٢۴\٦\٢٠١٠
له هاوخه‌باتییه‌وه
بۆ ته‌خوین.

جه‌لال چوارتایی
- به‌شی
ده‌یه‌م و کۆتایی -
دواین به‌شی بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان به ناونیشانی [جاران و
ئیستا]یه ، له‌م به‌شه‌دا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [جاران یه‌کێ له
هونه‌ره‌کانی تاڵه‌بانی دوان و نوسین بو. پێ ئه‌چێ له ژێر کاریگه‌ری
توڕه‌یی دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردن دا ئه‌م هونه‌ره‌شی لاواز بوبێ. نوسینه‌کانی
و وتاره‌کانی پڕن له قسه‌ی ناکۆک و رسته‌ی ناهاوسه‌نگ، ئه‌وه‌ی له
شوێنێک دا ئه‌یڵێ له شوێنێکی تردا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌ڵێ، له یه‌ک کات
دا شتێک و پێچه‌وانه‌که‌شی دوباره ئه‌کاته‌وه].
قسه‌ی ناکۆک و ڕسته‌ی ناهاوسه‌نگی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ست نییه به
دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردن و لاوازی ئه‌قڵی‌یه‌وه ، به‌ڵکو په‌یوه‌سته به
خوێندنه‌وه‌ی مێشکی کوردان و ئاسان له خشته‌بردنیان ، چونکه هیچ که‌سێک
هێنده‌ی تاڵه‌بانی نه‌یتوانیوه مێشکی کوردان بخوێنێته‌وه و له ڕێگه‌ی
ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش گاڵته به ئه‌قڵیه‌تی هه‌موو کوردان بکات .
ده‌ڵێن کوێره بۆچی کوێریت ؟ ده‌ڵێت چونکه بۆم لواوه .
تاڵه‌بانیش ئه‌م گوته پێچه‌وانه و ناهاوسه‌نگانه‌ی بۆ لواوه بۆیه
هه‌میشه درێژه‌ی پێده‌دات ، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی بۆ نه‌لوایه ئه‌وا
خودی کاک نه‌وشیروان بۆ ماوه‌ی 40 ساڵ هاوکاری نه‌ده‌بوو . ته‌نانه‌ت
گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین چه‌کی دوژمنان دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد
بریتی بووه له گوته نابه‌جێکانی تاڵه‌بانی ، که‌چی هه‌میشه‌ش
بیانوهێنانه‌وه‌ی ده‌روێشه‌کانی ئه‌وه بووه که ده‌ڵێن " ئه‌وه
سیاسه‌ته" .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و دادگایکردنی به‌رپرسه‌کان ده‌ستپێبکات ئه‌وا به‌باوه‌ڕی
من پێویسته سه‌ختترین بڕیار له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان وه‌ربگیردرێت ،
چونکه هێنده‌ی کاک نه‌وشیروان گۆشکراوی ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی بووه و
هۆکارێکیش بووه بۆ به دیکتاتۆرکردنی تاڵه‌بانی ، ئه‌وا تاڵه‌بانیش هه‌ر
هێنده هۆکاری به دێوه‌زمه‌کردنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی
ماڵی داڕماوی داگیرکه‌ران بووه .
مه‌سعود بارزانی له خۆڕایی ناڵێت (ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه هه‌بێت
بۆ لێپێچینه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌وا من و تاڵه‌بانی
بێتاوانترین که‌سین) ، له کاتێکدا ئاشکرایه که هه‌رچی شه‌ڕی ناوخۆیی
و کوردکوشتنه ده‌ستی تاڵه‌بانی و بارزانی تێدا هه‌بووه . له‌به‌رئه‌وه‌ی
بارزانی باش ده‌زانێت که چ جۆره ده‌روێشێک له دوی خودی خۆی و تاڵه‌بانی
هاوپیشه‌یه‌وه هه‌یه. هه‌تاوه‌کو ئه‌م جۆره ده‌روێشانه‌ش له دوی ئه‌م
دوو که‌سه‌وه بن ئه‌وا ده‌بێت هه‌م چاوه‌ڕوانی قسه‌ی ناکۆک و ڕسته‌ی
ناهاوسه‌نگ بین و هه‌م چاوه‌ڕوانی هه‌موو نه‌هامه‌تی و کوردکوژی و
نیشتمان فرۆشییه‌کیش بین .
