له‌گه‌ڵتانین گه‌ریلاکانی
ده‌ته‌په.

قادر نادر
ماوه‌یه‌که ده‌یان بابه‌ت لههزرم ده‌خولێته‌وه ، وه‌لێ هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
بواری نووسینم بۆ ناره‌خسێ ، یان هێزێک وه‌ک
ئێستا پالم پێوه نانێت ، بلێت دهبنوسه چه‌ند وشه‌یه‌ک بۆ سه‌ر
شاشه‌ی کهیبۆردهکهت . ئاخر ئه‌وه‌ی کورد و خاوه‌ن که‌ڕامه‌ت بێت ،
چۆن ده‌توانێت ئازاری خۆی له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی نوێی( تورکی ، ئه‌مه‌ریکی)
، به نوسین وخۆپیشاندان ، ناره‌زایه‌تی نامه و هاوسۆزیه‌ک دژ به سه‌رۆکه
ره‌ش پێشته درۆزنه‌که‌ی داکۆکی گه‌لان، ده‌رنه‌بڕێت!؟ چۆن چۆن مرۆڤ ده‌توانێت
دژ به‌داخستن و هه‌ولدان بۆ ده‌م به‌ستنی گه‌ریلاکانی ناو په‌رله‌مانی
گورگه بۆره‌کانی که‌مالیزم له‌شێوازی نوێی (ئه‌ردۆگان و عه‌بدوڵلا گول)
ستۆکهۆلم ئاسا نه‌یان داته به‌ر هێلکه‌ی شکاو ته‌ماته‌ی ڕزی ، تۆڵه‌ی
ئازاری ههتککراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان لێ نه‌کاته‌وه .
مڕۆڤ چۆن ده‌توانێت بێ ده‌نگ بێت له‌ئاست ده‌یان هه‌زار ژن و منالی
نیشتمانه‌که‌ی که به‌رێبه‌رایه‌تی ده‌ته‌په و پ‌ک‌ک به‌رده‌وام کفنی
سپیان له‌به‌ره و شه‌ری گه‌وره‌ترین وسهرسهخترین داگیرکه‌ری درێژ
خایه‌نی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و ڕۆژ له‌دوای رۆژ به شه‌ونخونی ژنان و
ماراسونی دایکانی شه‌هید، ده‌ست شکانی زارۆکی کورد و زیندانه قاره‌مانه‌کان
و خوێنی هه‌زاران کچ و کوری ئایدن ئەردەمی ئاسا وانه‌یه‌کی نوێ ده‌ده‌نه
تورکه‌کان و پێیان ده‌لێن ، ئاگاداربن ، ئه‌گه‌ر چی به‌کۆمه‌ل براو
خوشکه‌کانتان ، له‌ده‌رسیم و زیلان شه‌هیدکرد ، چه‌ندین شۆرشتان له
دیاربه‌کرو ئارارات و ده‌رسیم وکۆچگیری کپکرده‌وه ، 75 سال زیاتر
زمانی زگماکتان لێ قهدهخهکردین ، ئه‌وه ببینین گه‌ریلای قه‌ندیل و
پۆت شکانهکانتان له زاب ، خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆنی دیاربه‌کر و سه‌رکه‌وتن
له 99 شاره‌وانی ، رابونی کوردان له‌هه‌نده‌ران.
قورتان به‌سه‌ر ویستتان به زیندانی له‌یلا زانا و هاوڕێکانی ترس بخه‌نه
ناو په‌رله‌مانتاری کوردان ، که‌چی هه‌مویان لێتان بونه له‌یلا زانا .
ویستتان به‌کوردی وتن له‌ناو په‌رله‌مانه پڕ لهتاوانهکهتان، بێده‌نگیان
بکه‌ن ، که‌چی ئه‌حمه‌د تورک سه‌رله نوێی وانه‌ی ئهزکوردین نامرینی پێ
وتنه‌وه . بۆیه هه‌زار ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانا له په‌رله‌مانێتی
بۆ زیندان ببه‌ن ئه‌و سروده به‌وزمانه شیرینه سه‌دان جاری تر له‌ناو
ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌وترێته‌وه .
