١٨\٤\٢٠١١
لە هۆڵەندا داوای
دادگایی تاوانباران دەکەن و
خوازیاری
درووستکردنی مۆنمێنتی ئەنفالن لە شاری بەغدا.
رۆژی شەممە 16-4-2011 بە بەشداری زیاتر لە 150 هاووڵاتی کورد و عەرەب و
ئاشووری و هۆڵەندی و بە ئامادە بوونی باڵوێزی عێراق لە هۆڵەندا، لە
شاری دێڵفتی هۆڵەندا مەراسیمێکی شایستە بۆ 23 ساڵەی تاوانی ئەنفال
رێکخرا ، مەراسیمەکە لە سەر داوای چاودیری کوردۆساید و ئینیستیتۆی
کوردی لە هۆڵەندا بە بەشداری 22 لایەن رێکخرابوو .
لە مەراسیمەکە چەندین نووسەر و کەسایەتی کورد و هۆڵەندی و عەرەب
بابەتەکانیان پێشکەش کرد ، لە ناویاندا مینیکس داواکاری گشتی هۆڵەندی ،
مزەفەر عەودل و حەمە عەلی دایک و باوک ئەنفالکراو و ئەندامانی چاودێری
کوردۆساید ، پرۆفیسۆر تەیسیر ئالووسی و د.هاشم نیعمە و کەریم قەتافە و
خەسرەو ئاکرەیی و...... .
بە وتەی سەرکەوت فەتاح لە چاودێری کوردۆساید لە مەراسیمەکە لە کۆتاییدا
کۆمەڵێک داواکاری خرایە بەردەست گرنگترینیان :دروستکردنی ناوەندێکی
زانستی بۆ دۆکۆمێنت تایبەت بەو تاوانانەی دژی کراوە ، چاوپێکەوتن لەگەڵ
ئەوانەی رزگاریان بووەو بکرێن بە فلیم بۆ ئەوەی راستییەکان بگوازرێتەوە
بۆ نەوەی نوێ .قەرەبووی مادی و مەعنەوەی قوربانییەکان بکرێتەوەو گرنگی
تایبەتی بە بنەماڵەکانیان بدرێت .دادگاییکردنی تۆمەتباران و
درووستکردنی مۆنمێنتێک بۆ ئەنفال لە شاری بەغدا پایتەختی عیراق ،پەرلەمانی
عێراق دۆسیەی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان بە جینۆساید بناسێنێت ،دروستکردنی
لیژنەیەکی نێونەتەوەیی بارەگاکەی لە پارلەمانی ئەوروپا بێت کار بۆ
دۆسیەی ئەنفال بکات لقی لە زۆر شاری دیکەی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی ئەم
تاوانە بە جیهان بناسێنیت.
ئهو لایهن ڕێکخراوانهی که بهشداریان له رێکخستنی
ئهم مهراسیمهدا کردووه
بریتین له:
ڕێکخراوی کوردۆساید وۆچ (چاک)
ملتقى الانصار پیشمرگە له
هۆڵندا
یانهی کوردی میدیا لههۆڵندا
کۆمهڵهی ڕۆشنبیرانی کورد لهئهمستردام
ملبندى کلتورى کوردى له دنهاخ
کۆمهڵهی گهنجانی میدیا
کۆمهڵهی کوردی له دێڵفت
کۆمهڵهی خوێندکاران و لاوانی کوردستان
یهکێتی ژنانی کوردستان لههۆڵندا
کۆمهڵهی پێشمهرگهدێرینهکان
کۆمهڵهی کوردی لهدۆردرێخت
کۆمهڵهی ڕۆشنبیری کوردانی لییواردن
یهکێتی ئافره تانی کوردستان لهئهوروپا
پلاتفۆڕمی کوردانی سوریا
المنتدی الدیموقراطی العراقی فی ڕوتردام
حزبی ئازادی کوردوستان لههۆڵندا
حزبی ئازادی کوردوستان لهئهوروپا
جمعیە البیت العراقى فی دنهاخ
رابطة بابل للکتاب والفنانین
پهیمانگای کوردی بۆ لێکۆڵینهوه له
هۆڵهندا
|