٥\٣\٢٠١١ له هه‌شتی مارسدا، دووباره داواکاریی ملیۆنان که‌س بۆ مووچه‌ی مانگانه‌ی دایکان ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌می په‌رله‌مان.
ژنان.. پیاوانی یه‌کسانیخواز..
له‌پاش ئه‌وه‌ی له نێوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی ٢٠٠٩ ملیۆنان که‌س له ژنان و پیاوانی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ واژۆی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی (مووچه‌ی مانگانه بۆ دایکانی کوردستان دابین بکه‌ن) کرد.. بۆ ئه‌وه‌ی دایکان که به زۆری زۆرداه‌ره‌کی له‌نێو کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریی کاری وزه‌پڕوکێنی به‌خێوکردنی منداڵ و خزمه‌تکردنی ناو ماڵیان به‌سه‌ردا بڕدراوه، چیدی له رووی ئابوورییه‌وه ملکه‌چی پیاوان نه‌بن و بۆ ساده‌ترین پێداویستی مادیی ده‌ستیان له‌به‌ر پان نه‌که‌نه‌وه و مانگانه‌یه‌کیان هه‌بێ بۆ ئه‌و کارانه‌ی که به ناچاریی رایده‌په‌ڕێنن.
دیاره وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافه بۆ دایکان واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه که ئیدی ئه‌و کاره‌ی به‌خێوکردنی منداڵ و خزمه‌تکردنی ناوماڵ ته‌نیا کاری ژنان بێ، به‌ڵکه ئه‌وه کاری ژنان و پیاوانه، پێویسته یه‌کسانییخوازان به توندیی خه‌بات بکه‌ن بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕکردنی ئه‌و دیارده چه‌وسێنه‌ره پیاوسالارییه و هه‌موو هه‌ڵاواردنێکی نێوان پیاوان و ژنان و وه‌دستهێنانی یه‌کسانیی ته‌واو و به‌کرده‌وه له نێوانیاندا، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه هێشتا له له‌نێو پێشکه‌وتووترین گه‌ڵانی جیهانیش به ته‌واویی و به کرده‌وه وه‌دستنه‌هاتووه و سیسته‌می پیاوسالاریی کوردستانیش که یه‌کێکه له توندترین سیسته‌مه پیاوسسالارییه‌کانی جیهان هێنده به ئاسانیی و به بێ خه‌بات و قوربانیدانێکی شێلگیرانه‌ی یه‌کسانییخوازان دان به‌و ئامانجه ره‌وایه نانێ. به‌ڵام به هیچ جۆرێک ره‌وا نییه تا ده‌گه‌ین به له‌نێوبردنی ئه‌و کۆیلایه‌تییه - که له‌وانه‌یه کاتێکی زۆری بووێ له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان - ماندووبوونی ئه‌و کاره به‌سه‌ردابڕێندراوه‌ی دایکان به بێ به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدرێ و به‌و شێوه‌یه له رووی مادییه‌وه ملکه‌چی پیاوان بکرێن، به‌لکه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مانگانه‌شیان پێ نه‌درێ ئه‌و کاره‌یان هه‌ر به‌سه‌ر داسه‌پێندراوه.. بۆیه پێویسته وه‌ک چاره‌یه‌کی کاتیی - که ره‌نگه که‌مێک زیانیش به ژنان بگه‌یه‌نێ به‌ڵام قازانجی یه‌کجار زۆرتره بۆیان - مانگانه‌یه‌کی تایبه‌تیان بۆ ببڕدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ ماندووبوونه‌کانیان به‌فیڕۆ نه‌ڕوا و به لایه‌نی که‌م له روویی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆییه‌ک وه‌ده‌ستبهێنن که ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێ زیاتر ببنه خاوه‌نی بڕیاری خۆیان.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی واژۆکۆکردنهوهکه ته‌واو بوو، پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی کوردستان کرا بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێ بکرێ و به شێوه‌یه‌کی یاسایی بڕیارێکی شیاوی له‌سه‌ر بدرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وکاته به‌هۆی ململانێی سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تیی نێو لایه‌نه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش وه‌ک ده‌یان پڕۆژهیتر بۆ خه‌ڵکی کوردستان له‌بار بردرا. به‌ڵام ئێمه جگه له‌وه‌ی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌موو یه‌کسانییه‌کی نیوان ژنان و پیاوان ده‌که‌ین.. ئه‌و مافه‌ش هه‌ر به ره‌وا ده‌زانین و به‌رده‌وام ده‌بین له کۆششکردنمان تا وه‌ده‌ستهێنانی، بۆیه ئێستا له رۆژی جیهانیی ژنان ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته به هه‌موو واژۆکانه‌وه دووباره ده‌خه‌ینه‌وه به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌موومان به یه‌ک ده‌نگ هاوار ده‌که‌ین و ده‌ڵیین:
نامانه‌وێ چیدی دایکێکی تر لەبەردەم نەخۆشخانە ئەهلییەکان بە قەرزوقۆڵه منداڵەکەی بهێنێته دونیا! نامانه‌وێ چیدی دایکێک چاوەڕوانی دەستی مێردەکەی ببێ! نامانه‌وێ چیدی کچێکی ماڵ چاوەڕوانی دەستی باوک و براکەی ببێ! نامانه‌وێ چیدی پیرەژنێک لەسەر شەقامەکان دەست پانبکاتەوە! نامانه‌وێ چیدی ژنێک لەسەر شەقام شەو بکاتەوە! نامانه‌وێ چیدی دایکێک لەبەردەم منداڵەکەی رەنگ زەرد بێ!
تۆ! هەر کێیەک هەی و هەر پلەیەکت هەیە: دایکان بە رۆژ و شەو بە بێ بەرامبەر کاردەکەن، وەک هەست و سۆزی دایک بۆ جگەرگۆشەکەی، خۆبەخش و پڕاوپڕ لە میهرەبانیی، کار و خزمەت بکە! نامانه‌وێ چیدی کاڵا لە شکۆمه‌ندیی مرۆڤ گرانتر بێ!
هه‌ڵمه‌تی (مووچه‌ی مانگانه بۆ دایکانی کوردستان دابین بکه‌ن) ٥\٣\٢٠١١ - هه‌ولێر - کوردستان
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی هه‌ڵمه‌ته‌که که له ساڵی ٢٠٠٩ ئه‌نجام درا:
مووچەی مانگانە بۆ دایکانی کوردستان دابین بکەن.
هه‌ڵمه‌تی (مووچه‌ی
مانگانه بۆ دایکانی کوردستان دابین بکه‌ن)
________________________________________ بۆ دیتنی ناوی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که واژۆی ئه‌و که‌مپینه‌یان کردووه که سه‌رجه‌می ناوه‌کان ده‌کاته ملیۆنان که‌س، کرته له‌سه‌ر ئه‌و پێنج لینکه‌ی خواره‌وه بکه: لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می ناوه‌کان: http://www.emrro.com/muceymangane.htm لاپه‌ره‌ی دووه‌می ناوه‌کان: http://www.emrro.com/muceymangane2.htm لاپه‌ره‌ی سێیه‌می ناوه‌کان: http://www.emrro.com/muceymangane3.htm لاپه‌ره‌ی چواره‌می ناوه‌کان: http://www.emrro.com/muceymangane4.htm لاپه‌ره‌ی پێنجه‌می ناوه‌کان: http://www.emrro.com/muceymangane5.htm
|