٢٦\١١\٢٠١٠
''له
هاوخه‌باتییە‌وه
بۆ ته‌خوین''ه‌که‌ی
نه‌وشیروان
مسته‌فا
و لێدوانی ئۆردوگانشینه‌کان.

جه‌لال
چوارتایی
- به‌شی
دووهه‌م
-
تێڕوانینی به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کان:
ئۆردوگانشینه‌کان
هه‌ر
به
بێکارییه‌وه
ناناڵێنن به‌ڵکو
بێهه‌واڵیش
ته‌نگی
پێهه‌ڵچنیون
و له
چاوه‌ڕوانی
ڕووداوه‌کانی
ڕۆژدان تاوه‌کو
هه‌ندێک
کاتی خۆیانی پێوه
به‌سه‌ر
ببه‌ن
. کاتێک که‌سێکی
وه‌کو
"عیرفانی قانعی فه‌رد"
هه‌ندێک
په‌یوه‌ندی
نێوان پێشه‌وا
و بارزانی ئاشکرا کرد ئه‌وا
به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کانیش
که‌وتنه
کێبڕکێی داکۆکیکردن له
بارزانی . خۆ کاتێکیش پۆستی سه‌رۆک
کۆماری به
تاڵه‌بانی
به‌خشرایه‌وه
ئه‌وا
مزگێنی پیاهه‌ڵگوتنیش
خۆی کرد به
ده‌رگای
ئۆردوگاکاندا و هه‌ر
به‌رپرسه
و به‌جۆرێک
شه‌ن
و که‌وی
خۆی ده‌کرد
{ ماڵت به‌قوڕ
بگیرێت پاره
که
هێنده
خۆشه‌ویستیت
، چونکه
ئه‌گه‌ر
ئه‌و
بڕه
موچه‌یه‌ی
یه‌کێتی
و پارتی نه‌بویایه
ئه‌وا
ئه‌م
به‌رپرسه
ئۆردوگانشینانه‌ش
نه‌ده‌بوونه
کاسه‌ی
له
ئاگر گه‌رمتر
بۆ داکۆکیکردن و پیاهه‌ڵدان
به
بارزانی و تاڵه‌بانی‌دا}
. با پێکه‌وه
چاوێک بخشێنین به
لێدوانی به‌رپرسه
ئۆردوگانشینه‌کاندا
و بزانین چ باسه
:-
1- کاک عه‌لی
قازی ده‌ڵێت:
{ هه‌ڵبژێرانه‌وه‌تان
بۆ جاری دووهه‌م
به
سه‌رکۆماری
ده‌وڵه‌تی
فیدڕاڵی عێراق، بووه
هۆی شادی و خۆشیی هه‌موو
رۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و کوردستانییه‌کان.
}.
بڕوانه
ئه‌م
لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=KameraySharawe&J=66
عه‌لی
قازی کێیه
؟
عه‌لی
قازی سه‌رۆکی
پارتی ئازادی کوردستانه
، له
بڕواپێکراوه‌کانی
شای ئێران و کارمه‌ندێکی
باڵاده‌ستی
سه‌فاره‌تی
ئێران بووه
له
ئه‌ڵمان
. پاش ڕوخانی شای ئێرانیش عه‌لی
قازی ده‌بێته
کارمه‌ندی
ده‌زگای
هه‌واڵگری
ئه‌ڵمانی
ناسراو به
" ب‌ن‌د
" ، له
هه‌مان
کاتدا ده‌ستی
خۆی تێکه‌ڵ
ده‌کات
له‌گه‌ڵ
به‌عسیه‌کانی
عێراقدا و پاره‌یه‌کی
زۆریان لێوه‌رده‌گرێت
و له
به‌رامبه‌ریشدا
هه‌وڵی
دابینکردنی چه‌کی
کۆکوژی ده‌دات
بۆ حکومه‌تی
به‌عس
به
درێژایی شه‌ڕی
8 ساڵه‌ی
نێوان ئێران و عێراق .
