٩\٦\٢٠١٠
له هاوخه‌باتییه‌وه
بۆ ته‌خوین.

جه‌لال چوارتایی
- به‌شی هه‌شته‌م -
له به‌شێکی دیکه‌دا به‌ناوی (کێ فیدرالیزمی
پارێزگاکانی داهێنا؟) کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :-
[یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م که‌س که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پرسی
فیدراڵی پارێزگاکانی سه‌لماند و به‌م سه‌لماندنه‌ش هه‌مو کوردی له‌به‌رده‌م
هێزه عێراقیهکانو ئه‌مه‌ریکادا ئیحراج کرد خودی تاڵه‌بانی بوو. -
دوه‌م، ئه‌وه‌ی کێشه‌ی بۆ ماده‌ی 140 دروستکرد و بوو به هۆی
هێنانه ئارای پرۆژه‌یه‌کی قانونی جیاواز له ماده‌ی 140 له کاتی
دانانی قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان دا، خودی تاڵه‌بانی بوو. -
سێیه‌م، له کاتی خۆی دا که ئێمه به‌م که‌تنه‌مان زانی بۆ هه‌ڕه‌شه
و ناچارکردنی به پاشگه‌زبونه‌وه له‌و بیره، به تاڵه‌بانیمان وت: "ئه‌گه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕی وایه عهرهبو تورکمان‌و کورد له پارێزگای که‌رکوک
ببن به هه‌رێمێکی جیاواز، ئه‌وا باشتر وایه سلیمانی‌و هه‌ولێر و
دهۆکیش هه‌ریه‌که‌یان ببێ به هه‌رێمێکی فیدرالی، ئه‌وسا هه‌ر 4 هه‌رێمی
فیدراڵی پێکه‌وه ئه‌توانن ده‌زگایه‌کی هاوبه‌شی کوردستانی پێک بهێنن.
ئه‌وسا که‌رکوکیش نابێته حاڵه‌تێکی جیاواز له پارێزگاکانی تری
کوردستان." له گۆڕانێکی وه‌هادا تاڵه‌بانی خۆی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
نه‌ئه‌ما، نه له کوردستان و نه له پارێزگای سلیمانی، بۆیه له
به‌رده‌م ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی کوردی دا په‌شیمان بووه‌وه، وتی:
"من سوێندم خواردوه پارێزگاری ده‌ستور بکه‌م، ماده‌ی 140 یش ماده‌یه‌کی
ده‌ستوریه"] .
مادده‌ی 140 خۆی له خۆیدا قومارێکه و به‌سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه
کراوه ، ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه‌ی هێنایه به‌ر باس و خستییه ده‌ستووری
هه‌میشه‌ی عێراقه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کردووه و گه‌وره‌ترین
کێشه و سه‌ریه‌شه‌شی دووچاری نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه شاره‌کانی تاران و ئه‌سته‌مبوڵ و دێمه‌شق و
به‌غداد ، له هه‌ر یه‌که‌یاندا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدا به‌دی
ده‌کرێت ، ئایا ته‌نها فارسێک یان تورک و عه‌ره‌بێک ڕازی ده‌بن که ئه‌و
شارانه بخه‌نه مه‌زادی ده‌نگدانه‌وه که ئاخۆ ئه‌و شارانه هی خانه‌خوێیه
یاخود هی نه‌ته‌وه نیشته‌جێکانی دیکه‌یه له‌و شارانه‌دا ؟ بێگومان وه‌ڵامی
ئه‌م پرسیاره نه‌خێره ، چونکه له هه‌ر یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌دا
ئه‌گه‌ر که‌سانێکی خیانه‌تکاریش هه‌بن ئه‌وا هیچ کاتێک خیانه‌ته‌کانیان
ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی که خاکه‌که‌یان بده‌نه ده‌ست چاره‌نووسێکی
نادیار . به‌ڵام له به‌د به‌ختی کوردان‌دا نه ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وایه‌تیمان
گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که سنوورێک بۆ خیانه‌تکاران دابنێین و نه
خیانهتکارهکانیشمان هیچ هێڵێکی سووریا‌ن له پێش خۆیاندا بینیووه .