ئه‌م ده‌روێشانه هه‌ر په‌یوه‌ست نین به‌و که‌سانه‌وه که ڕه‌دوی تاڵه‌بانی
و بارزانی که‌وتوون به‌ڵکو کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌ی هه‌ندێک
حیزبیش چ به نهێنی و چ به ئاشکرا ببنه خوێن و بچنه لاشه‌ی له‌رزۆکی
تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه و به ڕاست و به چه‌پدا پاکانه‌یان بۆ بکه‌ن
، چونکه له هیچ که‌سێک شاراوه نییه که هێنده‌ی فشاری یه‌کێتی و
پارتی هه‌بووه بۆ سه‌ر لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان ئه‌وا فشاری کۆماری
ئیسلامیش به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌بووه ، که‌چی به‌ڕێزێکی وه‌کو عه‌بدوڵای
حه‌سه‌نزاده به‌جۆرێک پاکانه بۆ سه‌رانی باشووری کوردستان ده‌کات که
هه‌تا خودی خۆشیان نه‌توانن وه‌ها مکیاجی ڕوخساره ناشیرینه‌که‌ی خۆیان
بکه‌ن . ئایا تیرۆرکردنی 753 پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ساندنی
یه‌کجاره‌کی هێزه کلاسیکیه ته‌قلیدیه‌کان و جڕتوفڕتی ئیتڵاعات به‌به‌رچاویاندا
و یادکردنه‌وه‌ی فه‌وتی خومه‌ینی و به ئیتڵاعاتکردنی باشووری کوردستان
و هه‌زاران دیارده‌ی نه‌شیاوی دیکه ئه‌گه‌ر فشار نه‌بێت بۆ سه‌ر ئێوه‌ی
ئۆردوگانشین ئه‌ی ده‌بێت چ شتێکی دیکه بێت ؟
پێده‌چێت مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده خاوه‌نی نهێنی هێجگار کوشنده
بێت له‌لای سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بۆیه له ترسی ئاشکرابوونی ئه‌و
نهێنیانه نه‌ک هه‌ر ناوێرێت هیچ هه‌ڵوێستێک بنوێنێت به‌ڵکو هه‌تا له
ژیانیشدا مابێت ده‌بێت هه‌ر پاکانه‌یان بۆ بکات و بڵێت "خودا هه‌ڵناگرێت
حکومه‌تی هه‌رێم هه‌رچی فشاربێت نایخاته سه‌رمان" ، له ڕاستی‌دا ئه‌م
گوته‌یه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده هاوشێوه‌ی گوته‌ی ئه‌و که‌سه
داڕماوه‌یه که له مه‌زنترین ته‌نگانه‌شدا ده‌ستی بۆ خه‌نجه‌ره‌که‌ی
نه‌ده‌برد ، بۆ بینینی گوته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی ئاغای حه‌سه‌نزاده
کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.rwber.net/Driyje.aspx?Babet=chwpiykewtn&Jimare=82
بریا بمزانیبایه تاڵه‌بانی و بارزانی چ گوڵێکیان له سه‌ری کوردان
ناوه وا ئه‌م جۆره ده‌روێشانه هێنده په‌رۆشن بۆیان و هه‌موو
تاوانێکیشیان هه‌ر به باشه بۆ ده‌خه‌مڵێنن ؟
هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [لیستی تۆمه‌ته هه‌ڵبه‌ستراوه‌کانی
هه‌مو سنوره‌کانی مه‌نتیقی تێپه‌ڕاندوه، له "ته‌خوین" ی ئیمه‌وه سه‌ر
ئه‌کێشێ بۆ "ته‌خوین" ی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئه‌م نیشتمانه].
بریا تاڵه‌بانی هه‌ر خاوه‌نی تۆمه‌ت بوویایه و تۆمه‌ته‌کانیشی هه‌ر سه‌ری
بکێشایه بۆ ته‌خوینکردن به سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد و له‌و جێگه‌یه‌شدا
کۆتایی بهاتایه.
به‌ڵام کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی بوونه هۆی سوک و ڕیسواکردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و ڕوو سوربوونیش بۆ داگیرکه‌ران . یه‌کێک له کرده‌وه هه‌ره چه‌په‌ڵه‌کانی
تاڵه‌بانی بریتی بووه له لێدوان به‌ناوی هه‌موو کوردانه‌وه و هه‌ر
لێدوانێکیشی بوونه‌ته هۆی شه‌رمه‌زاری ته‌واوی کوردان و باشترین به‌ڵگه‌ش
به ده‌ستی داگیرکه‌رانه‌وه دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان .
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی تاڵه‌بانی باسی ده‌کات له ڕاستی‌دا تۆمه‌تی
دروستکراو نین ، به‌ڵکو ئه‌وه ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه
و به که‌سانی دیکه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه ، چونکه تاڵه‌بانی خاوه‌نی هه‌موو
ئه‌و کرده‌وانه‌یه (که کاک نه‌وشیروان به تۆمه‌ت پێناسه‌ی ده‌کات)
ئه‌وا کاتێک بیخاته ئه‌ستۆی که‌سێکی دیکه زۆر به‌باشی باوه‌ڕی پێ ده‌کرێت
، بۆ نموونه کاتێک که‌سێکی ئیماندار باسی ئیمانداری که‌سێکی دیکه
بکات ئه‌وا زوو بڕوای پێده‌کرێت ، کاتێک دزێک باسی دزیکردنی که‌سێکی
دیکه بکات ئه‌وا زوو باوه‌ڕی پێده‌کرێت ، بێگومان کاتێک تاڵه‌بانیش
کرده‌وه‌کانی خۆی له‌سه‌ر که‌سێکی دیکه ساخ بکاته‌وه هه‌ر زۆر زوو
بڕوای پێده‌کرێت ، هۆی بڕوابوونه‌که‌ش بریتییه له‌و ڕاستییه‌ی که له
خودی که‌سه‌که‌دا هه‌یه .
هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتێکی تاڵه‌بانی شه‌رمه‌زاری بووه بۆ کوردان هه‌ر له
لێدوان و سه‌فه‌رکردنه‌وه تا ده‌گاته پۆستی سه‌رۆککۆماری . ته‌نانه‌ت
کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی تاڵه‌بانی بوونه‌ته هۆکاری ئه‌وه‌ی که هه‌تا
قۆشمه و قه‌ومچییه عه‌ره‌بیه‌کانیش بیکه‌نه مه‌خسه‌ره و وه‌کو
گاڵته‌جاڕێک هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین
خزمه‌تی ناسیۆنالیستی توندڕه‌وی عه‌ره‌بیش هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی تاڵه‌بانی‌دا
ئه‌نجام دراوه . بۆ بینینی به‌شێک له‌و مه‌خسه‌رانه کرته له‌سه‌ر ئه‌م
لینکه بکه:-
http://www.youtube.com/watch?v=I0f-qUmrYGk&feature=related
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [ هه‌رکه‌سێ باسی تۆرانی و جه‌بهه‌ی
تورکمانی بکات، هه‌ق نیه تاڵه‌بانی بیکات، چونکه ئه‌و بو ئیکلیلی
گوڵی برده سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و هه‌ر له‌وێش رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی
کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه، نه‌ک من و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان].
به‌ر له‌وه‌ی تاڵه‌بانی ئیکلیلی گوڵ بباته سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک ده‌ستی
سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیشی ماچ کرد . به‌ر له‌وه‌ی بۆ تورکمانێکیش بچه‌مێته‌وه
فرمێسکی به‌کوڵی له‌سه‌ر گۆڕی خومه‌ینی هه‌ڵڕشت ، به‌ر له‌وه‌ی له‌سه‌ر
مه‌زاری ئیمامی زه‌مانیش(تاڵه‌بانی گوته‌نی) شیوه‌نی حوسه‌ین بگێڕێت به
باوه‌شی سه‌ددام حسێن شاد بوو و ڕوومه‌تی هه‌ڵمووسی ، به‌ر له‌وه‌ی به‌و
باوه‌شه گه‌رمه‌ش شاد ببێت مه‌رگه‌ساتی بۆ هه‌موو کوردان سازکرد ، به‌ر
له مه‌رگه‌سات دروستکردنیش پێیه‌کی له هه‌مه‌دان و پێیه‌که‌ی دیکه‌شی
له به‌کره‌جۆ بوو .
کورد ده‌ڵێت " خویه‌ک گرتت به شیری ، ته‌رکی ناکه‌یت به پیری " . ئه‌م
خووه ناشیرینانه‌ی تاڵه‌بانیش له خوێنی‌دا ده‌گه‌ڕێت و له هه‌ر کات و
ساتێکدا دووباره ده‌بێته‌وه . ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا چه‌ند که‌سانێکی
له خشته ده‌برد و هه‌مه‌دان - به‌کره‌جۆی پێ ده‌کردن ، ئه‌وا ئیمڕۆ
میلله‌تێکی له خشته بردووه و ساتوسه‌ودای ئه‌نقه‌ره و تارانیان
پێوه ده‌کات .
