٢٢\٦\٢٠١٠
له ژێر دروشمی ''راگرتنی
دیپۆرتی په‌نابه‌ران، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌کانی
ئێمه‌ی ده‌وێ''،
کۆنفرانسی
سێیه‌می فیدراسیۆن له سویسرا به‌رپاکرا.
ڕۆژی 19-6 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن و
ژماره‌یه‌ک له نۆینه‌رانی حزب‌و لایه‌نه سیاسی و رێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کان
کۆنفرانسی سێیه‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی-سویسرا له‌ژێر دروشمی" ڕاگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران،
بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌ییه‌کانی
ئێمه‌ی ده‌وێ" له‌شاری زۆریخ سازکرا..
سه‌ره‌تا به‌دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربوان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا به‌رنامه‌کانی
به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێز گرتن له و په‌نابه‌رانه‌ی له رێگای
ژیانی په‌نابه‌ریدا گیانیان له ده‌ستدا ده‌ستپێکرد. هه‌روه‌ها به‌ناوی
به‌شداربوانی کۆنفرانسه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ (جه‌مال کۆشش)ئه‌ندامی
سکرتارێتی فیدراسیۆن به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خوشکی به کاره‌ساتێکی
دڵته‌زین ئاراسته کرد..
پاشان لیژنه‌یه‌ک له ( ئه‌حمه‌د عه‌لی ،فوئاد عه‌زیز) بۆ به‌رێوه‌بردنی
کۆنفرانس پێکهات و ئایننامه‌ی کۆنفرانس و به‌رنامه‌کانی بۆ به‌شدار
بوان خۆیندرایه‌وه‌و ده‌نگی پێدرا. (ده‌شتی جه‌مال)سکرتێری فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ووتاری کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی پیشکه‌ش
کرد. له ووتاره‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر سه‌ره‌کیترین ئه‌و کێشانه‌ی
که ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی په‌نابه‌ری عێراقی بونه‌ته‌وه ،له‌وانه
دیپۆرتی په‌نابه‌ران و ئه‌رکه‌کانی داهاتووی فیدراسیۆنی به ئاراسته‌ی
رووبه‌رووبوونه‌وه دژ به‌و سیاسه‌ته دژی مروڤانه‌ی وولاتانی ئه‌وروپا
و رێککه‌وتننامه‌کانیا ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێم دیاری کرد و
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌رکێشانی فیدراسیۆن له حاله‌تی که‌مپینی و به‌ره‌و
دامه‌زراندنی رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری فراوان و کۆکردنه‌وه‌ی ریزه‌کانی
په‌نابه‌ران و دامه‌زراندنی ئۆفیس و لقه‌کانی له پێناو وه‌لام دانه‌وه
به کیشه‌و گیر‌و گرفته‌کانی په‌نابه‌راندا بۆ ئاینده‌ی کاروچالاکیه‌کانی
فیدراسیۆن پێشکه‌شکرد.
به‌شێکی تری به‌رنامه‌کانی کۆنفرانس ته‌رخانکرا بۆ په‌یامی حزب و لایه‌نه
سیاسی و په‌نابه‌ریه‌کان. له‌م به‌شه‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌رێزان( دڵشاد
مجید له حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان له‌سویسرا ،فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید
له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوژین عه‌لی له ناوه‌ندی چاک، شه‌هاب حامید
له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ، میشێل له به‌ره‌ی مافی مانه‌وه
بۆ هه‌موان، حه‌سه‌ن ئیسماعیل له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
وتاریان پێسکه‌شکرد و هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی ئێران و کۆمه‌ڵه
کۆمیته‌ی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران نوێنه‌ریان به‌شداریکرد له
کۆنفرانسه‌که‌دا)سه‌رباری پشتیوانی خۆیان له فیدراسیۆن کار‌و چالاکیه‌کانی
فیدراسیونیان به‌رز نرخاند..
ئه‌حمه‌د عه‌لی راپۆرت و هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا پێشکه‌شکرد و ئاماژه‌ی دا
به‌و نه‌به‌ردیانه‌ی که له یه‌ک ساڵی رابردوودا بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی
په‌نابه‌ران و راوه‌ستان دژ به سیاسه‌تی دژی ئینسانی حکومه‌تی سویسرا
و کاری هاوبه‌شی له گه‌ڵ رێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کانی دیکه‌و
رزگارکردنی په‌نابه‌ران له مه‌ترسیه‌کان دیپۆرت ئه‌نجامدراوه بۆ
ئاماده‌بوان خسته روو و لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌کان و ئه‌و ئه‌رکانه‌ی
پێویست بوون و ئه‌وانه‌ی نه‌کراون سه‌رنجی به‌شداربوانی کۆنفرانسی بۆ
راکیشا،.