پڕۆژه‌ی فرۆشتنی که‌رکووک زۆر له مێژه یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن
تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه . کاتێک له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمی ئه‌مریکاوه
حیزبی به‌عس گۆڕبه‌گۆڕ کرا ته‌نها یه‌ک عه‌ره‌ب له هیچ جێگایه‌کی "کوردستانی
به عه‌ره‌بکراو"دا نه‌ما به شاری که‌رکوکیشه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که
سه‌رله‌نوێ کوردستانی ته‌عریب کرده‌وه بریتی بوو له بارزانی و تاڵه‌بانی
به ده‌رکردنی بڕیاری "قه‌ره‌بووکردنه‌وه" . واته ئه‌و بڕیاره‌ی که
ده‌ریانکرد و گوتیان ده‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که هاتوونه‌ته
کوردستانه‌وه و مڵک و ماڵی کوردانیان زه‌وتکردووه ده‌بێت قه‌ره‌بوو
بکرێنه‌وه به بڕه پاره‌یه‌کی خه‌یاڵاوی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ
تاڵان‌کردنی ماڵی کورده‌کان دووچاری ماندوبوون هاتوون و نابێت
ماندوبوونهکهیان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت !!!!!!
ده‌بوو بۆ باسکردن له فیدراڵیش سوپاسی تاڵه‌بانیمان بکردایه ، چونکه
ڕۆیشتنی تاڵه‌بانی هه‌میشه به نێو ئه‌و قوڕاوه‌دا بووه که به‌هۆی
ئاو ڕشتنه‌که‌ی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه دروست ببوو . ئه‌و ئاوه‌ی که
برایم ئه‌حمه‌د ڕشتی ئاوی لامرکزی"سه‌رگه‌ردانی" بوو . ده‌سته‌واژه‌ی
لامه‌رکه‌زی هه‌موو ئامانجێکی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی بووه ، به‌پێی
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش کوردان نه‌ک هه‌ر وه‌کو میوانیش قبووڵ نه‌ده‌کران
له‌سه‌ر خاکی خۆیان ، به‌ڵکو وه‌کو کۆمه‌ڵێکی کۆچبه‌ری نیشته‌جێ له‌سه‌ر
خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه حسابیان بۆ ده‌کرا .
ئه‌و کاته‌ی برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی باسی لامه‌رکه‌زییان هێنایه
به‌ر باس هۆکاری دیکه‌ی له پشت بوو ، هۆکاره‌که‌ش بۆ له‌باربردنی
مادده سێ بوو ، چونکه ئه‌و کات مادده سێی ده‌ستووری عێراقی له
ئارادا بوو ، به پێی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه‌ش کورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌ش
بوون له خاکی عێراقدا . به‌ڵام که‌سانی وه‌کو برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی
بۆیه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یان هێنایه به‌ر باس تاوه‌کو دڵسۆزی خۆیان
بۆ دڕنده‌یه‌کی وه‌کو جه‌مال عه‌بدول ناسری گۆڕکراو بسه‌لمێنن و له
پای ئه‌م کورد فرۆشییه‌دا پۆستێکی ڕۆتینییان بۆ مسۆگه‌ر بکرێت له به‌غدادی
عروبه‌دا.
کاتێک هه‌موو ئامانجه‌کانی تاڵه‌بانی ئه‌وه بووبێت که له لایه‌ن
داگیرکه‌ره‌وه پۆستێکی بۆ دیاری بکرێت ، ئیتر چۆن له بڕیارێک پاشگه‌ز
نابێته‌وه که بزانێت ده‌سه‌ڵاتی خودی خۆی لاواز ده‌بێت ؟
هه‌رچه‌نده دانانی مادده‌ی 140 خۆی له خۆیدا کێشه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی
کورد ، به‌ڵام کێشه دروستکردنی تاڵه‌بانیش بۆ مادده‌ی 140 له پێناوی
ئه‌وه‌دا بوو که عه‌ره‌ب و تورکمان ددانی پێدا بنێن که سه‌رۆککۆماره
، چونکه کاتێک بزانێت سمێڵیش ده‌خاته بان ئه‌م ڕیشه‌ی که له دوی
وێڵه ئه‌وا ڕێز له سوێند خواردنه‌که‌ی خۆی ده‌گرێت . ده‌نا له هیچ
که‌سێک شاراوه نییه که ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یکات هه‌تا خودی
خۆیشی بڕوای پێی نییه و ڕێزیشی لێناگرێت.
پاش 40 ساڵ هاوخه‌باتی ، کاک نه‌وشیروان ده‌یدرکێنێت که تاڵه‌بانی له‌سه‌ر
دوو په‌ت یاری ده‌کات و ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی هه‌تا ئێستاش له سه‌ر
که‌رکوک به دو جۆر ئه‌دوێ:
له‌کۆبونه‌وه تایبه‌تیه‌کانی دا له‌گه‌ڵ تورکمانی کهرکوکو له‌گه‌ڵ
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی تورک پشتگیری له‌وه ئه‌کات که‌رکوک ببێته
هه‌رێمێکی فیدڕاڵی.