به‌ڵام ئێستا پرسیار له کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه :-
ئایا کاتێک ئه‌م پیشانه مشتێک بێت له خه‌روارێکی کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی
و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کیشی تراژیدیایه‌ک بێت بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان و کرده‌وه‌ی
زۆر له‌وه کوشنده‌تریش له‌ژێر سه‌ری ئه‌م زاته‌دا هه‌بن ، ئه‌ی بۆچی
چاوپۆشی له نهێنی هێشتنه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی ده‌که‌یت ؟
ئایا پاکانه‌کردن بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد گرنگتره یاخود پاکانه کردن بۆ
خودی خۆت ؟ چونکه سه‌رتاپای ژیانی سیاسی تاڵه‌بانی پیلانداڕشتن بووه
دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان و بۆ هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌ش هێشتا بێده‌نگیت
هه‌ڵبژاردووه ، به‌ڵام کاتێک له پلینۆمی ی‌ن‌ک هه‌ندێک گوته‌ی
ئاڕاسته‌ی خۆت کرد ئه‌وا بێده‌نگیت شکاند و که‌وتیته پاکانه‌کردن !!!!
ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازیزانمان بۆ سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه ، ئه‌گه‌ر
ئازیزانمان خوێنی خۆیان خه‌ڵاتی کوردستان و کورد کردبێت ئه‌وا با کاک
نه‌وشیروانیش ته‌واوی ڕاستیه‌کان خه‌ڵاتی کوردستان و کورد بکات و چیتر
بێده‌نگی هه‌ڵنه‌بژێرێت ده‌رباره‌ی ته‌واوی ئه‌و نهێنیانه‌ی که هێشتا
له‌لای ئه‌و پارێزراون .
له‌مڕۆ به‌دواوه مێژوو یه‌ک بڕیار له‌سه‌ر کاک نه‌وشیروان ده‌دات ، ئه‌و
بڕیاره‌ش یان بڕیاری که‌سێکی شۆڕشگێڕه یاخود بڕیاری که‌سێکی تاوانباره
. هه‌ردوو بڕیاره‌که‌ش په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی له‌مه‌ودوای کاک نه‌وشیروان
مسته‌فاوه .
ئه‌گه‌ر بێت و کاک نه‌وشیروان درێژه به ئاشکراکردنی نهێنیه‌کان(چ
تاڵه‌بانی و چ به‌رپرسه‌کانی دیکه) بدات و ڕاستینه‌ی ئه‌م سه‌رکرده
ساتوسه‌وداکه‌رانه بخاته به‌ر دیدی خوێنه‌ران ئه‌وا مێژووش بڕیاری
شۆڕشگێڕێتی له‌سه‌ر ده‌دات ، چونکه که‌سی شۆڕشگێڕ هیچ کاتێک له
درکاندنی ڕاستیه‌کان ناترسێت و نهێنیه‌کان بۆ گه‌ل ئاشکرا ده‌کات ئه‌گه‌ر
به مه‌رگی خودی خۆشی کۆتایی پێبێت ، درکاندنی ده‌ست تێکه‌ڵاویه‌کانی
سه‌رکردایه‌تی ساتوسه‌وداکه‌ری باشوور له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا بۆ قه‌ڵاچۆکردنی
نه‌ته‌وه‌ی کورد نیشانه‌ی ده‌ربازبوونه له ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی . (به‌و
هیوایه‌ی که کاک نه‌وشیروان له‌م جۆره که‌سانه بێت) .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و کاک نه‌وشیروان خۆی نه‌بان بکات له ئاستی ڕاستیه‌کاندا
و چاوپۆشی له‌و هه‌موو که‌ینوبه‌ینه نهێنیانه‌ی سه‌رانی خه‌ڕه‌کی بکات
له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا و نهێنیه شاراوه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆی‌دا
بباته ژێر گڵ ، به‌واتای درێژه‌دان به ئه‌قڵیه‌تی جه‌لالیزمی دێت و
بڕیاری مێژووش ناساندنی ده‌بێت وه‌کو که‌سێکی تاوانبار و بۆ هه‌تا هه‌تاشه
ده‌خرێته به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل . (به‌و هیوایه‌ی که ئه‌م بڕیاره‌یان
خه‌ڵاتی کاک نه‌وشیروان نه‌بێت) .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی کاک نه‌وشیروان کرته له‌سه‌ر ئه‌م
لینکه بکه :-
http://www.sbeiy.com/ku/Article_Detail.aspx?ArticleID=2561&AuthorID=36
بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوته‌کانی تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستاندا کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2b3a34ca
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|