په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

               لە حزورى زیکرى ئەمشەو.                                                                                                                                                                         

 

که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

ئاى چ حەزێکى سەر شێتە
جەستەتى کرد بەخواوەند
لانەکەشت بەپەرستگا
چ سڕێکە نەدەروێشى خانەقام و
نەئێیشکچى
بۆچى دەبێ هەموو شەوێ
بەچوار دەورى وێنەکەتدا
زیکرێ بکەم
وەرە ئازیز
بابەرلەوەى سیماى ڕەنگاڵەیت ون بێ
بەتەلیسمى خەونى رەش پۆش بشێوینرێ
باخەمەکان لەخەونێکى هەمیشەیى
دەریاى ئەڤین بەڕێ بکەین
من دڵنیام لە قوڵابى ئاوازەکان
هیچ وزەیەک کار لەجەستەى عەشقەت ناکات
تەنها پڕشنگى سوتماکمە بە تۆ دەگات
ئێستا نزاى دوا ساتمە
تا دوانیگاى چاوەکانم
لە بەر شنەى هەناسەیەکتا لێک بنێم
ئاى لەوساتانەى
تیشکى گیانم عەشق بارانى تۆ دەکات
گوڵاڵەکان لێوى حەزیان
لەگەڵ بزەى تۆدا دەکەنەوە
بۆیە ئێستا دوا بڕیار دەدەم
خۆم بکەمە پەڵەهەورێک و
تۆ بکەم بە مانگ
بۆ ئەوەى لەباوەشما بتشارمەوە
تا هەرچى رووناکیت هەیە
بەس بۆ من بی و کەسى تر نا؟!


                      Kazhal_3@hotmail.com