٤\١٠\٢٠١١
لە هەولێرەوە تا
سلێمانی، عێراقێکی دی.
وەرگێرانی: ئەحمەد خوسرەوی
راپۆرتی ژیار گل هەواڵنێری
بەشی فارسی (تەلەفزیونی بی بی سی).
- بەشی
دووه‌م -
په‌سه‌ند کردنی یاسای سزادانی تووندوتێژی دژ به ئافره‌ت و منداڵ له
کوردستان.
له‌م دوایییانه‌دا په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان گه‌ڵاڵه‌یه‌کی له ژێر
ناوی ( یاسای سزادانی توندوتێژی دژ به ئافره‌ت و منداڵ ) په‌سه‌ند
کرد.به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه سزادانی منداڵ و توندوتێژی دژ به ئافره‌ت
وه‌ک تاوان ده‌ژمێردرێن و به دواداچوونی یاسایی‌یان ده‌بێت. " الستر
برت " جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به هه‌نگاوێک به‌ره‌و دیموکراسی له کوردستاندا ناو
برد. به‌ڵام پیاوانی ئایینی کورد گه‌ڵاڵه‌که به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت
ده‌زانن.
سی و شه‌ش له سه‌دی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی کوردستان ئافره‌تن. نوێنه‌ره
ئافره‌ته‌کان ده‌ڵێن بۆ پاراستنی مافه‌کانی ئافره‌تان و منداڵان له
بنه‌ماڵه‌دا هه‌وڵی په‌سه‌ند کردنی یاسای مودێرن له په‌رله‌ماندا ده‌ده‌ن.
کوردستانی عێراق له جه‌ند ساڵی رابووردودا به خێرایی له گه‌شه
کردندایه. هه‌ر جاره و که به سه‌فه‌ر دێمه‌وه کوردستان ده‌بینم که
فرۆشگا، چێشتخانه و بار به شێوه‌ی ڕۆژئاوایی لێره‌دا کراونه‌ته‌وه.
تۆڕی موبایل و ئینترنێتیش گه‌یشتۆته زۆربه‌ی خانووه‌کانی ناوچه. گه‌شه
ی ناوچه‌که و هاتنی ته‌کنه‌لوژی ، موژده‌ی هاتنی فه‌رهه‌نگی ڕۆژئاوایی
له گه‌ڵ خۆ هێناوه. ئه‌م بابه‌ته‌ش کێشه‌گه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی له م
کۆمه‌ڵگا سونه‌تی‌یه‌دا به دیهێناوه.
بۆ چاوپێکه‌وتنی ڕۆژین کچێکی
بیست ساڵه بۆ خانووی ئاسایشی سلێمانی ده‌ڕۆم،
ڕۆژین یه‌ک له‌و ده‌یان کجه گه‌نجانه‌یه که له ماڵه‌وه هه‌ڵاتووه
و په‌نای بۆ خانووی ئاسایشی ئافره‌تان هێناوه. ده‌لی " کوڕێکم خۆش‌ویست.
که خانه‌واده‌که‌م به‌مه‌یان زانی ، لێمیان دا.به تایبه‌تی برا گه‌وره‌که‌م
بێڕێزی پێم کرد. له ماڵه‌وه هه‌ڵاتم و په‌نام بۆ ئێره هێنا. خانه‌واده‌که‌م
ئیستا پێوه‌ندی‌یان له گه‌ڵما پچراندووه و وڵامی ته‌لیفونیشم ناده‌نه‌وه.
هه‌ڵسوکه‌وتیان به جۆرێکه له گه‌ڵما وه‌ک بڵێ‌ی که هه‌رگیز کچێک‌یان
نه‌بووه.
یاسای سزادانی هه‌رێمی کوردستان له یاسای حکومه‌تی عێراقه‌وه که له
سه‌رده‌می ڕژیمی سه‌دامه‌وه به میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه ، وه‌رگیراوه.
هه‌ندێک له‌و یاسایانه له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی ئیستای هه‌ریمی
کوردستاندا گونجاو نین. ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ تا ئیستا چه‌ندین جار
پێشیل کردنی مافه‌کانی ئافره‌تانیان له کوردستاندا به ر ڕخنه داوه.
