په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٢\٢٠١٠

لەژێر دروشمی: چیتان دەوێ لەم خەڵکە، یاساکەتان بێکەڵکە.

خۆپیشاندانێکى جەماوەریی لە قەزای سه‌ید سادق ئەنجام درا.

پشتیوان کەریم گەڵاڵى


ئەمرۆ26/12 کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە قەزای سه‌ید سادق بە ئامادەبوونى جەماوەرێکى زۆری قەزای سیدسادق خۆپیشاندانێکى هێمنانە ساز کرا دژ بە ئیمزای سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر یاسای خۆپیشاندان لە هەرێمى کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە بەزۆرینەی دەنگ پەسەند کرا و لە 12/12 ی ئەمساڵیش لەلایەن سەرۆکی هەرێمى کوردستانەوە ئیمزای لەسەر کرا . لەو خۆپیشاندانەدا چەندین دروشمی جۆراو جۆر دەوترایەوە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە دیارترینیان (چیتان دەوێ لەم خەڵکە .یاساکەتان بێ کەڵکە) دەوترایەوە . هەروەها چەند ئەندام پەرلەمانێکیش بەشدار بوون لەو خۆپیشاندانە لە سیدسادق.
 

 

pukmedianet@gmail.com