له‌م به‌شه‌دا هه‌موو به‌شداربوان له‌سه‌رئه‌و چالاکیانه‌ی له‌راستای
به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌راندا به‌رێوه‌براوه و ئه‌وانه‌ی
فیدراسیۆن نه‌چووته سه‌ری له‌گۆشه‌ی جۆرا و جۆره‌وه به ئاراسته‌ی
کاره‌کانی ئاینده‌دا سه‌ره‌نج و پێشنیاره‌کانیان پێشکه‌شکرد. .پاشان
راپۆرتێکی وینه‌یی چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن به سلاید بۆ ئاماده‌بوانی
کۆنفرانس نمایشکرا..
به‌شێکی تری کۆنفرانس ته‌رخانکرا بۆ نه‌خشه‌و ئه‌رکه‌کانی داهاتووی
فیدراسیۆن له سویسرا و سه‌ره‌کیترین ئه‌و هه‌نگاوانه دیاری‌کرا که
پێویسته فیدراسیۆن بچێته سه‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌و ئیبتیکارانه خرانه‌ڕوو
که فیدراسیۆن به‌ره‌و دامه‌رزاندن و رێکخراوکردنی په‌نابه‌ران ده‌بات
وئاماده‌یان ده‌کات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌ی
سیاسه‌تی دیپۆرت و کارکردن بۆ جیکه‌وتن و ئاویته‌بوونی په‌نابه‌ران له
ناو کۆمه‌ڵگای سویسرا و،ئه‌مه سه‌ره‌رای کاری هاوبه‌شی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ
رێکخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌کان وباشکردنی باری دارایی
فیدراسیۆن.شایه‌نی باسه به‌شداربوان بۆچوون و پێشنیاره‌کانی خۆیان ده‌رباره‌ی
کاره‌کانی داهاتووی فیدراسیۆن خسته روو..
فواد عه‌زیز نۆینه‌ری که‌مپینی دروستکردنی په‌یکه‌ری ئازادی له هه‌ولیر
له ووته‌یه‌کدا ئاماژه‌یکرد به گرنگی و پشتیوانی مالی و سیاسی بۆ ئه‌و
پرۆژه‌یه،.
هه‌روه‌ها له‌به‌شی بریارو بریار نامه‌کاندا دوو بریار له‌لایه‌ن
ئاماده بووانه‌وه ده‌نگی پێدرا که یه‌کێکیان بریاری ناردنی
یاداشتێکی ناره‌زایه‌تی دژ به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمو
و سه‌رۆکی حکومه‌ت بوو که له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌مال پێشنیلر کرابوو ،
ئه‌و تریان بریاری پێکهێنانی سندوقی کۆمه‌ک بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له
گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کاندا راگیراون له‌لایه‌ن جه‌مال کۆشش وه.
له‌دوایین به‌شی کۆنفرانس‌دا هه‌ڵبژاردن کرا و هه‌ریه‌ک له(جه‌مال کۆشش
،خالد ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د عه‌لی، موحه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم ، شه‌هاب
حامید، نه‌ریمان عه‌زیز،سامان حه‌سه‌ن، سامان که‌رکوکی ، حیسام عه‌لی ،شه‌ماڵ
ئه‌حمه‌د )،بۆ سکرتاریتی فیدراسیۆن هه‌بژیران.
ووتاری کۆتایی کۆنفرانسی فیدراسیۆن له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی ه‌وه
پێشکه‌شکرا. پاش 7 کاتژمێر له باسی گرنگ و چاره‌نووسساز بۆ ئاینده‌ی
کاره‌کانی فیدراسیۆن و به‌پیره‌وه چوونی کیشه‌و گیر‌و گرفته‌کانی په‌نابه‌ران
سه‌رکه‌وتوانه کۆنفرانس کۆتایی به‌کاره‌کانی خۆی َهێنا.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له
سویسرا
20\6\2010
_____________________________________
جه‌مال کۆشش
0787557786 0788532004
ئه‌حمه‌دعه‌لی
www.csdiraq.com
www.federationifir.com
IFIR، Postfach 7643، 3001 Bern
ahmadali525@hotmail.com
|