هاژه سلێمان جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیونی ئافره‌تانی په‌رله‌مانی کوردستان
ده‌ڵێ حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌بێ ڕێز له راسپارده‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی
بگرێت.
ئه‌و ده‌ڵێ " تا ئه‌مڕۆ هیچکه‌س به هۆی خه‌ته‌نه کردنی کچانه‌وه له
کوردستان دادگایی نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش خۆی توندوتێژی‌یه دژ به کچان و
بڕینی ئه‌ندامێکی جه‌سته‌یانه. یان هه‌ندێک له خانه‌واده‌کان کچه‌کانیان
ناجار ده‌که‌ن که به ویستی ئه‌وان هاوسه‌رگیری بکه‌ن.ئێمه ئه‌مانه‌وێ
کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرنمان هه‌بێ. هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی ئێمه داوا ده‌کا
که بۆ له نێو بردنی توندوتێژی له خانه‌واده‌کاندا هه‌نگاو هه‌ڵگرین.".
مانگی ڕابووردوو گه‌لاڵه‌ی سزای توندوتێژی دژ به ئافره‌تان و منداڵان
به پێشنیاری کۆمیسیونی ئافره‌تان پێشکه‌ش به په‌رله‌مان کرا. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه
به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند کرا. په‌سه‌ند کرانی ئه‌م یاسایه‌ش له گه‌ڵ
دژایه‌تی توندی شۆرای به‌رزی زانایانی ئایینی کوردستان به‌ره‌وڕوو بووه.
خالد عومه‌ر که یه‌کێک له ئه‌ندامانی زانایانی ئایینی کوردستانه
دژی گه‌ڵاڵه‌که‌یه و داوا له مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات
که له به‌ڕێوه چوونی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه پێشگیری بکات. ئه‌و ده‌ڵێ "
ئێمه له‌وه ڕازی نین که منداڵێک شکات له باوکی بکات یان که‌سێک به
هۆی خه‌ته‌نی کچێکه‌وه زیندانی بکرێت. ئایینی ئیسلام ناڵێت که کچ ده‌بێ
خه‌ته‌نه بکرێت، به‌ڵام دژی خه‌ته‌نه کردنیش نی‌یه.ئیسلام ناڵێ که
له به‌ر خه‌ته‌نه‌ی کچیک ده‌بێ که‌سیک له ساڵێکه‌وه بۆ 3 ساڵ
زیندانی بکرێت یان جه‌ریمه‌ی نه‌قدی بکرێت. ئێمه دژ به‌م یاسایه‌ین
چوونکه به ئاشکرا دژ به ئایه‌تی قورئانه. ئه‌م یاسایه له یاسای
یه‌هودی‌یه‌کان و ئوروپایی‌یه‌کانه‌وه وه‌رگیراوه و ده‌یانه‌وێ به
سه‌ر ئێمه‌شدا بیسه‌پێنن.".
یاسا نوێکه ، پۆلیس ڕاده‌سپێرێ که هه‌ڵسوکه‌وتی یاسایی له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی
وا توندوتێژی دژ به ئافره‌ت و منداڵ ده‌که‌ن بکه‌ن. پۆلیسی سلێمانی به‌شێکی
بۆ به‌دواداچونی سکالای خانه‌وده‌کان پێکهێناوه. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د
سه‌رۆکی ئه‌م به‌شه ده‌ڵێ " سروشتی‌یه که‌هه‌ندێک خه‌ڵک دژایه‌تی له
گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ده‌که‌ن. به‌ڵام باوه‌ڕم وایه به تێپه‌ڕبوونی
کات هه‌موان ده‌رک به سووده‌کانی ئه‌م یاسایه ده‌که‌ن. هه‌لومه‌رجی
نوێ‌ی مێژوویی ئێمه و واقعیه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوا ده‌کات که
ئێمه ده‌بێ ئه‌م یاسایه و بگره یاسای نوێتریشمان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی
له گه‌ڵ توندوتێژی له خانه‌واده دا هه‌بێ .".
