١\٧\٢٠١٠
لە هەڵەبجە
قائیمقام دز بوو! ئەى دادگا و دادوەر چی؟!

حەسەن سەیدباقی
خەڵکى هەڵەبجە هەمیشە خاوەندی مۆرال و خۆڕاگری و دۆستى مرۆڤ بوون،
دژایەتى نیزامە یەک لەدواى یەکەکانیان بەشێوەى ئازایانەو مرۆڤانە بەکار
بردووە هەمیشە قوربانی دەستى داگیرکەرو دوژمنانی سەرسەختی مرۆڤایەتى
بوون. ئەو خەڵکە بە ئەمەکە وەک چۆن لە ساڵانى شەستەکانەو حەفتاکان ،
هەشتاکان سەرە ڕمى خەبات و بەرخۆدان بوون، ئامانج بون و بۆ داگیرکەران
و فاشیستەکان تالەناویان بەرن. هەمان شت پاش راپەرینى خەڵکی کوردستان و
ئازاد بوونى بەشێکى کوردستان و وەرگرتنی بەڕێوەبردنى ناوچەکە لە لایەن
پارتە کوردیەکانەوە(پارتى دیموکرات و یەکیەتى نیشتمانی)، دیسان بەشى
هەڵەبجەو هەڵەبجەیکان چەوساندنەوەو زۆڵم لێکردن بووە، ناچمە سەر مێژوو
ئەوە بۆ کاتێکی ترو درەفتێکى تر هەڵدەگرم.ئەوەى دەمەوێت بیڵێم ئەو نا
یەکسانی و وەلا خستنەی هەڵەبجەو خەڵکەکەیەتى تا رادەى ئەوەى قایمقامێکى
بۆ دا بنێن دز وساختەچى بێت و هیچ دڵى بە هەڵەبجە نەسوتێت، وەک ئەوەى
هەڵەبجە مرۆڤێک(پیاوێک، ئافرەتێکى) تێدا نەبێت ئەو رۆڵەی بدەنآ.
بەهەرحالڕ ئەو کەسە(قائیمقام) دز بوو رۆشت ملى خۆى هەڵگرت بەهەموو
گەندەڵیەکانیەوە. بەلام ئەوەى جێَگەى سەرسوڕمانە کاتێک سەرۆکى هەرێم
باسى سەروەری یاسا دەکات، بەڵام لە هەڵەبجەدا یاسا نییەو دادوەر(حاکم)
نایاسایى دەکات، ئەگەر بڵێن چۆن ئەوا دەڵێم، هەرکەس خەڵکى هەڵەبجە بێت
بنەماڵەى من دەناسێت وە زاوایەکم هەبوو یادی بەخێر (لەتیفى حەمەى مەلا
سابیر) ئەویش دەناسێت. بەڵام سەیر لەیاساو رێساى کوردستانە کە لەتیف لە
ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردوو تەرمەکەى ناردمانەوە بۆ کوردستان، خوشکم لە
مەراسیمی ماتەمینى دا بوو وە لە چلەکەشیدا بەشدار بوو، بەڵام پاش
نزیکەى 5 مانگ لەساڵی داهاتوودا واتە لە شەوى 22/23ى 2 دا خوشکم کۆچى
دوایی کرد.
سەیر لەوەدایە لە کوردستان و لە هەڵەبجە کاتێک ماڵەوەمان ویستوویانە (قەسام
شەرعی) دەر بهێنن سەیریان کردووەکە کچەکەیان(خوشکەکەم) پێشتر لە
هاوسەرەکەى کۆچى دوایى کردووە.پاشان پێیان ووتوون کە دەتوانن داوا (شکات)
پێشکەش بکەن، لەبەر ئەوەى خەڵکانێک سوێندیان خوارددوە کە خوشکەکەم
پێشتر کۆچى دوایی کردووە(بەڕاستى مەزهەلەیە لەگەل ڕێزمدا). تا هەنووکە
من چاوەڕوان بووم کارەکان وەک خۆیى لێبکەنەوە ڕاستیەکان چۆنە وابکەن.
بەلام نەیان کردووەو بە پێچەوەانەوە ڕفتار کراوە، بۆیە من لە:
بەڕێز وەزیرى دادی کوردستان دەپرسم، ئایا ئەمە دادوەریە؟ ئەگەر نا، ئەى
هەڵوێستان چییە بەرامبەر بە دادوەرى هەڵەبجە؟
بەڕێزسەرۆکی هەرێم دەپرسم کوا یاسا؟ کوا سەرەوەرى؟ ئەوانەى وا
ساختەچیەتی دەکەن سزاکەیان بەپێی یاسا چییە؟
ئەوان بە ناوى ئەوەى مووچەى نەبڕن ئەم کارەیان کردووە، دیسان نا
یاساییەکی ترە، ئایا بەرپرسانى یەکیەتى نیشتمانى چی دەڵَێن؟ ئایا
لێپێچینەوە دەکەن یان دەیکەن بەژَێر لێفەوە؟ لەکاتێکدا لە کوتلەو
کوتلەکارى ناو یەکیەتی ئەوەیان بە هەل زانیوە بۆ دەنگ کۆکردنەوە!!
چی بە ئەو کەسە(ف) دەڵێن ئەم کارە قێزەونەی کردووە لە پێناوى
بەرژەوەندیەکی تایبەتدا، چى بەو کەسانە دەڵێن کە سوێندیان خواردووەکە
خوشکەکەم لە پێش هاوسەرەکەیەوە کۆچى دوایی کردووە، لەکاتێکدا لە
میدیاکانی یەکیەتی ئەوە نیشان دراوەوپرسەى ماتەمینیان بۆمان نووسیووە،
ئایا یاسا چییان پێدەڵێت؟ئەى ویژدانیان!!.
ئەوانەى بەم کارە هەستاون ئامانجیان چی بووە؟ ئایا سزای یاساییان چییە؟
تکایە وەڵاممان بدەنەوە بەڕێزان سەرۆکی هەرێم، وەزیرى داد، ، بەڕێزان
لە یەکیەتی نیشتمانى کوردستان.
بەڕێز سەرۆکی هەرێم ئەم کێشەیەش وەک ئەوەى براکەمە، لە وەزارەتى
شەهیدان کە کۆنەجاش و بەعسیەکانى ناو (پ د ک) دەسەڵاتدارن و ڕاپۆرتى
ساختە دەنووسن هەروەک ئەوەى کاتى خۆى بڵاوم کردەوە لەژێر ناوى( لە
وەزارەتى شەهیدان چ باسە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى)..{هەرکەس بیەوێت
دەتوانێت لە خوارەوە بیخوێنیتەوە}. تکایە ئاگایەکتان لە خەڵکى
بەشمەینەتی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی هەڵەبجە بێت دەنا مێژوو لێتان
خۆش نابێت.
ئەڵمانیا
کۆتایى یونى 2010
|