ئای نیشتمانم که‌چاوت به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاره کورده‌کان له باشور
و په‌رله‌مانی عیراق دهکهویێت ، شه‌رم دادتهدهگرێت ئه‌وانه نوێنه‌ری
کوردن ، چونکه کوری حزب و پاره و ئۆتۆمۆبیلن نه‌وه‌ک که‌رامه‌تی هه‌تک
کراوی گه‌رمیان و که‌رکوک. به‌لام که ئاوڕێک له‌باکور ده‌ده‌یته‌وه ،
هه‌ست ده‌که‌یت ، گه‌ریلات له‌ناو په‌رله‌مانی پڕ لهگورگه بۆری مه‌هه‌په
و جههپه هه‌یه که‌داوای نوێکردنه‌وه‌ی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی ده‌رسیم
ئاسا ده‌که‌نه‌وه . ئاخر ئێمه زۆر ده‌مێکه پێویستمان بهنوێنهرانێکه
لههاوشیوهی له‌یلا زانا و ئه‌حمه‌د تورک و سه‌باحه‌ت تونجه‌لی و هه‌ر
37 ئه‌ندامه‌که‌ی تری یاساخکراوی دادگایه‌که‌ی که‌مالیزمه ، که له‌ناو
باره‌گا و په‌رله‌مانه‌کانیان به زمانی کوردی ئاگر له‌جه‌سته‌یان به‌رده‌ن
و که‌رامه‌تی تێک شکاومان بۆ بگێرنه‌وه ، تابهنهوهکانی داهاتوو
بلێین سه‌یرکه‌ن سه‌رباری زه‌لیلی سه‌رکرده‌کانی باشور ورۆژههلات ، ئه‌وا
ببینن جوان جوان چۆن له‌په‌رله‌مان و پایته‌خته‌کانی پڕ له خوێنه‌وه
، کچانی کورد شیر ئاسا په‌لاماری گورگه بۆره 80 ساله‌کان ده‌ده‌ن .
ئه‌وان په‌ندیان له‌له‌یلا زانا وه‌رنه‌گرت ، کهبهزیندانی کردنی گه‌وره‌ترین
ده‌ستکه‌وتی بۆ گه‌لی کورد هێنا ،یان به‌داخستنی 4 پارتی پێشوی هاوشێوه‌ی
ده‌ته‌په ، کورد نه‌ک کۆلی نه‌دا ، به‌لکو ئاگرێک له‌جه‌سته‌ی به‌ردان
که که‌ڕ ولالی کوردانی باکوری پێ هاته مه‌یدان . به‌ده‌ست خۆم نیه
که‌چاوم به گریلاکانی ده‌ته‌په ده‌که‌وێت حه‌ز ده‌که‌م کرنۆشیان بۆ
ببه‌م ، چونکه ئه‌وانه له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی سه‌رسه‌خترین دوژمنی
کورد ده‌جه‌نگن و هه‌موو چرکه ساتێک ، یاری له‌گه‌ل مردن ده‌که‌ن .
چۆن ده‌توانم له‌گه‌لیان نه‌بم کهکهرامهتی سه‌دان ساله‌ی پڕ له‌خوێنی
ده‌سه‌لاتی سه‌لجوقی ئهرتهغلی پڕ له‌مه‌رگ و خوێنمان بۆدهگهرێنهوه
. به‌لێ ئه‌وان له‌باکور له‌ناو که‌مالیزم که عه‌سکه‌رتاریه‌ت
حوکمرانه ، که‌چی له‌روی ئیداری کوردستانی باکوریان رزگار کردوه ،
به‌رپرسانی باشوری کوردستانیش ، هه‌مو ناوچه ته‌عریبکراوه‌کان له
ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه یه ، که‌چی ڕۆژ له‌دوای تێکشکان و سه‌نگه‌ر
چۆل کردن بۆ ته سیمایان .
ئای چ شه‌رمێکه خۆم پێ کوردی نه‌ته‌وه‌یی بێت ، که‌چی چه‌ند کاتژمێرێک
له‌ته‌مه‌نم دژ به‌و پیلانه نوێیه له‌ناو ئه‌و ئه‌ورپایه دیموکراسیه
به ده‌نگ یان به نوسین و یاداشتێک نه‌خه‌مه کۆلمه‌وه بلێم ئه‌ی گه‌ریلاکانی
ده‌ته‌په ، تا ئێوه خاوه‌ن ئه‌و که‌رامه‌ته نه‌ته‌وه‌یه بن و
ئازاری گورگه بۆرهکهمالیستهکان بده‌ن له‌گه‌لتانین له‌گه‌ڵ !؟
|