زۆر که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دان که له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا توند‌و
تێژی دژ به ئافره‌ت ومنداڵ هۆکاره‌که‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که
یاسایه‌ک دژ به‌و کرده‌وانه نین، به‌ڵکوو ئه‌و کرده‌وانه
هۆکاره‌که‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ داب و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگا و هه‌ڵاتنی
خه‌ڵک له یاسا. هاژه سلێمان ده‌ڵی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م یاسایه
هه‌نگاوێکه به‌ره‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه دژ به توندوتیژی.به‌لام
نابێت ئه‌و چاوه‌ڕوانی‌یه‌مان هه‌بێ که یه‌کڕا تووندوتێژی دژ به
ئافره‌تان نامێنێت، هه‌نگاوی داهاتوو چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی یاساکه‌یه.
ئه‌مانه‌وێ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی یاساکه له دادگاکاندا چاودێری
بکه‌ین و بزانین که به چ شیوه‌یه‌ک له گه‌ڵ تاوانباراندا
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێت. ئه‌مانه‌وێت دڵنیابین که حیزب و که‌سانی
ده‌سه‌ڵاتدار کاریگه‌ریان به سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی یاساکه و دادگای
تاوانبارانه‌وه نه‌بێ.".
داڕیژه‌رانی یاساکه ده‌ڵێن که ئه‌مه هه‌نگاوێکه به‌ره‌و
که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و منداڵان له کوردستاندا.
ئامانج له‌م یاسایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وانه‌ی
که له لای زۆر له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه به‌هایه‌کی سونه‌تی
هه‌یه. ئه‌بێ ببینین بزانین ئایا کوردستانی عێراق ده‌توانێت له‌م
بواره‌دا ڕچه‌شکێن بێت ؟
ئوپوزیسیونی کوردستانی عێراق.
هاوکات له گه‌ڵ نائارامی‌یه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا که به به‌هاری
عه‌ره‌ب ناسرا، ناڕه‌زایه‌تی دژ به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان،
کوردستانی عێراقیشی گرته‌وه. له‌م نائارامی‌یانه‌دا ژوماره‌یه‌ک
شارۆمه‌ندی شاری سلێمانی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کوژران.
حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت که ئه‌م حکوومه‌ته هه‌ڵبژێردراوی
هه‌ڵبژاردنێکی ئازاده و نابێت کوردستان له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا
به‌راورد بکه‌ین، به‌ڵام حیزبه ناڕازی‌یه‌کان ده‌ڵێن که 20 ساڵه
دوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وا وه‌کوو ڕژیمه دیکتاتۆری‌یه‌کانی ناوچه‌که له
هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ستیان به سه‌ر ژیانی خه‌ڵکه‌وه گرتووه.
ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌کانی کوردستان له کاتێکدا په‌ره‌ی سه‌ند که خه‌ڵکی
ناڕازی به به‌رد هێرشیان بۆ سه‌ر بینای لقی چواری پارتی دیموکراتی
کوردستان له سلێمانی کرد . پاسه‌وانه‌کانی بیناکه ته‌قه‌یان له
خه‌ڵک کرد و ژوماره‌یه‌کیان لێ کوشتن. نائارامی‌یه‌کان درێژه‌ی کێشا و
مه‌یدانی سه‌رای سلێمانی بوو به ژوانگه‌ی خه‌ڵکێکی نارازی که
داواکاری ئاڵ‌و گۆڕ له ده‌وڵه‌ت بوون.
حه‌مه تۆفیق، وته‌بێژی حیزبی ناڕازی گۆڕان، ده‌ڵێ " کوردستان
حکوومه‌تێکی دیکتاتۆری هه‌یه . ئایا ئه‌گه‌ر بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتت به
ده‌سته‌وه بێت و ئاماده نه‌بیت ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگری ، ئه‌مه
دیکتاتۆری نی‌یه ؟".
یه‌کێک له کوژراوه‌کانی ئه‌و نائارامی‌یانه کوڕێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵه
بوو که به گوله‌ی هێزه‌کانی ئاسایش کوژرا. زاهد قه‌ره‌داخی باوکی
ئه‌و کوڕه ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ناسینه‌وه‌ی بکوژانی کوڕه‌که‌ی و تۆمار
کردنی سکاڵا له دادگا دا هه‌وڵی خانه‌واهده‌که‌ی بۆ دادگایی‌کردنی
بکوژان بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه: " ناوی بکوژه‌کان به دادگای سلێمانی
دراوه، به‌ڵام حکوومه‌ت و پۆلیسی سلێمانی تا ئێستا هیچکه‌سێکیان
ده‌ستگیر نه‌کردووه و به هۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو حیزبی سیاسی که
ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر ده‌زاگی دادوه‌ری‌یه‌وه هه‌یه و دادگا
سه‌ربه‌خۆ نی‌یه ، که‌سێکیس دادگایی نه‌کراوه.".