به‌هۆی
ئه‌وه‌ی
که
له
سه‌رده‌می
شادا چه‌ندین
کادری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی له
داوی ساواکه‌وه
گلاندبوو ، حیزبی دیموکراتیش ده‌ستبه‌سه‌ری
ده‌کات
و بڕیاری له
سێداره‌دانی
بۆ ده‌بڕێته‌وه
، پاشان به‌هۆی
موداخه‌له‌ی
عێراقه‌وه
ئازاد ده‌کرێت
و ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌ڵمان
، پاش چه‌ندین
ساڵ به
مه‌به‌ستی
دیداری سه‌ددام
حسێن ڕوو له
به‌غداد
ده‌کاته‌وه
، به‌ڵام
به‌هۆکارێکی
نادیار له
زیندانی عێراق ده‌کرێت
بۆ ماوه‌ی
چه‌ندین
ساڵ و پاشان ئازاد ده‌کرێت
. پاش ڕوخاندنی به‌عسی
عێراقیش ده‌که‌وێته
په‌یوه‌ندی
نهێنی له‌گه‌ڵ
ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پاشان ده‌چێته
باشووری کوردستان و ئاڵایه‌کی
کوردستان پێشکه‌شی
نێچیرڤان بارزانی ده‌کات
و ده‌ڵێت
( مه‌ڕحومی
بابم ئه‌م
ئاڵایه‌ی
پێشکه‌شی
سه‌رۆک
مه‌لا
مسته‌فا
بارزانی کردووه
، ئه‌وا
منیش پێشکه‌شی
تۆی به‌ڕێزی
ده‌که‌م
) ، که
ئه‌م
گوته‌یه‌ی
عه‌لی
قازی ته‌واو
جێگه‌ی
پێکه‌نین
و گومانه
، چونکه
جگه
له‌وه‌ی
که
ئاڵای کۆماری کوردستان " له
مهاباد " هاوشێوه‌ی
ئه‌و
ئاڵایه
نه‌بووه
له
هه‌مان
کاتدا هه‌تا
مه‌لا
مسته‌فاش
له
ژیاندا بوو نه
ئاڵای کوردستانی شه‌کانده‌وه
و نه
ڕێگه‌شی
به
هیچ کوردێک‌دا
که
ئه‌و
ئاڵایه
بشه‌کێنێته‌وه
( ڕوواوه‌کان
هێنده
دوور نین تاوه‌کو
خه‌ڵکی
لێی ئاگادار نه‌بێت
)، ئه‌مه
جگه
له‌وه‌ی
که
هه‌م
عه‌لی
قازی و هه‌م
کوڕه‌که‌ی
هانا بۆ کاری نایاسایی ده‌به‌ن
بۆ ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی
پاره‌ی
ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی
کوردی و بانکێکی ئه‌ڵمانی
. خوێنه‌ر
ده‌توانێت
له‌م
لینکه‌ی
خواره‌وه‌دا
زانیاری زۆر به‌ده‌ست
بهێنێت له‌سه‌ر
په‌یوه‌ندیه‌کانی
عه‌لی
قازی له‌گه‌ڵ
ته‌واوی
ده‌زگا
هه‌واڵگریه‌کانی
ئه‌ڵمان
و عێراق و ئێران‌دا و زۆر زانیاری دیکه‌ش
که
ئه‌م
به‌ڵگه‌یه
هی ده‌زگای
هه‌واڵگری
ئه‌ڵمانییه
و به
زمانی ئه‌ڵمانیشه:
http://www.kurdistanpost.biz/PresseDatenBank.htm
له‌م
لینکانه‌ی
خواره‌وه‌شدا
زانیاری زیاتر به‌ده‌ست
ده‌که‌وێت
:
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2616&Lang=Ku
http://www.medyanews.com/?Page=Articles&cmd=4&id=2224&Lang=Ku
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3f63726e
که‌سێک
که
ئه‌مه
کرده‌وه‌کانی
بووبێت ئیتر ده‌بێت
چ مافێکی هه‌بێت
به
ناوی هه‌موو
ڕۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و کوردستانیه‌کان
لێدوان بدات ؟ ئایا کێ ئه‌و
مۆڵه‌ته‌ی
به
عه‌لی
قازی داوه
که
به
نێوی هه‌موو
ڕۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌وه
لێدوان بدات ؟ ئایا سه‌رکه‌وتنه‌کانی
چوار ساڵی ڕابردووی تاڵه‌بانی
چی بووه
تاوه‌کو
ئاواتی سه‌رکه‌وتنی
زیاتری بۆ بخوازێت ؟
2- کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا
ده‌ڵێت:
{ سه‌رکه‌وتنتان
له‌و
گه‌ڵاڵه
و پرۆسه‌یه‌ی
رێکخستنی پێکهاته
و بارسته
سیاسییه‌کانی
عێراقی لێکه‌وته‌وه،
بووه
هۆی دڵخۆشی هه‌موو
رۆڵه‌کانی
کورد و کوردستانییه‌کان.
