٧\٥\٢٠١٦
لە گەشبینییەوە بۆ
رەشبینیی لە چەند شیعرێکی گۆراندا.

سەدیق سەعید
ڕەشبینی وەک بە شێک لە تێڕوانینی مرۆڤ بۆ ژیان و وەک دیاردەیەکی
دەروونیوکۆمەڵایەتی لە ژیانی زۆربەی مرۆڤەکاندا بوونی ھەیە. کە تیایدا
لە یەکێ لە چرکە ساتەکانی ژیانیدا، بە ھۆی پاڵنەرێکی دەروونی و
کۆمەڵایەتی، دێتە ئاراوە. مۆتیڤەکانی ڕەشبینی، ڕەنگە لە ژیانی مرۆڤدا
زۆربن. بە شێکیان پەیوەندیان بە ھەڵومەرجی خودییەوە ھەیە، وەک ڕوودانی
کارە ساتێکی دڵتە زێن و نامۆبوون و لە دەستدانی شتێک کە دواجار ئەو
دنیابینیە لای مرۆڤ دروست دەکات کە بە ڕەشبینییەوە بڕوانێتە ژیان، بە
شێکی دیکەشی پەیوەستە بەو ژینگە و ھەڵومەرجە بابەتیەی خودی مرۆڤ وەک
بوونەوەرێک تیایدا دەژی. بەو پێیەی دەکەوێتە ژێر کاریگەریەتی ئەو
ڕوواداوانەی ڕوودەدەن. بۆ نموونە: وەک شەڕو وێرانکاریوکۆچو
ئاوارەییوژیان لە مەنفا.فاکتەرەکانی ڕەشبینی، چ ئەوانەی پەیوەستن بە
ھەڵومەرجی خودیوژیانی تایبەتی مرۆڤەوە، چ ئەوانەشی پەیوەستن بە
ھەڵومەرجی بابە تییەوە، کاریگەریەتی نێگەتیف بە سەر ژیانی مرۆڤەوە جێدە
ھێڵن، کە سەرەنجام بە ڕەشبینی و نا ئومێدییەوە بڕوانێتە ژیانی داھاتووی.
لە ڕوانگەی کەسی ڕەشبیندا، ژیان لەو پنتە کۆتایی دێت، کە کارەساتەکەی
تیادا ڕووداوە. بۆیە بوون و ژیان، ماناو چوارچێوەیەکی دیکە دەگەیەنن،
لای مرۆڤ، دوای دروستبوونی ئەو دنیابینیە ڕەشبینییە. ڕەشبینی وەک
دنیابیینیەک و تێڕوانینێکی کۆمڵایەتی و ھزریانە بۆ ژیان، وەک بابەت و
گوتار لە بە شێکی زۆری ئەزموونی شیعری شاعیرانی ئێمە، بە جیاوازی
ئەزموونی شیعریانەوە، دەبینرێت. بەو پێیەی دەقی شیعری، زادەی بیرو
ڕوانینەکانی شاعیرە بۆ ژیان، ئیدی ئەو ڕووداوانەی لە ژیانی ئەودا
ڕوودەدەنو دەیانبینێت، دواجار وەک گوتارێک ڕەنگدانەوەیان دەبێت لە دەقی
شیعریدا. بەو پێیەی شاعیر، دەکەوێتە ژێر کاریگەریەتی ئەو ڕووداوانەو
کار لە ھەست و نەست و تێڕوانینی دەکەن. بە تایبەتیش بۆ نەتەوەیەکی وەک
ئێمە، کە ھەمیشە لە نێو کارەسات و تراژیدیاکان ژیاوین. ئیدی ھەموو ئەو
ڕووداوانە، کەم تا زۆر ئەو ھەستە ڕەشبینیەیان لای ھەر یەکێکمان، لە
یەکێ لە قۆناغەکانی ژیان دروست کردووە.بۆیە کاتێ تێکستێکی شیعری بە
نموونە، ھەڵگری گوتارێکی ڕەشبینانەو نا ئومێدانەیە، لە بنە ڕەتدا ئەمە
ڕەنگدانەوەی ئەو ھەڵومەرجە کۆمە ڵایە تیەیە کە شاعیر وەک مرۆڤێک لە
ژیانیدا بینیویەتیو تیایدا ژیاوە. دواجار ئەو ھەستە ڕەشبینییە وەک
گوتارێک لە دەقی شیعریدا، ڕەنگیداوەتەوە. لەو ڕوانگەیەوە دە کرێ بڵێین،
گۆران وەک شاعیرێکی نوێخوازو داھێنەری کورد، یە کێکە لەو شاعیرانەی، لە
بە شێکی شیعرەکانیدا، بە ڕوانگەیەکی ڕەشبینییەوە دە ڕوانێتە ژیان.
یاخود گوزارشت لە ڕووداوو کارە ساتێکی دڵتە زێن، دەکات.گۆران وەک
شاعیرێک، ھەڵو مەرجی ناخۆش و سەختیو ناسۆریو ڕووداوی دڵتەزێنی زۆری لە
ژیانی خۆی بینیوە. ھەر لە مردنی باوک و خوشکو براکانیو دواتریش ھەردوو
جگەر گۆشەکەی ھیواو گوڵالەَ، کە دوو لاوانەوەی شیعری جوانی بۆ نووسیون،
تا دەگاتە زیندانیکردنی خۆی و دواتریش نەخۆشکەوتنی. ئەمە وێرای ئەو
ھەموو ستەمە سیاسییەی لە سۆنگەی بیروڕاکانییەوە لێی کراوە. ھەموو ئەو
ڕووداوە دڵتە زێنانە،ئەگەرچی لە ئاستی کە سی و ژیانی تایبەتی گۆراندا،
سەرچاوەی خەمی گەورەو ناسۆری زۆرن. وەلێ ھەوێنی چەندین دەقی تراژیدی و
ئەدەبی جوانن، کە ڕوانگەو دنیابینی گۆران، بە تایبەتیش لە ئاستنی
ڕٍەشبینیدا، دەردەخەن. بۆنموونە: مەرگی ھەردوو جگەر گۆشەکەی،
کاریگەریەکی گەورەی ڕوحیان لە سەر ھەست و ژیانی گۆران جێھێشتووە. بۆیە
لە دوو دەقی شیعریدا، مەرگی ئەو دوو جگەر گۆشەی دەلاوێنێتەوەو وەک
باوکێکی جگەر سووتاو،ھەست و نەستی خۆی لە ئاست ئەو کارەساتە دەر دەبڕێت.
گۆران ئەگەرچی لە بە شێکی شیعرەکانیدا، ڕە شبینانە دە ڕوانێتە ژیان،
وەلێ لە گە ڵ ئەمەشدا، چەندین دەقی دیکەی لە وەسفی سروشت و جوانی ژن
نووسیوە، کە لە ئاستێکی ھونەری وردی وەسفکردندان. واتە ڕەشبینی شاعیر،
نە بۆتە مۆتیڤێک بۆ کوشتنی گەشبینیو ژیاندۆستی شاعیر. ئەگەرچی، ژیانی
پڕ بووە، لە خەم و ناسۆریو بێبەشی لە سۆزو خۆشەویستی.ئەوەی لێرەدا بۆ
من وەک خوێنەرێک جێگەی ھەڵوەستە لە سەر کردنە، ھەر تەنھا ڕەشبینیو
ئاستی ڕوانینی شاعیر نییە بۆ ژیان دوای کارە ساتەکان. بە دەر بڕینێکی
تر، تەنھا ڕەشبینی وەک دۆخێکی کۆمەڵایەتی و دەروونی، ژیانی مرۆڤەکان،
بە تەنھا لە دە قە کانی گۆرانی شاعیر نابینیرێن، بەڵکو ئەوەی جێگەی
تێڕامانە، ھەبوونی ھەردوو دنیابینی گەشبینی وڕە شبینییە، بە تەنھا لە
یەک دەقی شیعریدا. واتە گۆرانی شاعیر سەرەتا، لە ئاستێکی گە شبینییەوە
دەڕوانێتە ژیان، دواتر ئەو دنیابینییە کتو پڕ دەگۆڕدرێت بە ڕەشبینی. بە
ڕادەیەک کە لە دوو دێڕی یەکەمدا، تا ئاستێکی زۆر گەشبینە، بەڵام لە
کۆتایی شیعرەکەیدا، بە ڕەو ڕەشبینی دەچێت. ئەمە ش خاسیە تێکی دیکەی
داھێنەرانەی گۆرانی شاعیرە. ئەو گۆڕینە لە ھەست و نەست و دنیابینی،
دەرەنجامی کەوتنە ژێر کاریگەریەکانی ڕووداوەکانە لە ژیانی شاعیردڕ.
مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمە ڵایەتی، لە ھەندێک ساتی ژیاندا، گە شبینە،
وەلێ لە ھەندێ کاتدا، ئەو گەشبینییە، بە ھەر پاڵنە رێکەوە بێت، دە بێتە
ڕەشبینی. لە ھەندێک لە شیعرەکانی گۆرانیشدا، ھەست بەو دوو گوتارە
جیاوازە دە کەین، لە شیعرێکدا، بگرە لە ھەندێ کاتدا، لە دوو نیوە دێڕدا.
ئەمەش دەریدەخات، کە ھزرو دنیابینی گۆران وەک شاعیرێکی نوێکەرەوە لە
شیعری کوردیدا، بەردەوام لە گۆڕان دابووە. وەک ئەوەی بە شێک لە
شیعرەکانی ڕۆمانسینو بە شێکیش لە شیعرە کانی لە ژێر کاریگەریەتی بیری
سۆسیالیزمو چەپ و ڕیالیزمی شۆڕشگێڕی نووسراون. کاتێ تێڕوانینی گۆران لە
گەشبینییەوە بۆ ڕەشبینی دە گۆڕێت، ڕەنگە لە میانەی خوێنەوەمان بو
شیعرەکانی ھەستی پێبکەین. ئەو گۆڕانکاریە دە شێ بەو شێًوەیە وێنای
بکەین.
دنیابینیی شاعیر ..... گەشبینیی ..... رەشبینیی...
لە شیعری بە ندیخانەدا، ئەو ڕوانگەی گۆران ھەستی پێدە کرێت، کاتێ لە
دێڕێکدا، گە شبینیە، کە چی لە نێوە دێڕی دووەمدا، ئەو دنیابینییە لەو
پە ڕی گە شبینییەوە دە گۆڕێت بە ڕەشبینی.ئەمەش بە ئاشکرا لە میانەی
دەربڕینەکان و وێنەی شیعرییەوە ھەستی پێدەکەین. گۆران لە یەک کاتو ساتی
بیرکردنەوەیدا، تێڕوانینێکی بە دوو ئاستی جیاواز لە دەقەکەیدا بە رجە
ستە دەکات. لە سەرەتادا گە شبینە، کاتێکیش، ئەو بارودۆخەی تیایدایە،
دێتەوە خەیاڵی، ئەوا ئەو گەشبینییەی دەگۆڕێت بە ڕەشبینیلە سەرەتای
شیعرە کەیدا دەڵێت:
ئەی دنیای جوان، دنیای بە ھار، دنیای ڕووناکی..
تاوانم کرد گەل پێوەی نام مۆری ناپاکی..
لە دێڕی یەکەمی شیعرەکەیدا، ئاستی تێڕوانینی گۆران بۆ ژیان گە
شبینانەیە. وشەکانی جوان، بەھار، ڕووناکی، ئەو دەربڕینانەن، کە لە
ئاستی مەدلولدا، دەلالەتی گەشبینی دەگەیەنن. ڕووناکیو بەھاری، دەسپێکی
ھاتنە ئارای دۆخێکی دیکەیە، کە تیایدا مرۆڤ بەرەو گەشبینی و نوێبوونەوە
دەچێت. ڕووناکی کاتێ دەردەکەوێتـ درک بە شەوە زەنگو تاریکی دەکات.