له پاش نائارامی‌یه‌کان مه‌سعود به‌رزانی به‌ڵێنی دا که گوێ له
داوای نارازی‌یان بگڕێت. گرێبه‌ستی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
که ده‌گوترا به که‌سانی نزیک له به‌رپرسه‌کان سپێردرابوو
هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌ڵێنیشی دا که هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیش
هه‌ڵگرێت. زاهد قه‌ره‌داخی ده‌ڵێت: " جیاوازی نێوان هه‌ژار و
ده‌وڵه‌مه‌ند له کوردستان زۆر بووه و زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار بێ ماڵ و
حاڵن، ئه‌مه له کاتێکدایه که کۆشک و بینای دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار
لووتیان گه‌ییوه‌ته ئاسمان. ئه‌مڕۆ ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه که
نه‌سلی فه‌یس بووک بێنه مه‌یدان و حکوومه‌ت بگرنه ده‌ست. ئه‌وه
گه‌نجه‌کانن که ده‌توانن وڵات به‌ره‌و پێش به‌رن."
له مانگی ژوویه‌نی ڕابووردوودا حیزبه ئۆپۆزیسیونه‌کان ڕازی نه‌بوون
له گه‌ڵ حکوومه‌تدا وتووێژ بکه‌ن و داواکاری هه‌ڵگرتنی نه‌دانی
یارمه‌تی مادی به ئه‌حزابی ئوپوزیسیون و هه‌روه‌ها ده‌ستگیر کردنی
ئه‌و که‌سانه بوون که ته‌قه‌یان له زۆپیسانده‌ران کردبوو. نه‌ریمان
عه‌بدولقادر ئه‌ندامی کۆمیسیونی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانی هه‌رێمی
کوردستان ده‌ڵێ : " قه‌رار بوو که به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ
گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها چاکسازی کردن به هاوکاری حیزبه
ئوپوزیسیونه‌کان به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام به داخه‌وه حکوومه‌ت ئه‌و
پرۆژانه به بێ ئێمه به‌ڕێوه ده‌با و به حه‌زفکردنی ئوپوزیسیون
حکوومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزابی حاکم بپارێزێ. ئێمه
ئه‌مانه‌وێ پرۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به قازانجی خه‌ڵک
بێت و پاشانیس سه‌روه‌ری یاسای له دوو بێت. ".
به‌ڵام ئه‌دهه‌م به‌رزانی ، وته بێژی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ده‌ڵی که
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان ده‌بێت هه‌موو کات گوێ به داواکانی
خه‌ڵک بده‌ن. ئه‌و ده‌ڵی خۆپیشاندانه‌کان ته‌نیا له لایه‌ن
ژوماره‌یه‌که‌وه له ساری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت
داوای له لایه‌نگرانی بکردایه که ڕێپیوان بکه‌ن به سه‌دان هه‌زار
که‌س ده‌هاتنه شه‌قامه‌کان. له درێژه‌دا ده‌ڵێ هندێک له
داواکاری‌یه‌کان له لایه‌ن برێک له گروپه سیاسی‌یه‌کانه‌وه ئامانجی
سیاسی له پشته‌وه بووه. به تایبه‌ت هه‌ر دوو حیزبی ئیسلامی
کوردستان. هه‌ر بۆیه ئێمه هندێک له داواکاری‌یه‌کانی ئه‌م گروپانه
به حه‌ق نازانین.".
کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تازه یه و
فه‌رهه‌نگی بیروکراسی و گه‌نده‌ڵی له ڕژیمی پێشووه‌وه ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئوپوزیسیون ده‌ڵێن که 20 ساڵیان به ده‌سته‌وه بووه تا
سیستمه‌که بگۆڕن.
بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌و به‌ر وتی
ئه‌وانه‌ی که ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران کردووه ده‌بێ بدرێنه
دادگا...
ئیرلەند
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د خوسره‌وی
|