٢٧\٧\٢٠١٣ لە هەڵبژاردندا دادپەروەریی دەسەپێ؟ یا درۆکردن، یا، یا، یا، یا، یا؟ یاکان زۆرن.
کەمێ لە یاکان، بۆ ئێوە بەجێ دێڵم.
ئاخر چۆن توشى شۆک نابین . ئەوکارانەى حکومەت ئەرکى سەرشانیەتى و ئەنجامى ئەدا کۆمیتەو مەڵبەندو ناوچەو لقەکان خۆیانى پێوە بائەدەن ، لەولاشەوە برایانى ئۆپۆزسیۆن دەڵێن ئەو کارانە دەرئەنجامى فشارى ئێمەیە لەسەر دەسەڵات ! . وەک دەزانین هەمیشە حیزبەکان دەیانەوێ ببنە بینراو میلەتیش بینەرێکى دانەبڕاوبێت ، بەڵام لەهەڵبژاردنا پێ چەوانە گوزەر دەکات ، بەرپرسەکان دەبنە سەماکەرو بلیاد شۆ ئێمەى میلەتیش دەبینە بینەرێکى ڕێز لێ گیراو .جا لەبەر ئەو هۆکارانە دەبێ ئێمە گەشبین بین وە بەئارامیش بڕوانینە روداوەکان ئەى ئەوە نیە ئەو بەڵێنانەى لەهەڵبژاردنەکانى فڵان عەیاما پێمان درا ، لە کابینەى شەشدا بڕیارى لەسەر درا ، لەم هەڵبژاردنەشدا وا دەچێتە بوارى جێ بەجێ کردنەوە . ئیدى دەبێت ئاسایى بێت لامان گەر لەسەرەوە باس باسى سازدان بێت و لەژێرەوە باز بازێن بێت هەموشى بۆ ساز کردنى گیرفانبێت نەک بۆ سازدان . هەر ئەو ڤاکتەرانەیە بۆتە هۆکارێ لەهەڵبژاردنا بەرپرسانى هەموو پارتە رکابەرەکان دەبنەوە دوژمنى یەک و چەقۆ لەیەک دەسون و چاولەیەک سوور دەکەنەوە تەنهاو تەنها ئەوو دەمە ڕێز لەمیلەت دەگرن ،وە شەڕ ى خۆیان وەک کارى هەمیشەیان بەمنداڵانى هەژارى وڵات دەکەن ، لەدواى هەڵبژاردنیش هەموان دەبنەوە براو لەسەر مێزى بەرژەوەندى دادەنیشنەوە و ئەوەى حساب بێت بۆ میلەت و منداڵانى هەژارى ناکەن . من لێرەوە زۆر سوپاسى سەرۆکى پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکان دەکەم کە هەموو ناعەدالەتیەک قبول دەکەن لە سەروبەندى هەڵبژاردندا بۆ بەرژەوەندى گشتى ، ئەى ئەوە نا عەدالەتى نیە بەرامبەر پەرلەمان کرا ، سەرۆک و ئەندام پەرلەمانەکان ماوەى سەرۆکایەتیان بۆ سەرۆک درێژ کردەوە بەڵام سەرۆک بۆ ئەوانى درێژ نەکردەوە !!!
هەر لەهەڵبژاردندا پیاوە دوو ڕوەکانیش
ئەوانەى بۆ بەرژەوەندى گیرفانیان چەند جارێ سەنگەریان گواستۆتەوە
کامیرا کانیان روبەروو دەکرێنەوە دە بەقەد بەهاى ئەوپارەیەى پێیان
دراوە دەڕشێنەوە بەسەر ماڵ و سەنگەرى ڕابوردوى خۆیان هەموو هەڤاڵە
دێرینە کانى پێشوشیان دەکەنە دزو جاش و خۆفرۆش و گەندەڵ ، بۆ شاردنەوەى
شکستەکانى خۆیان لەم باز بازێ نەدا ، بەڕێزان گرفت لەوەدا نیە
ئۆپۆزیسۆن لەدیدى دەسەڵاتدا بەهیچ ڕازى نابێت وە دەسەڵاتیش سستەم کارە
لەدیدى ئۆپۆزیسۆن. بەڵکو کێشەکە لەوەدایە مەبەست لە هەڵبژاردن لەم
هەرێمەدا بەدەست هێنانى دەسەڵاتە بۆ دەست بەسەراگرتنى داهات و ژێرخانى
ئابووریە بۆ بەرژەوەندى پارتەکان ، وە دابین کردنى موچەو ئیمتیازى
موفتیشە بۆ ئەندام پەڕلەمانە قوڕمیش کراوەکان تا مردنیان ، جا ئەم
هۆکارەیە دەبینین ئەندام پەڕلەمانتارەکان دەبنە یارى زان و بوتڵ دەگرنە
سەرۆک پەرلەمان ، سەرۆکیش دەبێتە گۆڵچى و دەى گرێتەوە. بەبێ ئەوەى
بیکاتە فاوڵ لە سەر ئۆپۆزسیۆن ،کە گەورەترین پەنالتیشە لەسەر ئۆپۆزسیون
، یەکسەر لێ یان خۆش دەبێت ، بێ ئەوەى بیخاتە دەنگ دانەوە ، چونکە
بەرژەوەندى بەڕێ کردنى بڕیارێک زۆر گەورەترە لە قودسیەتى پەرلەمان و
شکاندنى موم تەلەکاتى گشتى کە لەقوتى ئێمەى هاوڵاتی بەهاى دراوە .
ئافەرین بۆ هەمو یاکان ، ئافەرین بۆ رێزگرتن لە قوتى ئێمە ، ئافەرین بۆ
رێز گرتن لەقودسیەتى هۆڵى پەرلەمان ، ئافەرین بۆ هەڵبژاردن.
|