بەمەش تاریکر نامێنێتو ڕۆشنایی دەردەکەوێت. بڕوابوون بە ڕۆشناییو
نەمانی تاریکی، لە تێڕوانینەکانی مرۆڤە بۆ گەشبینی. بە ھاریش، دە سپێکی
نوێبوونەوەی سروشتو ھێمایەکە بۆ جوانیو دڵگیری، کە دیارە مرۆڤ ئەگەرگە
شبین نە بێت، ڕەنگە جوانییەکانی بە ھار سەرنجی ڕانە کێشن. بۆیە ئەم
وشانەی لە دێڕی یەکەمی شیعرەکەیدا، دەیانبینی، وشەیەکن، کە ھێمای
گەشبینیو ژیاندۆستی دەگەیەنن. بەڵام کاتێ گۆران فەزای بەندیخانەی
دێتەوە یاد،ئەو گەشبینییەی دەبێتە ڕەشبینی. ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە،
لە دێڕی دووەمدا،ڕەشبین دەبێت. کاتێ باسی مۆری ناپاکیو بەندیخانە دەکات.
گۆران ڕاشکاوانە، دان بە تاوانەکەی دەنێت. ڕەنگە دانان بە ھەر
ھەڵەیەکیش، کە مەرج نییە ھەر تەنھا تاوانێک بێت،سەرەتای پە شیمان
بوونەوەو ڕەشبینی مرۆڤ بێت. کاتێ ھەست دەکەیەن تاوانێکمان کردوە.ئەوا
ھەست بە پەشیمانی دەکەین. کاتێ پە شیمانیش بووینەوە، بێگومان ئەوا ھەست
بە ئازاریویژدانو ڕەشبینی دەکەین. دوالیزمیەتی گەشبینیو ڕە شبینی، لەو
دەقەی گۆراندا بە ردەوام دەبێت.ئەمجارەیان دەڵێت:
بەقەد کونی دەلاقەکەم ئاسمان دیارە..
ئەمە ھەمووی ناونیشانی ڕۆژی بەھارە..
ئەگەر ئاسمان وەک فەزایەکی کراوەو بێ سنوور، ھێمایەک بێت بۆ سەربەستی و
بۆ ئازادی، ئەوا لە بەندیخانەدا، گۆران تەنھا بە قەد کونی دەلاقەیەک،
ئاسمانی لێ دیارە. واتە لە نێو ئەو فەزا کراوەدا، ئەو تەنھا چەند
ڕۆشناییەکی بچووک لە تیشکی خۆر دەبینێت. کە بە قەد کونی دەلاقەیەکە، کە
دەر بڕینێکە بۆ پەنجەرەکانی بە ندیخانە. ئەگەر نەدیتنی ئاسمان ھێمایەک
بێت بۆ ڕەشبینی، بە ومانایەی مرۆڤ بێبەشە، لە ڕوانینو تەماشاکردنی
ئاسمان بە ئارەزووی خۆی، ئەوا گۆرانی شاعیر نەیتوانیوە ھەموو ئاسمان
ببینێت. ئەمەش دەریدەخات کە لە دۆخێکی ڕەشبینی دابوەو بەو دەربڕینەوە
گوزارشتی لەو دۆخە ڕەشبینییەی خۆی کردوە.بەڵام شاعیر ئەگەر لەم دێڕە
شیعریەیدا ئاسمان نە بینێت و ڕەشبین بێت، ئەوا لە دێڕەکەی تردا، گەشبین
دەبێتو لە دەلاقەیەکی بچووکەوە موژدەی دەرکەوتنی ناونیشانی ڕۆژی بە ھار
دەدات. بێگومان بە ھاریش دەسپێکی نوێیبوونەوەی سرووشتو ھاتنە ئارای
ژیانێکی تازەیە. گۆران ئەگەرچی سەرەتا نائومێد بوە، کە ھەر تەنھا بەقەد
کونی دەلاقەیەک ئاسمانی دیوە، وەلێ دواتر ئەو نائومێدییەی نەبۆتە ھۆی
دارووخانوشکست لە ژیان. بەڵکو موژدەی دەرکەوتنی بە ھاریشی ھەر لە خەیاڵ
بوە. ئەمەش لە یەک کاتدا، ڕەشبینیو گەشبینی،لە شیعرەکەیدا بە رجەستە
کردوە. لە شیعری شیوەن بۆ گوڵالەدا،دیسانەوە ئەو دوالیزمیەتی ڕەشبینیو
گەشبینی، لە وەسفی گوڵاڵەدا دەبینین. گۆران لە سەرەتای شیعرەکەیدا
دەڵێت:
کچم مایەی ژیانم یادگاری،شەبابم نۆبەرەی شیرینی داری..
