١٥\١٠\٢٠١٠
له‌ژێر سێبه‌ری گرده‌که
جاش و ئه‌نفالچی خالیدی خوله‌سوور داوای ئازادی راده‌ربڕین ده‌کا.
ئه‌ندازیار: محه‌مه‌د که‌ریم/ سه‌رخێڵ غه‌واره
به‌ڕێزان له‌به‌ر قاسم ئاغای کۆیه واخه‌ریکه هه‌موو قاسم ئاغاکانی
ترمان بیرده‌چێته‌وه" تازه ئه‌و خوێنمژه خائینه رۆیشت گرنگ ئه‌وه‌یه
لێ نه‌گه‌ڕێین وا به‌ئاسانی له‌ژێر ره‌حمی مێژووی رابردوو و داهاتوودا
ده‌ربازی ببێت و له مافه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ته‌نازول نه‌که‌ین"
پێویسته شوێن پێی ئه‌م خۆفرۆشه هه‌ڵگرین و لێ نه‌گه‌ڕێین بحه‌سێته‌وه
تاوه‌کو به سزای یاسایی خۆی ده‌گات.
ئێستا کۆمه‌ڵێک ئه‌نفالچی و خوێنمژ و خائین و خۆفرۆشی تر له کوردستان
ماون که له ژێر باڵ و سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات به هه‌ردوو حزبه‌که و
ئۆپۆزۆسیۆنیشه‌وه خۆیان شاردۆته‌وه پێویسته له‌سه‌رمان به‌هانای ئه‌وانه‌وه
بچین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌و دادگایان ببه‌ین" له‌م رۆژانه ویستم
واژوو له سه‌ر کامپینه‌که‌ی ئازادی راده‌ربڕیندا بکه‌م که کۆمپانیای
وشه ئه‌نجامی داوه" پێش ئه‌وه‌ی ناوی خۆم تۆمار بکه‌م حه‌زم کرد
بزانم که کێن ئه‌وانه‌ی واژوویان کردووه و وه‌کو من ده‌یانه‌وێت له
هه‌رێمی کوردستاندا ئازادی راده‌ربڕین هه‌بێت" کاتێ ناوه‌کانم خوێنده‌وه
یه‌کسه‌ر په‌شیمان بوومه‌وه چونکه واژۆی ئه‌نفالچییه‌کی زۆر پیستر و
زۆر خائینتر و زۆر خۆفرۆشتر و زۆر ناپاکترم بینی له قاسم ئاغای کۆیه
که ئه‌ویش شێخ خالیدی خوله سور بوو واژووی کردبوو که ئازادی را ده‌ربڕینی
ده‌وێت" کاره‌ساته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م خالیده خاوه‌نی مارشی گۆرانه و
ئه‌یه‌وێت بیگۆڕیت و نه‌وشیروانیش وه‌کو جه‌لال و مه‌سعود ئه‌فزه‌لیه‌تی
پێ به‌خشیوه چونکه ناوبراو 40 کوڕی هه‌یه و پێنج ژنی هه‌یه و
زۆرترین موڵک و ماڵی هه‌یه به‌سای غه‌نیمه‌کانی ئه‌نفال و جه‌نگه‌وه
که له ساڵانی 80کانه‌وه به‌عسیه‌کان پێیان به‌خشیوه.
ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه کاره‌ساتی وه‌ڵاتێکی بێ ئۆپۆزۆسیۆنه" کاره‌ساتی
وه‌لاتێکه که 2700 ساله وه‌کو دووپشک که‌وتوونه‌ته گیانی دایکیان"
کاره‌ساتی له‌ده‌ستدانی بڕوایی تاکه‌کانی کۆمه‌له ته‌نانه‌ت به سیبه‌ره‌کانی
خۆشیان" که‌سێک له ته‌واوی ژیانی مرۆڤ کوژ بێت و ئه‌نفالچی بووبێت و
به‌شێک بووبێت له هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی که به‌عسیه عه‌ره‌بیه‌کان
له ماوه‌ی 35 ساڵ فه‌رمانره‌وێتیان به‌سه‌ر کوردیان هێنابێت و ئه‌و که‌سه
به‌شێکی کارای داینه‌مۆی شه‌ڕی برا کوژی بووبێت و ئه‌مڕۆش ده‌یه‌وێت به‌ناوی
ئۆپۆزۆسیۆن و ئه‌وشتانه‌وه له‌خشته‌مان به‌رێت و واژۆ بکات له‌سه‌ر نه‌بوونی
ئازادی بیر و را و هێنانه ئارای که‌شێکی ئازادتر بۆ ئه‌وه‌ی جاشایه‌تی
و سه‌حوه و ئه‌نفالچێتی و سیخوڕێتی و دژه کورده‌کان به هه‌وه‌سی دڵی
خۆیان ته‌راتێن بکه‌ن له گۆڕه‌پانی گۆڕاوی له فه‌وزایه‌ک که ته‌نها
نوجه‌یفی و نه‌وشیروان لێی تێ ده‌گه‌ن" ئه‌مه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و
بڕوایه‌ی که (گۆڕانییه‌کان) هه‌مان درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تینه‌ری
مێژووی حزبه زله‌کانیان هه‌یه.
شێخ خالید خوله‌سور ئه‌مڕۆ گۆڕانه و کۆمپانیای وشه ناوی تۆمار کردووه
له لیستی هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و سه‌وزه‌فرۆش و پینه‌دۆز و سواڵکه‌ر و
سیخوڕ و هه‌ڵخه‌له‌تێنراو به‌ناوی ئۆپۆزۆسیۆن و ئه‌حمه‌ق و هه‌موو ئه‌وانه‌ی
که پێیان وایه له‌دوای 300 تا 400 رۆژنامه و گۆڤار و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن
و سه‌دان مالپه‌ڕ له‌و هه‌رێمه ئازادی بیر و را وجودی نییه" من به
نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌موو هه‌وادارانی گۆڕان ده‌ڵێم: جیاوازی ئێوه
و پارتی و یه‌کێتی چییه له دالده‌دانی ئه‌نفالچیه‌کان..؟ بۆچی خۆتان
سه‌رکۆنه ناکه‌ن که چوون بۆ لای نوجه‌یفی و رووی کوردتان ناشیرین کرد
له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌نگێک..؟ مه‌به‌ستتان له نه‌بوونی
ئازادی بیر و را ئه‌وه‌یه ئه‌نفالچیه‌کان به هه‌وه‌س و زه‌وقی خۆیان
بێنه گۆڕه‌پانی سه‌رگرده‌که و کوردایه‌تیمان به‌سه‌ردا بفرۆشن..؟
ئایا بوونی ئێوه‌ش جۆره سیناریۆیه‌ک نییه بۆ ده‌ستخه‌ڕۆ کردنی رای
گشتی ناوه‌خۆ و جیهانی بۆ ته‌مه‌ن دریژکردنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار..؟
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وی زیاتر شێخ خالیدی خوله سوور بناسن فه‌رموون کلیک
له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن ئه‌وسا ده‌زانن که ئه‌وه‌ی
پارتی و یه‌کێتی بۆ قاسم ئاغای کۆیه‌یان کرد بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆر
خراپتری کردووه و ده‌یکات" بۆیه ساویلکه‌ترین کورد ئه‌وکه‌سه‌یه
وابزانێت جیاوازی هه‌یه له نیوان پارتی و یه‌کێتی و گۆڕان.
http://www.sbeiy.com/ku/Campaign.aspx
http://www.kurdistanan.net/cat200.php?sid=19045
http://www.kurdistannet.info/net/index.php?option=com_content&view=article&id=5804:2009-08-27-15-22
-48&catid=110:2009-01-10-21-52-05&Itemid=157
http://www.p-deren.org/pd/index.php?option=com_content&view=article&id=107:2009-07-23-12-38-32 &catid=34:2009-07-02-14-24-54&Itemid=138
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=6017
http://www.kurdistanan.net/cat200.php?sid=19122
http://www.p-deren.org/pd/index.php?option=com_content&view=article&id=106:2009-07-23-12-27-13 &catid=24:2009-06-30-10-27-39&Itemid=138
sarxil961@gmail.com
|