١\١\٢٠١١
لەژێر دروشمی:
ئێمە خەڵکى شارەزوورین.
دوژمنى هێڵى سورین.
خۆپیشاندانێکى جەماوەری لە هەڵەبجەی تازە ئەنجام درا.
ئامادهکردنی:
پشتیوان کەریم گەڵاڵى
ئەمرۆ30/12
کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە هەڵەبجەی تازە بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى
زۆرلە سەرجەم چین و توێژەکانى خەڵک خۆپیشاندانێکى جەماوەری ساز کرا دژ
بە ئیمزای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر یاسای خۆپیشاندان لە هەرێمى
کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا
و لە 12/12 ی ئەمساڵیش لەلایەن سەرۆکی هەرێمى کوردستانەوە ئیمزای لەسەر
کرا . خۆپیشاندانەکە لە نزیک مزگەوتى گەورەی هەڵەبج دەستی پێکرد بۆ
بەردەم باخچەی نالی . لەو خۆپیشاندانەدا چەندین دروشمی جۆراو جۆر
دەوترایەوە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دیارترینیان (ئێمە خەڵکى
شارەزوورین دوژمنى هێڵی سورین ) (سەرۆک بڕیاری داوە ئازادی خنکێنراوە )
دەوترایەوە . هەروەها چەند ڕۆژنامەنووسێکی قەزای سیدسادق یش بۆ
پشتیوانی دەربڕین لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکەی هەڵەبجەی تازە بەشدار
بوون لەو خۆپیشاندانە .
radio_parwane@yahoo.com
|