}
بڕوانه
ئه‌م
لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=KameraySharawe&J=62
حوسێنی یه‌زدانپه‌نا
کێیه؟
به
کرده‌وه
هه‌موو
شتێکه
له
نێو پارتی ئازادی‌دا و به
ناویش جێگری عه‌لی
قازییه
، سه‌رده‌مێک
له
ڕیزی چریکه‌کاندا
بووه
، به
گوته‌ی
یه‌کێک
له
ئه‌ندامانی
مه‌جلیسی
گشتییان به
ناوی "ئامانج کولیایی" زۆربه‌ی
به‌رنامه
و کاره‌کانی
پارتی ئازادی له‌لایه‌ن
ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
داده‌ڕێژرێت
و ماڵه‌که‌ی
کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌ناش
وه‌کو
زیندان به‌کار
ده‌هێنرێت
دژ به‌و
که‌سانه‌ی
که
ڕاستیه‌کان
ده‌درکێنن
. ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه
که
له
کورده‌واریدا
ماڵ بۆ میوانداری به‌کار
ده‌هێنرێت
که‌چی
لای کاک حوسێن بۆ زیندانیکردن.
بڕوانه
ئه‌م
لینکه‌ی
خواره‌وه:
http://rastyekan.mihanblog.com/post/17
نازانم کاک حسێن تا چه‌نده
له
هه‌ڵبژاردنه‌کانی
باشووری کوردستاندا ئاگاداره
؟ چونکه
له
هیچ شارێکی باشووری کوردستاندا تاڵه‌بانی
نه‌یتوانی
ده‌نگی
زۆرینه
به‌ده‌ست
بهێنێت و زۆرینه‌ی
کوردانیش دڵخۆش نه‌بوون
به
دووباره
هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی
به
سه‌رۆککۆمار
، له‌به‌رئه‌وه‌ی
له
چوار ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانکارییه‌کی
ئه‌رێنی
بۆ کوردان ئه‌نجام
نه‌داوه.
ئیتر کاک حوسێنی یه‌زدانپه‌نا
به
چ پێوانه‌یه‌ک
ده‌ڵێت
هه‌موو
ڕۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد دڵخۆشن به
پۆستی تاڵه‌بانی
؟
پێده‌چێت
کاک حسێن ته‌نها
خۆی به
کورد بزانێت و کوردبوونه‌که‌ی
خۆیشی یه‌کسان
بێت به
هه‌موو
ڕۆڵه‌کانی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد و دڵخۆش بوونی خۆیشی یه‌کسان
بکات به
دڵخۆش بوونی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌ی
کورد !!!
خوێنه‌ر
ده‌توانێت
زانیاری زیاتر له‌م
لینکه‌ی
خواره‌وه‌دا
به‌ده‌ست
بهێنێت:
http://rojhelattimes.org/niviskar.php?id=1517
3-
کاک عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی
له
پیاهه‌ڵگوتنێکی
که‌م
وێنه‌دا
ده‌ڵێت
:- { ساغ و سڵامه‌تی
و سه‌رکه‌وتنی
هه‌رچی
زۆرترتان بۆ ده‌خوازم
له
خزمه‌ت
کردن به
سه‌قامگیر
کردن‌و
پته‌وتر
کردنی
دیموکراسی‌و
فێدرالییه‌ت
له
عێراق، که
بێ
گومان له
هه‌مان
کاتدا خزمه‌تێکی
گه‌وره‌یه
به
گه‌لی
کورد له
عێراق و له
هه‌موو
ناوچه‌که‌ش
,هه‌ر
بۆیه‌ش
ئێمه
به
سه‌رکه‌وتنتان
خۆشحاڵین و جارێکی
دیکه‌ش
پیرۆزباییتان لێده‌که‌ین.}.