جگەر گۆشەی عەزیزم نوری چاوم..
گۆران ھەموو ئومێدێکی لە ئاست ھاتنە دنیای گوڵاڵە ھەڵچنیوە. ڕەنگە
ئومێدی وا بووبێت، کە ئەو نۆبەرەیەی، لە دواڕۆژدا بببێتەمایەی ژیانیو
گەورە ببێت. وەلێ کاتێ گوڵاڵە دەمرێت،ئیدی ئەو گەشبینییەی شاعیروئومێد
بۆدوا ڕۆژی لە بارەی گوڵاڵەوە،دە بێتە ڕەشبینی.کاتێ ئەو جگەر گۆشەو
نوری چاوی لەبەر چاودا نامێنێتو دەمرێت،ئیدی دە کەوێتە پرسیارو
لاوانەوە، کە بۆچی وەھا زوو مردووە.بۆیە ئەمجارەیان دەڵێت:
چ زوو مردی کچم ھەیھات کچی خۆم..
چ زوو مردی چ زوو کەوتیتە بن گۆم..
لێرەدا ئاستی تێڕوانینی گۆران بۆ گوڵاڵەی کچی، ڕەھەندێکی ڕەشبینانە
وەردە گرێت. ئەودەقەی گۆران، وەک لاوانەوەیەکو دوای مەرگی گوڵاڵە
نووسراوە، بە ڵام لە ناوەڕۆکی دەقەکەدا،لە سەرەتاوە ئەوەدەبینین کە
گۆران بە ھاتنە دنیای کچەکەی خۆشحاڵ بوە. بۆیە لە ئاستیدا چەند دە
ربڕینێک بە کار دێنێت، کە ھێمای گەشبینیو ئومێدن بۆ دوا ڕۆژ.وەلێ کاتێ
گوڵاڵە دەمرێت، ئەوا ئەو ئومێدو ھیوایانەی گۆرانیش کە بە کچەکەی ھەبوون،
نامێنێت،بۆیە دەکەوێتە سکاڵاو لاوانەوە کە بۆچی وەھا زوو مردووە.
لێرەوەش دنیابینی گۆران لە سەرەتای دەقەکەدا، ھەڵگری ڕوانینێکی
گەشبینانەیە، وەلێ دواتر بە ھۆی مەرگەوە، ئەو دنیابینییە گە شبینییە
دەگۆڕێت بە ڕەشبینی. جێگەی ئاماژە کردنە، ئەوە گۆڕانە، لە گەشبینییەوە
بۆ ڕەشبینی، زۆرتر لە دەقێکی گۆراندا بوونی ھەیە. لە دەقێکی دیکەیدا
بەناوی(بۆ گەورەیەکی شیعر دۆست) ھەمان ئەو تێڕوانینە کۆمەڵایەتییەی
گۆرانی شاعیر، کە گەشبینیو ڕەشبینییە بە یەکەوە دەبینین. لە سەرەتای
شیعرەکەیدا دەڵێت:
شیعری جوانت ئەوێ قوربان شیعری جوان..
