له هێسکی مه‌سیفی من.
سۆزان مامه پێشکه‌شه به رۆحی( ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی)
ته‌نها ئه‌مجاره وه‌ره‌وه ئه‌وه‌تا قۆڵی ساقۆیه‌کی شیعرم له‌سه‌ر رسته‌ی مرواری خه‌ریکه وشک ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌تا یه‌خه‌ی ساقۆیه‌کی عیشقم له‌ملی دێڕێکی نارنجیدا کاڵ ده‌بێته‌وه ته‌نها ئه‌مجاره وه‌ره‌وه با قۆپچه‌یه‌کی ئاڵی ئه‌م ساقۆیه‌م له به‌ر پێی هاتنه‌وه‌ی داهاتوویه‌کدا قه‌مبورێک به ده‌زوی فۆڕمی عه‌باوه‌ی نه‌کات ته‌نها ئه‌مجاره وه‌ره‌وه له‌هێسکی ژنێکی دێردا هه‌ناسه‌کانم به‌ره‌و قاپی گوناه به‌ره خاڵیم که‌ره‌وه له گوناهی کاهینێک کاهینێکی ئاده‌می که بۆ له‌ته سێوێک ملی شکا تاسه‌ی تینویه‌تی شکا گوناهی ئه‌و کاهینه‌ی وه‌ڵامی ئه‌به‌دییه‌تی ژنبوونمی تیادا خنکا رزینی سێویشی خسته‌سه‌ر ئه‌ستۆی گه‌ڵا که‌هاتیته‌وه په‌یکه‌ری ئه‌م حه‌وایه‌م به‌سۆزی ئاده‌میت بۆ داتاشه که بێره‌حمانه قه‌ده‌ری ئاده‌می ده‌یخاته سه‌رلێواری قوڵغێک و که‌زییه‌کانی په‌رش ده‌کات له تۆزی پێڵاو ردێنه سپیه‌که‌شی به‌شانی عه‌باکه‌ی داده‌هێنێ که هاتیته‌وه به سواری به‌له‌مێکی نارنجییه‌وه وه‌ره له‌نێو کۆڵانه‌کانی نێو شاردا له‌گه‌ڵ داڕژانی ئه‌ستێراندا وه‌ره که‌هاتیته‌وه چارۆکی ژنێ پڕکه له وه‌رینی فرمێسک به‌دیارپه‌نای مانگه‌وه ته‌نها ئه‌م جاره وه‌ره‌وه ئه‌وه تا مناڵه‌کانی(مه‌لا فه‌ند)ی له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی شه‌کرۆکه‌دا داوات لێده‌که‌ن مامۆستا لای ئێمه پشویه‌ک بده ده ته‌نها ئه‌مجاره وه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له( بێ)ی بێده‌نگیته‌وه بگه‌مه (تا)کانی تێڕامانت.
sozanmama@yahoo.com
|