگەر پارەییان پێ بدیەت ئەوا زوو راو هەڵویستى خۆیان لەگەڵت دەگونجێین و دەبنە هاوپەیمانت بۆیە بەها بە پێکەنینەوە دەڵێت وەرە بت بەم بۆ لاى ریکخراوێکى کوردەکان کە لە بیروت بارەگایان هەیە بزانە لە دوو کەس یا سێ کەس زیاتر دەبینیت ! ئینجا دەڵێت ورە 3 هەزار دۆلاریان پێبدە تا وێنەکەت لە تەنیشت وێنەى گەورەترین پیاوى نیشتمان پەروەرى کوردستان هەڵواسن ، هەر لەو شوێنەى بەهاء کار دەکات زۆر لە کوردەکانى بیروت خەریکى کارى خۆیانن.
بوشرا محوو ئەویش کچە کوردێکى بیروتیە ئێستا لە یەکێ لە ئاریشتگاکانى شەقامى فەردان کارى خۆى دەکات ئەویش وەک بەها تا ئێستا بە شێویەکى باش ناتوانێ بەکوردى قسە بکات بۆیە وەک خۆى دەڵێت تا ئێستا دوو خولى فێربوونى زمانى کوردیم لە یەکَێتى قوتابیانى کورد لە بیروت بینیوە بەڵام وەک پێوست نەم توانیووە فێرە زمانى دایک وباوکم بم پاشان ئەو کچە کوردە دەڵێت ئەوەى کوردەکانى لوبنان کۆ دەکاتەوە تەنها رۆژى نەورۆزە کە لە ناوچەى رەوشە کۆدەبینەوە دوایش بوشرا باسى پەرتەوازە بوونى هێزە کوردیەکانى لوبنانمان بۆ دەکات ودەڵێت حزبى رزگارى خۆى بە لاینگرى حزب اللە دادەنێت و لە رۆژى نەورۆز ئاڵاى ئەم حزبە لەجیات ئاڵاى خۆیان بەرزدەکەنەوە کۆمەڵەى الارز لەلایەن ولید بن تەلال پشتگیرى دەکرێن ، (بێت محو) یان ماڵى محو لەلایەن رەوتى مستەقبەل یان کورەکەى حەریری هاوکاری دەکرێن ، کۆمەڵەى خێرخوازى کوردى لە لوبنان لەلایەن رێکخراویکى ئەمەریکى هاوکارى دەکرێن دوایش بوشرا دەڵیت با زێدە تر باسى (مهجلیس ئهلئهعیان)) و شێخ وەهاج و ئەوانى تر نەکەم چونکە تەنها بۆ کارى بازرگانى خۆیان خەریک کردووە کەچى بەناوى کوردیش قسە دەکەن ، لاى بوشرا کوردەکانى لوبنان پێشتر بە شێویەکى زۆر لە چوار دەورى پارتى کرێکارانى کوردستان کۆببونەوە بەڵام پاش گرتنى ئۆجەلان دوبارە پەرتەوازە بوون خۆیان لە سیاسەت دور کردەوە ئینجا ئەو کچە کوردە دەڵێت من پێشتر لە رێزەکانى ئەو حزبە خەریکى کارى چالاکى سیاسى بووم بەڵام پاش گرتنى سەرۆک ئاپۆ وازم هێنا دواى بوشرا دەڵێت باشتر وایە ئێستا هەموو کوردەکانى لوبنان لە چوار دەورى وەلید جونبلات و ئیشتراکیە دیموکراتیەکان کۆببنەوە چونکە لاى هەموو لوبنانیەک ئاشکرایە کە وەلید جونبلات بە رەسەن کەسێکى کوردە و لە هەموو هێزە لوبنانیەکانیش زێدە تر باوهرى بە دروست بوونى کوردستانى گەورە هەیە و هەمیشەش داکۆکى لەمافى کوردەکانى لوبنان دەکات.
ئوسامە عارف پارێزەرو نوسەرى ناسراوى بیروتى دەڵێت ئەو ناوچەى ئێمە لێى دەژین لە بیروت زۆر لە کوردەکانى لوبنان تێیدا دەژین ئەوان مێژوێکى کۆنیان هەیە لە لوبنان دەستیان لە ئاوەدان کردنەوەى ئەم وڵاتەش هەبووە بۆیە چەندى زووتر زێدە تر رۆڵیان هەبێت پێم وایە لە بەرژەوندى تەواوى لوبنانیەکان دەبێت ’ بهاالدین حەسەن سەرۆکى کۆمەڵەى خێرخوازى لوبنانى کوردى دەربارەى رۆڵى کورد لە هەلبژردنەکانى لوبنان دەڵێت لە لایەن و هێزە سیاسیەکانى لوبنان بۆ ماوەى سێ سال و یازدە مانگ ئێمە بە کورد دادەنێن بەڵام مانگێک پێش هەڵبژاردن ئێمە دووبارە دەبینەوە هاۆلاتى لوبنانى ئینجا دەربارەى سیاسیەکانى لوبنان ئەو کوردە چالاک ڤانە ناسراوەى گۆرپانى سیاسى لە لوبنان دەڵێت ئەوان لە چەژنەکان پیرۆزبایمان لێناکەن لە ناخۆشی و یاد کردنەوەى ئەو کۆمەل کوژیانەى بەسەر میلەتەکەمان هاتووە سەرخۆشێمان لیناکەن بەلام کە دەنگ دانى هەلبژاردنەکان هاتە پێش هەموویان خۆمان لى َنزیک دەکەنەوە.
توفیق کوردى کە چەند جارێک بەناوى حزبى رزگارى لە بیروت وەک مورشەحێک خۆى هەلبژاردووە دەنگى پێوستى بەدەست نەهێناوە دەڵێت ئەرمەنەکان لە رابردوو وەک ئێمە بە هۆى شەرى عوسمانیەکان هاتونەتە ئێرە بەڵام نازانرێ بۆ دەبێت کورسیک بۆ کەمینەى ئەرمەنیەکان هەبێت کەچى هیچ بۆ کوردەکان نەبێت.
بەرامبەر هەڵوێست و لێدوانى سیاسیە
کوردەکانى لوبنان جانگیر خەمۆ چالاکڤانى سیاسى لە لوبنان دەڵێت ئێمە
هەموو لایەک کوردەکانى لوبنان گوناه بارین چونکە وەک پێوست نەمان
توانیوە بەیەک رێزى کار بکەین دوور بین لە کێ برکێ یەکترى پاشان دەڵێت
کە پارەتى کرێکارن لە بیقاع بوون ئێمە هەموو لایەکمان لەژپَیر
رێنمایەکانى ئۆجەلان خەباتمان دەکرد بەڵام ئێستا لە مانگى رەمەزانان
کاتێک لە ئێوارەخوانێک لەلایەن ئەم رێکخراوە کوردیانە داوەت بکرێن
ئەگەر بیست هەزار لیرەى لوبنانیمان لێ خهرج بکەن دەبێت ئێمە پەنجا
هەزار لێرە بخەینە ناو ئەو زەلفەى کە لە پیشمان دادەنێن.
r_kochare@hotmail.com
|