شیعرێک گەشەو زەردەخەنە با بە ژیان..
وەک بولبولی ناو ھێلانەی گەرم و گوڕ...
ئاسودە بێ بە ستە بڵێ سەرو مڕ
لە سەرەتای شیعرەکەدا، جۆرێک لە گەشبینیو توانای شاعیر، لە نووسینی
شیعردا، بۆ گەورەیەکی شیعر دۆست دەردەبڕێت. شیعرێک کە گەشەو
زەردەخەنەوجوانی بدا بە ژیانو بە ئاسوودەیی بە ستە بڵێ. ھەموو ئەمانەش،
ھێمایەکن بۆ ڕوانینی شاعیر، لە ئاستێکی گەشبینیدا.بەڵام دوودێڕی تر
دوای ئەمە، دەبینین شاعیر لەو پەڕی گەشبینیو تواناوە ڕەشبین دەبێت.
ئەمجارەیان دە ڵێت:
بولبولیش بم مادام قەفەسم تەنگە..
زمانم ڵاڵ نەغمەی شیعرم بێدەنگە.
بەومانایەی ھەموو جوانایو ماناکانی بولبولێک لەوە دایە کە ئازاد بێت.
بولبول چەنێ جوانو سەرنج ڕاکێشیش بێ، چەندێ بە چریکەو دەنگەکەی بخوێنێ،
مادام لە قەفەس دایەو دیلە،ئەوا ناتوانێ بە ئازادی لەو چڵ بۆ ئەو چڵ
بفرێت. لێرەدا ئەگەر ژیانی گۆران بەراورد بکەین بە بولبولێک، مادام ئەو
یش لە فەزایەکی ئازادو سەربەست دا نەبوە، ھاوکات دڵی خاڵییەو کوورەی
تیا نییە ئاگر، ئیدی زمانی ڵال دە بێت. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ
سەربەستیو ئازادی لە ژیانی مرۆڤەکاندا. ئەگەر لە دێڕی یەکەمی شیعرەکەدا،
توانای گۆران بۆ نووسینی شیعری جوان بینینو گەشبین بێت، ئەوا چەند
دێڕێک دوای ئەمە، ئەو گەشبینیو توانایە نامێنێتو بە پێچەوانەوە، نەغمەی
شیعری خۆی بێدەنگو دڵی وەک کوورەیەکی بێ ئاگر دەبینێت.ئەمەش پێچەوانەی
ئەو ئیرادەو گەرمو گوڕیو گەشبینییەیە، کە لە سەرەتای شیعرەکەو لە دێڕی
یەکەمەوە، دەکەوێتە بەرچاومان. ئەگەرچی ڕەشبینی لە بە بەشێکی زۆری
شیعرەکانی گۆراندا دەبینرێت. دیارە ئەمەش دەرەنجامی ھەموو ئەو ناخۆشیو
کارەساتانەیە، کە بە سەر ژیانی تایبەتی خۆی لە قۆناغە جیاوازەکانی
تەمەنیدا ھاتوون. بەڵام لە بەشێک لە دەقەکانیداو لە چوارچێوەی دێرەکانی
چەند دەقێک، گۆرانی شاعیرو داھێنەر لە یەک کاتدا، ھەردوو حاڵەتی
ڕەشبینیو گەشبینیمان بۆ بەرجەستە دەکات. واتە لە سەرەتادا، گەشبینە
دواتر ڕەشبین. بە پێچەوانەوەش. بێگومان ئەگەربە شێکی دیکەی شیعرەکانیشی
ڕاڤە بکەین، ھەمان ئەو گۆڕانکاریە دەبینین. کە بەرجەستە کردنی ھەردوو
حاڵەتەکەیە، لە یەک دەقی شیعریدا، وەک ئەوەی لەو شیعرانەی سەرەوە
دەکەونە بەرچاومان...
sadiqrwandze@yahoo.com
|