١٩\٧\٢٠١٤ لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی سوێد
باس لە
بەرپرسە تاوانبارە خاوەن رەگەزنامە سوێدییەکان کرا.
کۆی ئەم تاوانانەش بەشی زۆری ئەو بەرپرسە ئەمنیانە ئەنجامیان داوە خاوەنی رەگەزنامەی سوێدیین یان پلەی بالای ئەمنیان هەیە، بۆیە داوامان لیکردن لەگەلمان هاریکاربن بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو کەیسە و جوولاندنی لە میدیاکانیش کە چۆن کەسانی خاوەن رەگەزنامەی سوێدیی بن رۆژنامەنووس تیرۆر بکەن و بیفڕێنن لەم بارەوە بەلگە و زانیاری سکالا و ناوی بەرپرسەکانی پۆلیس و هەموو ئەو پەرلەمانتارە سوێدییانە کە گرنگی بەو دۆسیانە داوە لەگەلمان پێمان دان تا بۆ راپۆرت ئامادەکردنەکەیان سوودی هەبێ نوێنەری سەندیکا سوپاسی کردین کە بۆ پیدانی ئەو زانیاریانە و هاوکات لای سەرنجراکیش و گرنگ بوو کە کەسانێک هاولاتی سوێدیین و رۆژنامەنووس تیرۆر دەکەن و دەیفڕێنن، بۆیە گوتی ئیمەش هاریکار دەبین لە جوولاندنی ئەو کەیسە بە تایبەتی کە هاوپیشەکانی ئیمە تیرۆر دەکرێن و دەفڕێندرێن و بە پێی یاسای سوێد ئەگەر لەسەری ساخ بۆوە دەدریتە ددگا و ناویشی دواتر دەدریتە پۆلیسی ئەنتەرپۆلی جیهانی، بەلام داوای کرد ماوەیەکمان پی بدەن تا بەدواچوون بۆ ئەو زانیاریانە لەگەل پۆلس و پەرلەمانتار و بەلگەی ریکخراوەکان دەکەین.
|