٧\١\٢٠١١
له‌ژێر دروشمی ''
ئێمه خه‌ڵکی ته‌قته‌قین، دژ به یاسای موتله‌قین '' ته‌قته‌ق راپه‌ڕی.
پاشنیوه‌ڕۆی
ئه‌مڕۆ ٧\١\٢٠١١
شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ته‌قیش وه‌ک خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی شار و شارۆچکه‌کانی
کوردستان له به‌رانبه‌ر یاسای دژ به ئازادیی خۆپیشاندان به‌ناوی
(یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان) که له‌و دواییانه په‌رله‌مانی کوردستان
بپێی خواسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران دایانڕشتبوو.. خۆپیشاندانێکی
به‌رفروانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران که ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان له چین و توێژه‌کانی خه‌ڵکی
شارۆچکه‌ی ته‌قته‌ق پێکده‌هێنا زۆر به توندیی ئه‌و یاسایه‌یان ره‌تده‌کرده‌وه
و به یاسایه‌کی دژه ئازادییان دانا، جگه له‌و دروشمه‌ی سه‌روه به
چه‌ندین دروشمی وه‌ک (سه‌رۆک بۆچی واژۆت کرد،
به‌ڵێت بۆ بێده‌نگی کرد) ، (سروشتی ته‌قته‌ق
وایه، ئازادی لا ڕه‌وایه).. ئاسمانی ته‌قته‌قیان هێنایه هه‌ژان
و به‌یه‌ک ده‌نگ داوای هه‌موارکردنی ئه‌و یاسایه‌یان کرد و دژ به‌وه
بوون که یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان مۆڵه‌تی هه‌بێ و ده‌سه‌ڵاتداران به
ئاره‌زووی خۆیان ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانی هه‌ر خۆپیشاندانێکیان پێ باش
نه‌بێ ئه‌وه به مۆڵه‌تدان و مۆڵه‌ت نه‌دان ساردی بکه‌نه‌وه یان رێی
لێ‌بگرن.
ته‌قته‌ق
٧\١\٢٠١١
|