له کۆبونه گشتیه‌کانی کوردستانیش دا باسی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی
که‌رکوک ئه‌کا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان].
له‌سه‌ر دوو په‌ت یاری کردنی تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ مل شکاندنی کوردان
بووه و ئه‌م مل شکاندنهشی زۆر به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه .
کاتێک تاڵه‌بانی ویستبێتی ملی لایه‌نێکی کوردی بشکێنێت له‌سه‌ره‌تادا
هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی داوه ، دهستهمۆکردنهکهش به یارمه‌تیدانێکی
ڕووکه‌شیانه بووه ، کاتێک زانیبێتی ئه‌و لایه‌نه به ئاسانی ده‌سته‌مۆ
ده‌بێت ئه‌وا یارمه‌تیه‌کانی زیاد کردووه(بێگومان یارمهتیدانهکانیش
به ویستی داگیرکه‌ران بووه) ، که نموونه‌ی ئه‌م جۆره دهستهمۆکردنهش
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه .
کاتێک تاڵه‌بانی هه‌ستی کرد که حیزبی دیموکرات نێچیرێکی زۆر چه‌وره
له‌به‌ر ده‌میدا ، ئه‌و کات به‌ناوی هێزی پشتیوانه‌وه که‌وته یارمه‌تیدانی
ڕووکه‌شیانه ، که‌چی ژێر به ژێریش که‌وته په‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ڵ
کۆماری ئیسلامی ئێران و هاندانی داروده‌سته‌ی عه‌بدوڵڵای موهته‌دیش دژ
به‌م حیزبه ، که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌م تیرۆرکردنی قاسملووی لێکه‌وته‌وه
و هه‌م ئه‌م حیزبی دیموکراته‌ی ئیمڕۆی لێ شین بووه که ته‌واو به دڵی
کۆماری ئیسلامی ئێرانه .
به‌ڵام کاتێک تاڵه‌بانی زانیبێتی که لایه‌نی به‌رامبه‌ر به ئاسانی
بۆی ده‌سته‌مۆ نابێت ئه‌و کات هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی سیخوڕی‌کردن مه‌به‌سته‌کانی
مه‌یسه‌ر بکات ، که نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌شیان هه‌ردوو لایه‌نی پ‌د‌ک-عێراق
و پ‌ک‌ک بووه .
بۆ نموونه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئاداری 1991 هه‌موو هه‌وڵی تاڵه‌بانی
ئه‌وه بوو که حیزبه‌که‌ی ماڵی بارزانی ده‌سته‌مۆ بکات ، به‌ڵام هه‌م
به‌هۆی ئه‌زموونی خوێناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا و
هه‌م به‌هۆی ئه‌و ده‌ست تێکه‌ڵاوییه‌ی ماڵی بارزانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا
هه‌موو ڕێسه‌کانی تاڵه‌بانی بوویه‌وه به خوری . کاتێک تاڵه‌بانی ڕێسه‌که‌ی
بوویه‌وه به خوری ئه‌و کات ڕێگه‌ی سیخوڕیکردنی گرته به‌ر ، چونکه
له ساڵی 1991دا(پاش ڕاپه‌ڕین) سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت {ماڵی
بارزانی هاوکاری پ‌ک‌ک ده‌که‌ن دژ به تورکیا} ، هه‌ر پاش ئه‌م سه‌ردانه
سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانیش ده‌کات و ده‌ڵێت {ماڵی بارزانی
بوونه‌ته به‌شێک له تورکیا دژ به پ‌ک‌ک} ، واته دوو لێدوانی دژ به‌یه‌ک
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا .
ڕه‌وشی تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی په‌که‌که‌ش له‌و ڕه‌وشه باشتر نه‌بوو که
له‌گه‌ڵ ماڵی بارزانیدا به‌سه‌ری برد ، هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕایه‌وه
بۆ ئه‌م دوو هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
1-پارتی کرێکارانی کوردستان پشت ئه‌ستوور بوو به نه‌ته‌وه‌ی کورد له
هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا ، له نێو نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا هه‌میشه
زه‌حمه‌تکێشانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی به بنچینه وه‌رده‌گرت نه‌ک هه‌ندێک
به‌ڵێنی چه‌واشه‌کاریانه‌ی تاڵه‌بانی .
2- پارتی کرێکارانی کوردستان وانه‌ی ته‌واوه‌تی وه‌رگرتبوو له‌و مێژووه
شوومه‌ی که لایه‌نه‌کانی دیکه به‌سه‌ریان بردبوو هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا
و هه‌م له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا .
له مانگی شوباتی ساڵی 1994یشدا ئاغای تاڵه‌بانی بانگێشتی ژماره‌یه‌ک
له زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌کات که سه‌ر به (بزوتنه‌وه‌ی
جوتیارانی کوردستان) بوون ، داوایان لێده‌کات که قه‌ڵاچۆی میراوده‌لیه‌کان
بکه‌ن ، به‌م شێوه‌یه ڕێگه‌یان بۆ داده‌نێت و ده‌ڵێت :- [میراوده‌لیه‌کان
هه‌موویان خائین و خوێنمژن ، ده‌بێت به هه‌ر جۆرێک بووه سه‌رکوت
بکرێن . به‌شێک له‌م میراودهلیانه سه‌ر به پارتین و به‌شێکیشیان سه‌ر
به یه‌کێتین ، هه‌ردوو به‌شه‌که‌ش باره‌گای تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه
. بۆ ئه‌وه‌ی که براده‌رانی پارتی هه‌ست نه‌که‌ن که ئێمه یارمه‌تی
ده‌ری بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕیه‌که‌ی ئێوه‌ین سه‌ره‌تا پالاماری ئه‌و
میراودهلیانه بده‌ن که له نێو ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی
کوردستاندان و پاشان په‌لاماری ئه‌و باره‌گایه بده‌ن که سه‌ر به
پارتیه‌کانه ، به‌ڵام ده‌بێت ده‌ستیان لێ نه‌پارێزن و ته‌مبێیان بکه‌ن]
.
هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م پیلان داڕشتنه ، تاڵه‌بانی نهمهیهکیش ده‌نووسێت
بۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتی و ده‌ڵێت :- [ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
جوتیارانی ئاژاوه‌گێڕ شه‌ڕیان به میراوده‌لیه‌کان فرۆشت ئه‌وا ته‌نها
24 سه‌عات ددان به خۆتاندا بگرن ، پاش 24 سه‌عات ده‌بێت ئه‌و بزوتنه‌وه
خائینه له‌ناو ببه‌ن و کوردستانیان لێ پاک بکه‌نه‌وه] .
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [ره‌نگه هه‌بن له دۆڕاندنی هه‌ندێ
ناوچه‌ی کوردستان دا قازانجی سیاسی بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه هیچ ده‌سکه‌وتێکی
سیاسی یا مادی له دۆڕاندنی مه‌ترێکی سه‌رزه‌مینی کوردستان دا به ده‌س
ناهێنین].
بێگومان ئه‌م ڕهنگهیهی کاک نه‌وشیروان ته‌نها مه‌به‌ست له هه‌ردوو
لایه‌نی ینک و پ‌د‌ک-عێراقه ، چونکه ئه‌وه‌ی که سه‌رتاپای ژیانی
بریتی بووبێت له دۆڕاندنی کوردستان و هیچ باکێکیشی نه‌بووبێت له‌و
دۆڕاندنه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی بوون ، ئه‌نجامی ئه‌و
دۆڕاندنانهش ڕازیکردنی داگیرکه‌ران و سوککردن و ماڵوێرانی کوردانی به
دوادا هاتووه .
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی دۆڕاندنی کوردستان نه‌بوویایه ئه‌وا هیچ کاتێک
داگیرکه‌ران به هانایانه‌وه نه‌ده‌هاتن ، چونکه له هیچ که‌سێک
شاراوه نییه که هێنده‌ی جه‌لالی و مه‌لایی بوونه هۆکاری ئاشناکردنی
داگیرکه‌ران به کوردستان و کوردیان پێ سه‌رکوت کرد ئه‌وا هیچ کاتێک
داگیرکه‌ر به توانای خۆی نه‌یده‌توانی وه‌ها کوردان سه‌رکوت بکات و
ئاشناش ببێت به کوردستان .
یه‌کێتی و پارتی هیچ کاتێک باکیان نه‌بووه له دۆڕاندنی کوردستان ،
چونکه ئه‌م دۆڕاندنه بووه به پیشه‌یه‌ک و به میراتی بۆیان ماوه‌ته‌وه
. ئه‌گه‌ر بارزانی باوک و ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خه‌زوور شاری "موسڵ"یان
دۆڕاندبێت ، ئه‌وا ده‌بێت شاری که‌رکوکیش بکرێته قوربانی ساتوسهوداکهی
بارزانی کوڕ و تاڵه‌بانی زاوا که به‌ناوی مادده‌ی 140وه بیدۆڕێنن .
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
چوارتایی
|