له
بروسکه‌یه‌کیشدا
بۆ مه‌سعود
بارزانی ده‌ڵێت
:- { ده‌ستپێشخه‌رییه
سه‌رکه‌وتووانه‌که‌تان
که
به‌سته‌ڵه‌کی
سیاسی له
سه‌ر
پێکهێنانی
حکوومه‌تێکی
دیمواکراتیکی
له
عێراق شکاند‌و بوو به
هۆی
ته‌وافوقی
کۆتله‌کانی
په‌رله‌مانی
عێراق بۆ پیکهێنانی
ده‌وڵه‌تێکی
ته‌وافوقی،
فره‌یی،
دیموکراتی
و فێدرالی.
ده‌ستپێشخه‌ری
جه‌نابتان
جێگه
و پێگه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کوردی
له
هاوکێشه‌کانی
عێراق و ئه‌و
ده‌وره
گرینگه‌ی
که
ده‌توانێ
بیگێڕێ
له
به‌رچاوی
رای گشتی عێراق و ناوچه‌که
و بگره
جیهانیش نیشاندا }.
بڕوانه
ئه‌م
لینکه:
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=KameraySharawe&J=64
عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی
کێیه
؟
یه‌کێکه
له
ده‌ره‌به‌گه
هه‌ره
گه‌وره‌کانی
ناوچه‌ی
بۆکان ، به
هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ
دکتۆر قاسملودا ڕۆڵی هه‌ره
سه‌ره‌کییان
هه‌بووه
له
هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی
نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌دا
که
به‌و
هۆیه‌وه
نزیکه‌ی
هه‌زار
پێشمه‌رگه
کوژراوه
و به
هه‌زارانی
دیکه‌ش
وازیان له
پێشمه‌رگایه‌تی
هێنا ، هێزه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی
ته‌سلیم
به
شۆڤێنیستێکی فارسنه‌ژاد
کرد به‌ناوی
مه‌نسوری
حیکمه‌ت
، که‌سێکی
هێجگار گرێدراوه
به
تاڵه‌بانییه‌وه
و هه‌موو
فه‌رمانێکیش
له
تاڵه‌بانی
وه‌رده‌گرێت
. له
ده‌ستبڕینی
که‌سه‌کاندا
هه‌تا
ڕه‌حم
به
کادره‌کانی
ناو حیزبه‌که‌ی
خۆیشی ناکات.
بڕوانه
ئه‌م
لینکه:
http://rastyekan.mihanblog.com/post/6
بنه‌ماڵه‌ی
کاک عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی
به
هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی
ئیلخانیزاده‌دا
ڕۆڵی هه‌ره
سه‌ره‌کییان
هه‌بووه
له
سه‌رکوتکردن
و قه‌ڵاچۆکردنی
جوتیاره‌کانی
ناوچه‌ی
موکریان که
به
بزوتنه‌وه‌ی
جوتیاران به‌ناوبانگ
بووه
، به‌شێک
له
ئه‌ندامانی
خێزانه‌که‌ی
ده‌ستیان
تێکه‌ڵ
کردبوو له‌گه‌ڵ
ساواک‌دا
وه‌ک
قاسم ئاغای دیبۆکری(مام) و سه‌لاحه‌دینی
موهته‌دی
(برا).
بڕوانه
ئه‌م
لینکانه‌ی
خواره‌وه:
http://rojhelattimes.org/read.php?id=829
http://werash.wordpress.com/2008/06/24/%D8%A8%D9%87%E2%80%8C%DA%B5%DA%AF%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D9%BE%D9%87%E2%80%8C%DB%8C%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D9%86%D8%AF%DB%8C-%D8%B3%D9%87
بریا هێنده‌ی
کاک عه‌بدوڵڵا
به
په‌رۆشی
پۆستی سه‌رۆککۆماری
تاڵه‌بانیه‌وه‌یه
نیو هێنده‌ش
به
په‌رۆشی
دۆزی نه‌ته‌وه‌ی
کورده‌وه
بویایه
و ته‌نها
کورته
ئاماژه‌یه‌کی
به‌و
دادگا نا دادپه‌روه‌رییه‌ی
ده‌وڵه‌تی
تورک بکردایه
که
له
هه‌مبه‌ری
152 سیاسه‌تمه‌داری
کورددا به‌ڕێوه
ده‌چێت!
(له
به‌شی
سێهه‌می
ئه‌م
بابه‌ته‌دا
باس له
تێڕوانینی هه‌ر
یه‌ک
له
کاک مسته‌فای
هیجری و مه‌لا
عه‌بدوڵڵای
حه‌سه‌نزاده
و کاک خالید عه‌زیزی
ده‌کرێت).
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|