په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٢\٢٠١٢

لە گەرمیان دیپۆرتکراوەکان خۆپیشاندانیان بەرپا کرد.
داوا دەکەین بریاری ٢٦٢ دیپۆرتکراوەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

 


لەدرێژەی هەوڵەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بۆ بەرگری لەخواست وداوا ڕەواکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان . پاش خۆپیشاندانی فیدراسیۆنی پەنابەران لەبەردەم پاریزگاری سلێمانی و بێ وەڵامی حکومەتی هەرێم، ئەمجارەیان دیپۆرتکراوەکانی گەرمیان لە قەزای کەلار دەنگی نارەزایەتیان بەرزکردەوە لە پێناوە بەدەنگەوەهاتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی خواست و داواکانی پەنابەرە دیپۆتکراوەکان. لەبەدەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانیان رێکخست.

خۆپیشاندەران بە چەندین دروشمی جۆراجۆر(دیپۆرت کراوه‌کان قوربانی هەڵومەرجی نەخوازراوی کۆمەڵگای کوردستانن.ئێمە ماڵو حاڵو پیداویستیەکانی ژیانمان لەدەستداوە، ئێمه‌ قوربانی ‌سیاسه‌تی هاوبه‌شی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئەوروپا وحکومەتی عێراقی و هەرێمین، مەسەلەی پەنابەران مەسەلەیەکی ئینسانی هەقخوازانەیە،کار یان بیمەی بیکاریمان دەوێت،کاری پێشومان بۆ بگێرنەوە،دیپۆرتکراوەکان قەرەبۆ بکەنەوە، رێکەوتن نامە بە ژیانی پەنابەران محکومە، حکومەتی هەرێمو پەرلەمان پرۆژەبریاری فیدراسیۆن جێبەجێبکات، بریاری ٢٦٢ی حکومەتی عێراقی بمانگرێتەوە، مافی پەنابەری مافی ئینسانە.... کە خواستی وداوا ی دیپۆرتکراوەکانی لە خۆدەگرت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە خرایە روو.


پاشان وەفدێکی فیدراسیۆنی پەنابەران کە پێک هاتبوو لە(دەشتی جەمال ، مەریوان محمود،بروسک نەوزاد مەجید) لەگەڵ بەریزان(بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان سەباح کۆیخا، قایمقامی گەرمیان جەلال شیخ نوری،بەرپرسی شارەوانی حاکم عەتا) کۆبوونەوە بەمەبەستی گەیاندنی داوا بەرهەقەکانی دیپۆرتکراوەکان.


لە کۆبوونەوەیەدا دەشتی جەمال لەسەر رەوشی پەنابەران وئەو هاوکاریانەی لەلایەن حکومەتی عیراقی و هەرێمەوە ئەنجام دراو ەبەژیانو ئایندەی پەنابەران باسکرا و هەروەها لەسەر کێشەو گیروگرفتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکانو لە بیکاری و دەستکورتی وخەمۆکی دەردو مەینەتی، بۆ بەهرەمەندبوون لە پیداویستیەکانی هاوڵاتی ئاسایی و کۆمەک بە تێکەڵاوبووونەوەیان و هەنگاو نانی حکومەت بۆ جێبەجیکردنی پرۆژەبریاری فیدراسیۆن کە ماوەی سالێکە خراوەتە بەردەم پەرلەمان و حکومەت کە داوای خۆپێشاندارانە روونکرایەوە و پاشان یاداشتی فیدراسیۆن کە خواستەکانی دیپۆرتکراوەکانی لە خۆ دەگرت لەگەل زیاتر لە ٢٠٠٠ واژوی پشتیوانی لە کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و دەیان نامەی رێکخراوەکانو حزبو لایەنی سیاسەکان کە هاوپشتی لە داواکانی دیپۆرتکراوەکان لە خۆ دەگرێت تەسلیم بە بەرپرسی ئیدارەی گەرمیانکرا.


بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان لە وەلامدا رای گەیاند ئەوان پشتیوانی خۆیان لە داخوازیەکانی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان دەکەن و تەواوی یاداشت و واژوکانو نامەی پشتیوانیەکان دەگەیەنیتە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاکامەکانی فیدراسیۆن ئاگادار دەکاتەوە.


پاشان دەشتی جەمال ئاکامی کۆبوونەوەکەی بۆ خۆپیشاندەران و دەزگاکانی راگەیاند روونکردەوە. ئەوەشی تاکید کرد ئیمە لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین وریگا نادەین ئایندەو چارەنوسی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بێ وەڵام جێبهڵریت لە حاڵەتی وەڵام نەدانەوەی حکومەت شیوازی دیکە نارەزایەتی لەدەرەوە و لەناوەوەی کوردستان دەگیریتە بەر.


لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
١٢\١٢\٢٠١٢

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک