په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٦\٢٠١٣

لە ‌هەفت شاری سوێد خۆپیشاندان دژ بە سیاسەتی

جیاکاریی نێوان مرۆڤەکان و نەژادپەرستانەی حکومەتی مۆدەرات رێکدەخرێ.



رۆژی پێنج شەمە ٦-٦ کە ڕۆژی میللی سوێدە، بزووتنەوەی پەنابەری ٢٠١٤ لە حەوت شاری سوێد خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی سەراسەری بەرپا دەکات بۆ بەرگری لەمافی پەنابەری و دژی ڕاسیزم.


لەو خۆپیشاندانانەدا جارێکی تر بزووتنەوەی دژی نەژادپەرستی و بەرگریکەر لەمافی مرۆڤ، بە ئامادەبوونێکی بەھێزەوە خۆپیشاندان لەشەقام و گۆڕەپانەکان دژی نەژاد پەرستی نمایش دەکەن.


ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانە لەدریژەی ھەوڵەکانی چەندین لایەنی سیاسی، رێکخراوی مرۆیی وپەنابەری و ئازادیخوازانە دژ بە پرۆژەی ڕەڤا کە ماوەی چەند ساڵێکە لەلایەن حکومەتی مۆدەراتەوە خراوەتە ‌ ڕوو بەمەبەستی زەخت و زۆر ھێنان وگرتن و بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران. ئەم پرۆژەیە لە دەرەوەو ناوەوەی سوێد نارەزایەتی ڕای گشتی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە بۆتە جێگای نەفرەت بێزاری.


داواکاریەکانی ئەم خۆپیشاندانە:


• دانی ئەمنستی بۆ سەرجەم پەنابەران .
• ھەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ پرۆژەی ڕەڤا.
• ڕاگرتنی دیپۆرتی پەنابەران.


فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری بەشداری وپشتیوانی خۆی لە و ناڕەزایەتیانە بەشێوازی جۆراجۆر لە وڵاتەکانی دیکە ھاوپشتی خۆی لەو ڕۆژەدا بۆ داواکاریەکانی خۆپیشاندەرا ن ڕادەگەیەنێت. ھاوکات ‌ بانگھێشتی ھەموو پەنابەران و ئازادیخوان و مرۆڤ دۆستان دەکەین ھاوبەشبن لە و ناڕەزایەتیە سەراسەریەدا بۆ بەرگری لەمافی ئینسانی پەنابەر و ھەلومەرجێکی باشتر و ئینسانی تر بۆ پەنابەران بەشداری بکەن.


کاتی کۆبوونەوەکە: رۆژی پێنجشەم، ٦ی مانگ، کاتژمێر: ٤ی ئیوارە.

 

بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە نۆێنەری فیدراسیۆن لە شاری یۆتۆبۆری بە ژمارە (٠٧٣٩٨٠٩٩٩٠).
 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

٣\٦\٢٠١٣

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک